نووسەر و رۆژنامەنووس مەسعودى مەلا هەمزە لەقۆناغى کۆتایی ئامادەکردنى کتێبی بیۆگرافیاى هونەرمەندانى هەولێرەو داوا لەو هونەرمەندانە دەکات کە تا ئێستا “c.v” خۆیان نەهێناوە بیهێنن. لەمبارەیەوە لە لێدوانێکدا مەسعودى مەلا هەمزە ئامادەکارى کتێبەکە گوتى: ئەگەرچی لە ئێستادا لە قۆناغى کۆتایی کتێبەکەدام، بەڵام لێرەوە داوا لە هەموو هونەرمەندانى شارى هەولێر دەکەم، کە ئەگەر تاکو ئێستا “c.v” خۆیان بۆ کتێبەکە نەهێناوە بیهێنن، تاکو لەم پرۆژە گەورە مێژووییە بێبەش نەبن و هاوشانى هونەرمەندانى دیکە ئەوانیش “c.v”یان بچێتە ناو کتێبەکە”.
مەسعود گوتیشی:”جگە لە هونەرمەندانى هەولێر ئەو هونەرمەندانەشی کە هەولێری نین و بەر لە ساڵی “2000”ەوە لە هەولێر دادەنیشن دەتوانن سیڤى خۆیان بنێرن”. لە کۆتایی لێدوانەکەیدا مەسعودى مەلا هەمزە گوتى: ئەو هونەرمەندەى ئارەزوو دەکا سیڤى خۆی بنێرێ پێویستە لەسەر “ناوى سیانى، ساڵی لەدایکبوون، پلەى خوێندن، ساڵی دەستکردن بەکارى هونەرى، سەرجەم کارە هونەرییەکان، وێنەیەکى شەخسی و چەند وێنەیەکى کارە هونەرییەکان” بنێرێ، بۆ زانیارى زیاتریش دەتوانن لەرێگاى ئەم ئیمێڵانەوە پەیوەندى بکەن
Masoud.press@hotmail.com
masoudhawler@yahoo.com
یاخود لەرێگاى ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە پەیوەندى بکەن 07504566481
شایانى باسە چاپێکى ئەم کتێبە لەگەڵ ئینسکلۆپیدیاى هەولێر لە لوبنان لەلایەن دەزگاى بەدرخانەوە چاپکراوەو لە ئێستادا ئامادەکار خەریکە بە تەنیاو لە چاپێکى پرۆفیشناڵدا چاپی بکات.