هونەرمەند چۆپی وەکوو چۆن گفتی بە هۆگر و گوێگرەکانی دابوو کە دەبێت بە بەردەوامی کاری جوانیان پێشکەش بکات ، ئەوەتا تا ئێستا لە سەر گفتی خۆیەتی و ئەم ساڵ وا ئەوە چوارەم ڤیدیۆ کلیپێتی پێشکەش بە ئاشقانی دەنگی خۆی دەکات و هێشتا لە هەگبەکەیدا هونەرێکی زۆر ماوە و لە قوڕگ و گەرویدا داهێنانێکی زۆر قەتیس ماوە.
چۆپی ئەو هونەرمەندەیە کە خۆی بە ستایلێکی دیاری کراوەوە گرێ نەداوە و بەسەر هەموو ستایلەکاندا زاڵەو دەتوانیت ئەدای تێدا بکات و بە شارەزایی خۆی پێمان دەڵێت من مەقامەکان دەزانم و دەیڵێم ، پێمان دەڵێت و سەڵماندویەتی کە ئینگلیزییەکی باش دەزنێت و لە هونەری ڕۆژئاواییدا شارەزایی تەواوی هەیە و خۆی لە دەریای حەیران دەدا و وا ئێستا بە زمانی شیرینی کوردی گۆرانی ڕۆك مۆدێرنمان بۆ دەڵێت و بە گوتەی ماموەستایانی هونەر چەند بەسەر کوردییەکەدا زاڵە ئەوەندەش بە سەر هونەری ڕۆژئاواییدا زاڵە.
لە لیدوانێکدا دەربارەی ئەم ڤیدیۆ کلیپە هونەرمەند چۆپی وتی:
ئەم ڤیدیۆ کلیپە تراکیکە لە ئەلبومە نوێیەکەم کە ناوی (باران) ە،تێکڕای ئاوازەکانی هونەرمەند کیا شادمان دایناوە و لە تێکستی بەڕێز عەبدوڵا گوڵابییە و لە دابەشکردنی هونەرمەند عەلی شەریفزادە وهونەرمەند شەماڵ چەرخەندازە و لە ستۆدیۆی ( Metronome ) تۆمار کراوە. هەروەها وتی ئەم ڤیدیۆ کلیپە ڤین تێڤی بە ئەنجامی گەیاندوووە و دەرهێنەرەکەی فەرهەنگ فەرمانە،بە گەرمی سوپاسی مۆسیقا ژەنەکان و هەموو بەشداربووەکان دەکەم.
ئەوەی شایەنی باسە ڕۆك مۆدێرن ستایلێکی نوێیە لە هونەری کوردیدا، لە وڵاتانی درهاوسێمان بووە بە قوتابخانەیەکی تایبەت، بەڵام هێشتا بە هونەری کوردی نامۆێە لە کوردستانی باشوور.
کلیك لێرە بکە بۆ بینینی ڤیدیۆ کلیپی باران.