شەممە, ته‌مموز 12, 2025
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
     سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

     سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

    کچـە چالاکـوانی کورد ژینـا مـودەڕیـس گـورچی..

    کچـە چالاکـوانی کورد ژینـا مـودەڕیـس گـورچی..

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    ڕۆمانی حەسەن سوورمەو چەند سەرنجێک !

    ئێران.. لاوازی و بێدەسەڵاتی و پەککەوتەیی دیکتاتۆر!

    رژێمی ئێران.. دانوستان بۆ کوشتنی کات!

    ئاگرێک بڵێسەکەی خامۆش نابێت !

    ئاگرێک بڵێسەکەی خامۆش نابێت !

    “کۆیلەی کوردستانم و نۆکەری باینجان نیم”[1] سەبارەت بە خەڵاتی قەڵەمی هەژار

    “کۆیلەی کوردستانم و نۆکەری باینجان نیم”[1] سەبارەت بە خەڵاتی قەڵەمی هەژار

    لێکترازانی ڕوحەکان لە شانۆنامەی (لێکترازان)ی دانا ڕەئووف دا

    لێکترازانی ڕوحەکان لە شانۆنامەی (لێکترازان)ی دانا ڕەئووف دا

    عەباس غەزالی: مامۆستا “هەژار” توانا و لێهاتوویی کوردی به نەتەوەکانی تر نیشان دا

    عەباس غەزالی: مامۆستا “هەژار” توانا و لێهاتوویی کوردی به نەتەوەکانی تر نیشان دا

    کۆتایی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی ویلایەتی فەقێ نزیک بۆتەوە!

    بۆچی خامنەیی لە دانوستان تۆقاوە؟

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژارد

    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٥ هه‌ڵبژارد

    بەچەندچالاکییەک یادی ٤٨ساڵەی دامەزراندنی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە کرایەوە

    بەچەندچالاکییەک یادی ٤٨ساڵەی دامەزراندنی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە کرایەوە

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    ئاگرێک بڵێسەکەی خامۆش نابێت !

    ئاگرێک بڵێسەکەی خامۆش نابێت !

    خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” دیاریکران

    خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” دیاریکران

    گوزەرێک بە باخچە هونەرییەکەی پەیمان حەسەنزادەدا

    گوزەرێک بە باخچە هونەرییەکەی پەیمان حەسەنزادەدا

    ھونەرمەند ئامانج غازی: ئەو میتۆدانەی لە کۆلیژی ھونەرە و لەپەیمانگەی ھونەرجوانەکان دەخوێندرێن وەک پێویست نین

    ھونەرمەند ئامانج غازی: ئەو میتۆدانەی لە کۆلیژی ھونەرە و لەپەیمانگەی ھونەرجوانەکان دەخوێندرێن وەک پێویست نین

    کاریگەرییەکانی شانۆ لەنێو کۆمەڵگادا

    کاریگەرییەکانی شانۆ لەنێو کۆمەڵگادا

    ھونەرمەند “ئەحمەد سالار “ئەستێرەیەکی درەوشاوەی نێو ھونەر و ئەدەبی کوردی

    ھونەرمەند “ئەحمەد سالار “ئەستێرەیەکی درەوشاوەی نێو ھونەر و ئەدەبی کوردی

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    ڕۆمانی حەسەن سوورمەو چەند سەرنجێک !

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    ژیریی دەستکرد

    ژیریی دەستکرد

    گشتگیریی !

    گشتگیریی !

    ژیریی دەستکرد

    ژیریی دەستکرد

    بۆرژان

    وەک مۆلۆتۆڤ لەسەر شەقام!

    ئەو شاعیرەمان ناوێت !

    ئەو شاعیرەمان ناوێت !

    له‌ ئازاری من مه‌ڕوانه

    چیرۆک بۆ منداڵان

    گرنگـییەکانی شـیعـر بۆ منـداڵان..

    رەهەنـدی نەتەوەیی و نیشـتمانی لە هـۆنـراوەی منداڵان..

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    ئێران دوای سێ مانگ ڕاپەڕینی جەماوەری!

    ئێران .. تراویلکەی گۆڕانکاری!

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

لەو دیو پەنجەرەی یادەوە”سةديق سةعيد رواندزي

سەدیق سەعید ڕواندزی by سەدیق سەعید ڕواندزی
06/08/2011
94
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

یەكێك لە خەوشە دیارەكانی نەوەی نوێی شیعری كوردی، به‌ تایبه‌ت نەوەی گەنج و لاوەكان، ئەوانەیان وا هه‌ر لە تەمەنی منداڵییه‌وه‌ شیعر دەنووسن، ئەوەیە كە ئەوەندەی شیعر وەك ئەزموونێكی خۆڕسك تەماشا دەكەن كە تێیدا بەهرە و ئیلهام ڕۆڵی سەرەكیی تێدا دەبینێت، ئەوەندە وەك ئەزموونێكی بابەتی و ڕامان و قووڵبوونەوەی زمانەوانی نایبینن.

بۆیەیشە هەمیشە ئەزموونی شیعریان لە چوارچێوەی فۆرمێكی زمانەوانیی سادەدا دەمێنێتەوە، كە هەندێک جار نزیك دەبێتەوە لە دروشم.

بێگومان كاتێک گوتاری شیعریش دەبێتە گوتاری دروشم، ئیدی تایبەتمەندییەك نامێنێتەوە، که‌ ڕه‌نگی شیعری پێوه‌ بێت لە دەقدا.

ڕەنگە هیچ ئەزموونێكی نووسین بە قەد شیعر پێویستی بە قووڵبوونه‌وه‌ و ڕامان لە دیاردەكانی ژیان و دەوروبەر و ئاگاییی زمانەوانی نەبێت. چونكە تاكە بنه‌مایەك كە شیعر جیا دەكاتەوە لە دروشم، یاخود فۆرمی قسەكردنێكی ئاسایی، زمانە.

واته‌ زمان لە دەقی شیعریدا سەرچاوەی هەموو بنەماكانی دیكەی دەقە.

هەموو ڕەگەزەكانی دیكەی وەك شیعریەت و ڕیتم و مۆزیك لە شیعردا لە ڕێی زمانه‌وه‌ بنیات دەنرێن.

هەڵبەتە زمانی هیچ دەقێكی شیعریش، ناتوانێ ببێتە زمانێكی شیعری، ئەگەر ئەو چوارچێوە دیاریكراوە جێ نەهێڵێت كە لە ڕەهەندی كۆمەڵایەتیدا هەیەتی.

هەڵبەتە ئه‌وه‌ نه‌بێت كە زمانی شیعری لە دەرەوەی زمانه‌ دیاریكراوه‌که‌یی نووسین و خوێندنەوە بێت، وەلێ لەگەڵ ئەمەیشدا وەزیفەی زمان لە شیعردا هەر ئەو ئەركە دیاریكراوە نییە، كە لە دەرەوەی دەقی شیعریدا هەیەتی؛ بەڵكوو زمان لە شیعردا لە پاڵ دەربڕین و یەكیه‌تیی بابەت، ئستاتیكا و شیعریەتیشەوه‌یه‌، كە ئەمانەیش دواجار دەبنە سەرچاوەی چێژ لای خوێنەر.

واته‌ زمانی هەر دەقێكی شیعری ئەگەر نەیتوانی ڕه‌نگی شاعیرانه‌ دروست بكات و چێژ بە خوێنەر ببەخشێت، مانای وایە زمانه‌که‌ی ناشاعیرانه‌یە.

خوێنەر كاتێک چێژ لە دەقێكی شیعری وەردەگرێت، لە بەر ئەو ئستاتیكا و شیعریەتەیە كە زمان هەیەتی، دەنا خۆ ئێمە لە ژیانی ئاسایییه‌ ڕۆژانەکه‌یشماندا گه‌لێک دەستەواژە و دەڕبرینی سەرنجڕاكێش و هەستبزوێن دەبیسین كەچی نابێتە جێگەی هەڵوەستەكردنمان.

بێگومان ئەو نەوەیە بە دەگمەن هەوڵی قووڵبوونەوە لە زمان و ئاگای شیعری دەدەن و وەك گوتمان هەمیشە شیعر وەك ئیلهام و بەهرەیەك دەبینن.

ئیدی ئەمە وه‌ها دەكات بە بەردەوامی زمان لای ئەو نەوەیە هەر ئەو زمانە جێگیر و دیاریكراوە بێت، كە لە سەرەتاوه‌ هەبووە.

ئەو نەوەیە(كە مەبەستمان ئەوانەن لە تەمەنێكی زوو شیعر دەنووسن وەك گەنج و لاوەكان) چونكە لە بری خوێنەوەی بەردەوام و ڕامان لە ئاست دیاردەكان و قووڵبوونه‌وه‌ی زمانەوانی هەڵپەی زووناسریان و بڵاوكردنەوەیه‌تیان، بۆیە دەبینین هەندێک كات ناتوانن، ئەزموونه‌ سەرەتایییه‌که‌ی خۆیان تێ بپەرێنن.

لە كاتێكدا، هەر هەوڵێك بۆ بەردەوامبوون لە ئەزموونی شیعرهۆنینه‌وه‌دا، بەبێ قووڵبوونه‌وه‌ و ئاگایی لە زمان ئەستەمە بەردەوامیی هەبێت.

بێگومان لە مێژووی شیعری كوردیدا، بە گشتی هەمیشە شیعر وەك پەیامێك كە ئامانج تێیدا هوشیاركردنەوەی كۆمەڵگایە وێنا كراوە.

واتە بەر لەوەی شیعر وەك شیعر و چێژ و بابەت ببینرێت، وەك پەیامێك كە ئاراستەی ئەوانی تر دەكرێت دەبینرێت.

لەو سۆنگەیشەوە كەم نین ئەو شیعرانەی لە نێوەرۆكی خۆیاندا هەڵگری ئەو گوتارەن.

هەڵبەتە ئەگەر بۆ قۆناغێك لە ڕووی مێژوویی و سیاسی و كۆمەڵایەتییه‌وه‌، ئەو گوتارە لە شیعردا پێویست بووبێت، ئەوا بە بۆچوونی من لە هەلومەرجێكی وەك ئەمرۆدا دەبێ شیعر كەمتر ئەو ڕۆلە ببینێت.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ نەبێت كە ئەو شێوازە لە شیعردا بەسەر چووبێت، وەلێ ئێستا شیعر وەك ڕەگەزێكی ئەدەبی لە بەرایی هەموو شتێكدا چێژ و شیعریەت و مانایە و تا ڕادەیەك بووە بە ژانرێكی (دەستەبژێر) واتە خوێنەری تایبەت بە خۆی دەبێت؛ بۆیە ئەو دەقانەی هەڵگری گوتاری ئایدۆلۆژیا و دروشم یاخود شیعر وەك پەیامێك دەبینن، كەمتر لە لایەن خوێنەرەوە وەردەگیرێن.

واته‌ شیعر تەنیا شیعرە و بەدەر لەوە هیچ ئەرك و پەیامێكی تری نییە.

بێگومان ئەو ڕەنگدانەوەی ئایدۆلۆژیا لە شیعر و ته‌ماشاكردنی وەك پەیامێك، كە ئامانجێكی هەیە، چونكە بووە بە تایبەتمەندیەكی دیاریكراو و بەرجەستە لە شیعری كوردیدا، بۆیە دەبینین كاریگەریەتیی خۆی جێ هێشتوە بە سەر ئەو نەوەیەی كە سەرەتای ئەزموونی شیعرنووسینیانه‌.

بۆیە دەبینین بەشێكی زۆر لەو نەوەیە هان لە ژێر ئەو كاریگەریەتیەدا، بە مەیش شیعر بەرلەوەی وەك دەقێكی ئەدەبی تەماشا بكەن، بۆچوونیان وایە كە دەبێ پەیام و ڕۆلێكی وشیاركردنەوەی هەبێت لە كۆمەڵگادا.

ئەگەر سەرنج لە بەشێك له‌ ئەزموونه‌ شیعرییه‌که‌ی ئەو نەوەیشە بدەین، باشتر ئەو بۆچوونەمان بەرچاو دەكەوێت.

كۆمەڵە شیعری(لەو دیو پەنجەرەی یادەوە)* هەڵگری ئەو تایبەتمەندیەیە كە باسمان كرد.

بە ده‌ربڕینێكی تر لە بەشێكی شیعرەكانی ئەو كۆمەڵە شیعرەدا، شیعر وەك پەیامێك كە ئامانج تێیدا هوشیاركردنەوەی كۆمەڵگایە وێنا كراوە.

بۆیە ڕۆلی شیعر هاتنەوەیە بە گژ كولتووری پیاوسالاری و دابونەریته‌ چەقبەستووه‌که‌ی كۆمەڵگا و داكۆكیكردن لە مافی كەسه‌کان وەك و تاكێک.

یاخود پەنجەخستنە سەر خەوش و كێماسی و كەموكورتییەكانی كۆمەڵگایە لە ڕووی پەروەردەیی و كۆمەڵایەتییه‌وه‌.

واتە ئەو دیاردانەی وەك بەربەستێك دێنە بەردەم پێشكەوتنەكانی كۆمەڵ، شاعیر لە شیعرەكانیدا، بەرجەستە و باسیان دەكات، بۆ نموونە وەك چەوسانەوەی ژن لە كۆمەڵگادا یاخود نادادپەروەری و نایەكسانیی نێوان مرۆڤەكان و هتد.

لە بەشێكی دیكەی شیعرەكانیشدا، گوتارێكی ڕۆمانسیانەی جوان دەبینرێت، كە شیعر وەك ئەزموونێكی خودگەرایی بینا دەكات.

واته‌ گێڕانەوەی یادەوەرییەكانی شاعیر و دەربڕینی ئەو هەناسە پەنگخواردووانەیە كە لە سینەی شاعیردا، قەتیس ماون.

وەك ئەزموونەكانی عەشق و خۆشەویستی و هاورێیەتی و له‌و چه‌شنه‌ بابه‌تانه‌.

لە بەشێكی شیعرەكاندا زمانێكی شیعری ڕۆمانسیانەی جوان دەبینین، كە تێیدا توانیویەتی شیعریەتێك لە دەقەكاندا بەرجەستە بكات و بەو هۆیەوەیش، چێژێك بە خوێنەر ببەخشێت.

بەڵام لە بەشێكی دیكەی شیعرەكانیشدا، زمانی دەقە شیعرییەكان، زمانێكی ڕیالیزمئاوێزانەیە و بە هۆیەوە شیعرەكانی وەك دروشم و هوتافی كۆمەڵایەتی و سیاسیانە نیشان داوە، كە ئامانج تێیاندا، وەك باسمان كرد هوشیاركردنەوەی كۆمەڵگایە. لە هەندێك دەقی تریشدا، شاعیر بە مەبەستی هاوسەنگی لە كیش و سەروادا، شیعریەتی لە دەقەكاندا كوشتوە.

بە پێچەوانەوەیش لە هەندێك شیعری ئازادیشدا، توانیویەتی وێنەیەكی هونەریی جوان، لە ڕێی زمانه‌وه‌ بەرجەستە بكات. بێگومان شیعرەكان هەر چۆنێك بێت و هەر چییەكیش بن، بچنە هەر چوارچێوەیەكەوە، دواجار وەك نووسینەوەی ئەزموونەكانی گەنجێكی جوان دەبینرێن، كە هەزارەها خۆزگەی هەیە لە ژیاندا، ئەمە لە لایەك، لە لایەكی تریشەوە بەردەوامی شاعیر و قووڵبوونه‌وه‌ی لە بواری ئاگاییی زمانەوانی لە داهاتوودا، دەتوانێت ببێتە خاوەن شوناس و ناسنامەی شیعری خۆی، چونكە هێشتا لە ژێر كاریگەریەتیی شاعیرە دیارەكانی خۆماندایە، لە ڕووی بابەت و دەربڕین و گوتاری شیعرییه‌وه‌، بە ڕادەیەك كە لە هەندێک شیعریدا، تەواو لە دەقی ئەو شاعیرانەوه‌ نزیك بووه‌تەوە؛ بۆ نموونە شاعیرێکی دیاری وه‌ک (پەشێو).

ئەمەیش به‌ بۆچوونی من ئاسایییە، چونكە پەشێو لە ئەدەبی كوردیدا، هەرتەنیا شاعیر نییە، بەڵكوو قوتابخانەیەكی شیعری كوردییە، بۆیە دەكرێ هەزاران قوتابی لەو قوتابخانەیەوه‌، فێر ببن بەڵام بە دەر لە لاساییكردنەوە. شاعیر لە بەشێك لە شیعرەكانیدا، بە هۆی قووڵنەبوونەوەی لە زماندا، كە ئاماژەیشمان پێی دا، تووشی هەندێک هەڵەی واتایی و دەربڕین بووە، كە جۆرێك لە لادانی واتای ڕاستەقینەی وشەكانی لێ كەوتووه‌تەوە.

بەمەیش جۆرێك لە هەڵەی ده‌ربڕینی داوە بە وێنە شیعرییەكان، كە بە بۆچوونی من دەبووایە، وردتر لە سەریان بوەستێت. لێرەوەیش ئێمە وەك خوێنەرێك، ئاماژە بۆ بە شێك لەو هەڵانە دەكەین، وا كەوتوونه‌تە بەرچاومان:

* شاعیر ده‌ڵێت: (پاركەكانمان وەك لمی دەریا) ل8/ بێگومان لم لە كەنار دەریادایە، نەك نێو دەریا، بۆیە بە بۆچوونی من شیاوتر بوو كەنار دەریا بنووسێت.

* شاعیر ده‌ڵێت(گوێزی هەڵوەریوی درەختی ڕووت لا11) بێگومان گوێز لە دارگوێز هەڵدەوەرێت، نەك درەختی ڕووت.

* شاعیر ده‌ڵێت(لە داخانا.. وشك بوو زەرد هەڵگەڕا..لا14) هەڵبەتە درەخت سەرەتا زەرد هەڵدەگەرێت، دوایی وشك دەبێت.

* شاعیر ده‌ڵێت(هێندەی حەسرەتی مردووێك بۆ دڵۆپێك ئاوی ژیان…ل113) هەڵبەتە كە مرۆڤ مرد، هەموو ئەندامەكانی لەشی لە كار دەكەون و هیچ خۆزگە و حەسرەتێكی نامێنێت، ئاخر هه‌ر ئەوانە شەیدای دڵۆپێك ئاوی ژیانن، كە هان له‌ سەرەمەرگ و ئاوزینگداندا، بۆیە دەبوو بنووسێت، وەك كەسێك لە سەرە مەرگدا.

* شاعیر ده‌ڵێت(خەیاڵم وەك پەڵەهەورێكی دووگیان.. چەخماخە ئەدا و نابارێ ل117) هەڵبەتە، ئەوەی چەخماخە دەدات، برووسكەیە نەك پەڵە هەور. بەڵكوو هەور دەگرمێنێ…

* شاعیر ده‌ڵێت(لە سەر ملی ڕەفەیەكی ساردوسڕا..لا 144) بێگومان، بۆ ڕەفە سەكۆ بە كار دێت، نەك مل.

* شاعیر ده‌ڵێت( كەناری ئەم كانییە.. لا147) كەنار زۆرتر بۆ دەریایە، واتە سنوورێكی پان و درێژ….

* شاعیر ده‌ڵێت( بەفری سپی لا42) سیفەتی سپی، زیادەیە، چونكە هەر كە گوتمان بەفر بە مانای سپی دێت. ئێمە زۆرجار كاتێ بمانەوێت وەسفی شتێك بكەین، لە ڕووی سپیەتییه‌وە، ده‌ڵێین وەك بەفر بوو..

* شاعیر ده‌ڵێت( بۆیان نەكرا.. قیژەی تاڤگە و… لا163) بێگومان تاڤگە هاژەی هەیە، نەك قیژە، ئەگەریش تاڤگە وەك ناوی كەسێك بە كار هاتبێت، ئەوا ئاسایییە لە ده‌ربڕیندا….

*شاعیر ده‌ڵێت(ڕۆحی دەیجوور..) هەڵبەتە دەیجوور كە بە مانای نوتەك و شەوی ئەنگوستەچاو دێت، تایبەتمەندییەكە تەنیا بە شەو دەدرێت. بۆ ڕوح هیچ مانایەكی نییە. چونكە ڕۆح سیفەتی هەست و بەرجەستەییی نییە، تاكوو شتێكی بدرێتە پاڵ.

* شاعیر ده‌ڵێت(تەم و مژێك.. پەپولەیەكی ناچار كرد.. بچێتە ماڵی جەلادێ.. دوای چەند ڕۆژێ وەختێ دنیا هێور بووەوە…لا68) بێگومان بۆ تەم و مژ(ساف) بوونەوە، بە كار دێت نەك هێوربوونەوە.

چونكە ئەوەی دوایان بۆ دۆخێكی شەڕ و ئاشووبە..

* شاعیر ده‌ڵێت(بیابان ئاسا بێ كەنار.. لا157) بێگومان، بیابان كەناری نییە.

* شاعیر ده‌ڵێت(سەر گۆڕەكان.. هێمنترین شوێنی ماچ بن..لا) بە بۆچوونی من سەر گۆڕەكان هەمیشە شوێنی هێمن بووینە…

* شاعیر دەڵێت(كە گۆشت و خوێنی دەسووتان…لا159). لە ڕاستیدا ئەوەی دەسووتێت، گۆشت و ئێسقانە، نەك گۆشت و خوێن…

* شاعیر ده‌ڵێت(وەلێ لە سارای سینەمدا.. شەپۆڵ ئەدا مەرگی بریا…لا146) بێگومان دەریا شەپۆلی هەیە، نەك سارا…

* شاعیرده‌ڵێت(خۆی خزاندە نێو باوەشم…لا167) خزاندن بۆ چوونەنێو بە كار دێت، بۆیە شیاوتر بوو بنووسێت، خۆی كرد بە باوەشمدا…

* شاعیر ده‌ڵێت(بنووسنەوە ئەم چیرۆكەش لا146) بۆ چیرۆك زۆرتر گێڕانەوە بە كار دێت، نەك نووسینەوە..

* شاعیر ده‌ڵێت(شانۆنامەی مێژوومان بوو، بە بەرچاوی هەموو دنیا ئەدامان كرد…لا166) بۆ شانۆگەری نماییش بە كاردێت، نەك ئەدا…

بێگومان ئەمانە كۆمەڵێ سەرنج بوون، كە من وەك خوێنەرێك كەوتنە بەرچاوم.

وێڕای ئەمەیش لە كۆمەڵە شیعرەكەدا، چەندین وشە هەن كە پێویستە بە دوو(و) بنووسرێن، كە چی شاعیر بە یەك(و) نووسیوە.

وەك(سور، تینو، گرتو، بون، سوتان، هێشو) هاوكات؛ هێندێك وشەیش پێویستە بە یەك(و) بنووسرێن كەچی ئەو بە دوو(و) نووسیوە، وەك (ووڵات) لە كۆتاییدا هیوای سەركەوتن، بۆ شاعیری گەنج دەخوازم، كە دڵنیام تازە لە سەرەتای كاروانەكە دایە…

sadiqrwandze@yahoo.com

تێبینی/ لەودیو پەنجەرەی یادەوە، كۆمەڵە شیعرێكی شاعیری گەنج(هیوا قەسرەیی)ـیە لەو ڕۆژانەی ڕابردوودا چاپ و بڵاو كرایەوە.

سەدیق سەعید ڕواندزی

سەدیق سەعید ڕواندزی

سەدیق سەعید ڕواندزی، لە ساڵی 1972 لە شارۆچکەی ڕواندز لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی هەر لەو شارە و ساڵی 1993 _1994، بەشی کوردی _ پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی لە هەولێر تەواو کردووە. هەر لە ڕواندز دەژیت و خولیایەکی گەورەی بۆ کتێب و خوێندنەوە هەیە و زۆرجاریش وەک خوێنەرێک سەرنجەکانی لە بارەی پرس و بابەتە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکان و کتێب و تێکست دەخاتە ڕوو.

Related Posts

 سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی
وتار و بیروڕا

 سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

06/07/2025
95
کچـە چالاکـوانی کورد ژینـا مـودەڕیـس گـورچی..
وتار و بیروڕا

کچـە چالاکـوانی کورد ژینـا مـودەڕیـس گـورچی..

06/07/2025
92
ژیانێک لەگەڵ کتێبدا
ئەدەب

ڕۆمانی حەسەن سوورمەو چەند سەرنجێک !

19/06/2025
93
Next Post
ڕووداوێکی دڕندانە سووریای هەژاند..باوکێک مناڵەکانی لە دەریا دەخنکێنێت

ڕووداوێکی دڕندانە سووریای هەژاند..باوکێک مناڵەکانی لە دەریا دەخنکێنێت

نوێترین بابەت

 سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

 سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

06/07/2025
مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژارد

مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٥ هه‌ڵبژارد

06/07/2025
بەچەندچالاکییەک یادی ٤٨ساڵەی دامەزراندنی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە کرایەوە

بەچەندچالاکییەک یادی ٤٨ساڵەی دامەزراندنی تیپی مۆسیقای پاشای گەورە کرایەوە

06/07/2025
کچـە چالاکـوانی کورد ژینـا مـودەڕیـس گـورچی..

کچـە چالاکـوانی کورد ژینـا مـودەڕیـس گـورچی..

06/07/2025
ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

ڕۆمانی حەسەن سوورمەو چەند سەرنجێک !

19/06/2025
ئێران.. لاوازی و بێدەسەڵاتی و پەککەوتەیی دیکتاتۆر!

رژێمی ئێران.. دانوستان بۆ کوشتنی کات!

19/06/2025
شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

19/06/2025
ژیریی دەستکرد

ژیریی دەستکرد

19/06/2025
ئاگرێک بڵێسەکەی خامۆش نابێت !

ئاگرێک بڵێسەکەی خامۆش نابێت !

01/06/2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” دیاریکران

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” دیاریکران

01/06/2025
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.