هاوڵاتییەکی بەریتانی توانی لە کێشی خۆی لە ماوەی سێ ساڵدا ١٦٥ کیلۆ بە بێ هیچ نەشتەرگەرییەک دابەزێنێت ئەمیش بە هۆی لێخوڕینی پاسکیلەوە.
گاری برینان (تەمەن ٣٠ ساڵ) باسی چیرۆکی خۆی دەکات لە ڕووبەڕووبونەوەی لەگەڵ قەڵەوەی کاتێک کێشی ٢٥٠ کیلۆ بوو دەڵێت :” پێش سێ ساڵ کێشم بە ڕێژەیەکی یەکجار زۆر زیادی کرد تا ئەو پلەی توانای ئەوەم نەبوو بڕۆم بۆ حەمام. ئەگەر یەکێک ئەو کاتە پێی ووتبام تۆ دەتوانی مەشخەڵی ئەولۆمپی هەڵبگریت ئەوا بە شێتم دادەنا”، هەروەها لە ڕۆژنامەی دیلی تیلیگرافی بەریتانی دا هاتووە.
لەگەل ئەوەی گاری تەمەنی بچووکە – دانیشتووی شاری مانچستەری بەریتانیایە – بەلام بە نەخۆشیی جیاجیا دەینالانن، گاری تووشی نەخۆشی شەکرە هات، بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن وە ناڕێکی لە کارکردنی دڵ. ئەم نەخۆشیانەش بوون بە پاڵنەرێکی گەورە بۆ گاری بۆ ئەوەی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات لە دابەزینی کێشی بە بێ نەشتەرگەی.
بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی گاری لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستی کرد بە گۆڕینی خواردنە ناتەندروستەکانی، وە خشتەیەکی نوێی خواردنی ئامادەکرد.
لە ماوەی چەند هەفتەیەک گاری توانی بە هۆی سواربوونی پاسکیلەوە پەنجا ٥٠ کیلۆ دابەزێنێت و ڕۆژ بە دوای ڕۆژیش زیاتر پاسکیلی لێدەخوڕی و عارەقەیەکی زۆری لەگەلدا دەکرد کە بە هۆیەوە سەرەتا دەستەکانی ئازاری پێگەیشت بە هۆی ئەوەی هێزی خۆی دەخستە سەر دەستەکانی وە قاچەکانیشی بە هەمان شێوە بە هۆی پەیداڵلێدانی بەم کێشە قورسەیەوە.