له‌سه‌رده‌می رژێمی ڕووخاوی صدام حسێندا هه‌موو ئه‌مانزانی سه‌رۆكێكی دیكتاتۆرمان هه‌یه ، گه‌رچی ئه‌و خۆی به خۆشه‌ویستی گه‌ل ئه‌زانی و هه‌میسه خه‌نده له‌سه‌ر لێوه‌كانی بوو ، به‌ڵام خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی ناهاوسه‌نگ و شێتانه بوو ،
به‌ده‌لیلی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی دژ به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عێراق ئه‌نجامیدا ، هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش ئێمه‌ی میلله‌ت به مه‌زنی ئه‌وكابرایه خۆشباوه‌ڕی ئه‌وه بوین كه ئه‌و تواناكانی بێسنورن و هه‌موو عێراق موڵكی ئه‌وه و ته‌نانه‌ت ژێر زه‌ویش كۆشك‌و ته‌لارن و كاتێكیش ئه‌و دیكتاتۆره سایكۆباتییه گڵۆڵه‌ی كهوتهلێژی ، ته‌نها كۆشكێك نه‌بوو بێته لانه‌ی دوا ڕۆژه‌كانی و وه‌ك قێزه‌ونترین بونه‌وه‌ر ژیا و ده‌ستگیركرا .
له‌زانستی ده‌روونناسیدا كه‌سانی سایكۆبات دروستكراوی كۆمه‌ڵێك هۆكاری ناشیاون له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه جۆری په‌روه‌رده به‌تایبه‌ت له‌قۆناغی مناڵیدا ، ئه‌و قۆناغه‌ی كاریگه‌ری بۆماوه‌ی له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی ژیانی مرۆڤه هه‌یه و كۆمه‌ڵێك ڕوداو كاره‌سات ، خۆشه‌ویستی زیاد و دابینكردنی هه‌مو پێداویستییه‌ك ، یان فه‌رامۆشكردن ، و ده‌ستدرێژی ، توندوتیژی و لێدان ، ئه‌مانه‌و گه‌لیك هۆكار كه‌كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر دروستكردنی كه‌سایه‌تی مرۆڤ .
له سیفه‌ته‌كانی كه‌سی سایكۆباتی ( واته توشبوو به‌و نه‌خۆشییه ده‌رونییه سه‌خته ) ، خۆویستی ، خۆپه‌رستی و خۆبه‌مه‌زن زانین ( جنون العظمه ) ، ئه‌نجامدانی توندوتیژی تاڕاده‌ی كوشتن ، كاولكاری و ئازاردانی به‌رابه‌ر ، سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك دژ به‌یاسا بێت …… .
ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ووڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی وه‌ك ( میسر، تونس وجه‌زائیر ، مغربی عه‌ره‌بی ، به‌حره‌ین و له هه‌موویان دیارتر ئه‌و قه‌تلوعامه‌ی كه دژ به گه‌لی لیبیا ئه‌كرێت ، گه‌واهی ئه‌و ڕاستییه‌ن كه سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ركردانه‌ی زاده‌ی په‌روه‌رده‌و ڕابوردوییهكی ناهاوسه‌نگن و حه‌زیان به سه‌ركردایه‌تی و حوكمكردنی ده‌وڵه‌ت و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌ته ،
ئاخر گه‌ر وانییه بۆ سه‌رۆكی هه‌لاتوی ووڵاتی تونس دوای ده‌یان ساڵ له‌حوكمرانی و پاش جێهێشتنی كورسی ده‌سه‌ڵات توشی نه‌خۆشییه‌كی كوشنده هاتووه ، جگه له سه‌رۆكی ده‌ركراوی ووڵاتی میسر ، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه یان له‌سه‌ر كورسی حوكمرانی دائهنیسین یان ئه‌مرین و ژیانیان به‌نده به‌و ئیمبراتۆرییه‌ته وه‌همییه‌ی كه له‌سه‌ر حیسابی ئازار‌و نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكانی گیرخواردووی ده‌ستی ئه‌و دیكتاتۆرانه دروستی‌یان كردووه .
معمر القذافی كه اموه‌ی ٤٢ ساڵه حوكمی ووڵاتێكی هه‌ژاری وه‌ك لیبیا ئه‌كات و هه‌رچی داهاتی ئه‌و وولاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌یه بۆخۆی و حه‌وت كوڕه‌كه‌ی داگیر كردووه ، ئه‌و پیاوه زۆر ده‌مێكه وه‌ك سه‌ركرده‌كانی هاوسێی توشبوی نه‌خۆشی كورسی وده‌سه‌ڵاته و پێی وایه ئه‌و باپیری ١٠٠ ساڵ پیس ئێستا شه‌هید بووه ، ئه‌بێت ئه‌و وولاته موڵكی ئه‌و بێت و خه‌لكی سڤیل و ڕق هه‌ڵچووی وولاته‌كه‌ی به جرج و پشیله‌و حه‌بخۆر بانگ ئه‌كات ، ئه‌و سه‌ركرده پیرو خهڵهفاوهی كه ساڵانێكه توشبووی نه‌خۆسی سایۆكۆباتییه ، (( ئه‌ڵێت من سه‌رۆكی ووڵات نیم به‌ڵكو من سه‌ركرده‌ی شۆڕشێكی مه‌زنم و به ئاگرو ئاسن ئه‌تانكوژم وئهتانسوتێنم )) .
ئه‌مه‌یه شێت بوون به خۆویستی و هه‌ستكردن به‌مه‌زنی ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ی تاسه‌رئێسقان خه‌ڵك برسی و موندووئهكهن تاوه‌كو لهههركوێوه سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌ركه‌وت به‌پێخاوسی و برسێتی بۆی هه‌ڵپه‌ڕن و هوتافی بهمهزنكردنی بۆ بكێشن ، ئه‌وان پییان وایه ژیان له‌و خاڵه‌دا وه‌ستاوه كه‌ئه‌و دیكتاتۆرانه جڵه‌وی حوكمیان گرتۆته‌ده‌ست ، خڕكردنه‌وه‌ی سهروهتو سامانی میلله‌ت و بیركردنه‌وه له‌كورسی ده‌سه‌لات و مانه‌وه‌یان زیاتر ئه‌و راستییه‌ی لهیادكردون كه ژیان به‌و جۆره نییه كه ده‌یان ساڵ پێش ئێستا مرۆڤه‌كان گوزهرندویانه ، ته‌كنه‌لۆژیا جیهانی كردۆته ماڵێكی بچكۆله‌و ڕاستییه ساراوهكانی خستۆته به‌رچاوی دنیا .
چیتر ژێرده‌سته‌یی و ئازار‌و هه‌ژاری به خه‌ڵك قه‌بوڵ ناكرێت ، ژیان له‌وه جوانتره له گۆشه‌نیگای دیكتاتۆرێكهوه نیشان بدرێت ، ئاخر پیاوی دیكتاتۆر سه‌رۆك بێت یان سهرهركرده ڕۆژێك دێت به سزای گه‌ل بگات .