دوای ههوڵو کۆششێکی زۆر زیره‌ک ژێدار وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی کورد فێستیڤالێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی له شاری بێرمینگهام له وولاتی به‌ریتانیا رێک ده‌خات له‌ژێر ناوی (میوزیکستان) شایه‌نی ئاماژه پێدانه ئه‌م فێستیڤاله له به‌رواری 16/08/2012 به به‌ژداری حه‌وت
نه‌ته‌وه‌ی جیاواز به‌رێوه ده‌چێت و ده‌ست به نمایشه‌کانی ده‌کات هه‌ر وه‌ک ( به‌ریتانیا،کوردستان،هیند ئیرله‌ندا،جامایکا،سودان،به‌رازیل). له‌میانی چآلاکیهکاندا ۆرکشۆپی مۆسیقا و هه‌لپه‌رکێی جیاواز ساز ده‌درێت هه‌ر وه‌ک فێرکردنی چه‌ند جۆری جیاوازی هه‌لپه‌رکێی کوردی شان به‌شانی گروپی مۆسیقای ده‌هۆڵ.ئامانجی سازدانی ئه‌م فێستیڤالهش ئه‌وه‌یه که کورد وه‌ک هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری دانیشتوانی ئه‌م وولاته بتوانن له رێگای مۆسیقا و هونه‌ره‌وه نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان لێک نزیک بکه‌نه‌وه‌و و کوردیش ئه‌رک و چالاکیه هونه‌ری و مرۆییه‌کانی خۆی پێشانی نه‌ته‌وه جیاکانی دونیا بدات.
بۆ ئاماژه‌پێدان زیره‌ک ژێدار له سالی 2006 فێستیڤالێکی تری سازدا له‌ژێر ناوی (له‌بۆنی سێودا) که تایبه‌ت بوو به‌ناساندنی کیمیاباران کردنی هه‌له‌بجه و مه‌ینه‌تیه‌کانی کورد به ده‌ستی دوژمنه سه‌ر سه‌خته‌کانیه‌وه.
ژێدار هیواخوازه که کوردانی دانیشتوانی به‌ریتانیا وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ئاماده‌ی فێستیڤاله‌که بن و ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆییه‌کانی خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن له‌م ده‌رفه‌ته مێژوییه‌دا که کورد و کوردستان پێویستیه‌تی.
بۆزانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به زیره‌ک ژێدار بکه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی 00447916144274.