له مه‌راسیمی ناشتنی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن حه‌مه جه‌زا له گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی ستافی چرا له‌م ڕێوڕه‌سمه ئاماده‌بوون. هه‌ریه‌ک له زیره‌ک نامۆ به ئاماده‌کردنی ڕاپۆرت و کامیره‌مه‌ن بڕیار به‌ختیار توانیان چه‌ندین چاوپێکه‌وتن له‌م ڕۆژه خه‌مناکه بۆ سایتی چراتیڤی ئه‌نجام بده‌ن و هونه‌رمه‌ندانی کوردیش ناو‌و که‌سایه‌تی حه‌مه جه‌زایان به‌رز ڕاگرت و چه‌ندین یادگاری و به‌سه‌رهاتی کۆنیان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند گێڕایه‌وه. له‌م ڕاپۆرتاژه ڤیدیۆییه که کردوومانه به دوو به‌شه‌وه هه‌ر له مزگه‌وت تا گردی سه‌یوان کامیرای چرا ئاماده ده‌بێت و دیمه‌نه‌کانتان بۆ ده‌گوێزێته‌وه.
video
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







