دوو شه‌ممه‌, ئازار 27, 2023
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    بەهمەن قوبادی پڕشانازیترین دەرهێنەری سینەمای ئێرانە لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی فەڕەنسا

    “بەهمەن قوبادی” لەسەر بانگهێشتی ڕه‌سمی “جۆ بایدێن” به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کوردیی لە کۆشکی سپی ئەمەریکا ده‌کات

    کیسەڵەکانی بەھمەن قوبادی لە ناو ١٠ فیلمی بەرچاوی دنیادا

    “کیسەڵەکانیش دەفڕن” لە دەرهێنانی “بەهمەن قوبادی” لە لیستی 30 فیلمی بەرچاوی دژی شەڕیی سینەمای جیهان

    کۆمپانیای جیهانیی “سویسا” ئەلبوومی “ئاوای دۆست”ی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش”ی هەڵبژارد

    کۆمپانیای جیهانیی “سویسا” ئەلبوومی “ئاوای دۆست”ی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش”ی هەڵبژارد

    “ئیلاهه‌ نه‌وبەخت” سەرۆکی دادوەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ژنان”ی بەیروته

    “ئیلاهه‌ نه‌وبەخت” سەرۆکی دادوەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ژنان”ی بەیروته

    “ماریت ڕیسنبێک” به‌رپرسی فێستیڤاڵی فیلمی “بەرلین” چووه‌ پێشوازی ستافی “دەروازەی خەونەکان”

    “ماریت ڕیسنبێک” به‌رپرسی فێستیڤاڵی فیلمی “بەرلین” چووه‌ پێشوازی ستافی “دەروازەی خەونەکان”

    نیکی کەریمی لە بەرلیناله‌: بۆ کیارۆسته‌می، مرۆڤایەتی و زانیاری زیاتر له‌ سینەما گرنگی هه‌بوو

    نیکی کەریمی لە بەرلیناله‌: بۆ کیارۆسته‌می، مرۆڤایەتی و زانیاری زیاتر له‌ سینەما گرنگی هه‌بوو

    ستافی “دەروازەی خەونەکان” لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلین”

    ستافی “دەروازەی خەونەکان” لەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بەرلین”

    وێنەکانی “نیکی کەریمی” له‌سەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلین”

    وێنەکانی “نیکی کەریمی” له‌سەر فەرشی سووری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلین”

    مەمەد ئەکتاش: خۆشحاڵم که “خاڵا تارییا” له باشترین فێستیڤاڵی جیهان نمایش ده‌کرێت

    مەمەد ئەکتاش: خۆشحاڵم که “خاڵا تارییا” له باشترین فێستیڤاڵی جیهان نمایش ده‌کرێت

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    سعودیه‌ و ئێران به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان

    سعودیه‌ و ئێران به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان

    لە یادی ڕۆژبوونی نیگوڵ

    لە یادی ڕۆژبوونی نیگوڵ

    ئەودیووی جێندەر

    بەهەشتێکی خۆڵەمێشی

    دیکتاتۆرییەت لە ئێران.. سڵاوێک لە کۆتایی!

    چاوخشانێک بەسەر ترس و دڵەڕاوکێی پاشماوەکانی دیکتاتۆری پێشوو بەرانبەر بە رووخاندنی دیکتاتۆری ئایینی لە ئێراندا!

    قسە و باسەكانی یادی راپەڕین

    قسە و باسەكانی یادی راپەڕین

    نایەکـسانی جـێـندەری لە ئـەدەبی منـداڵان دا..

    گرنگـییەکـانی چـیرۆکی فـۆلکـلۆری لە ئەدەبی منـداڵانـدا..

    ئێراق به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیار… ئه‌دی هه‌رێمی کوردستان..؟

    سه‌رژمێری‌ دانیشتوان هه‌نگاوێكی‌ پێویست بۆ گه‌شه‌پێدان له‌ عیراقدا

    ئـەدەبی منـداڵان..

    رەهـەنـدی پـەروەردەیی لە ئـەدەبی منـداڵانـدا..

    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    سەدەی ترسناک

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چاوه ڕوانم له م نه ورۆزه

    ئۆپەرێتی: بۆ یادی نەورۆز

    هەلەبجە مەحشەری حەشرە

    هەڵەبجە

    نامەکانی شێرکۆ بێکەس لە کتێبێکدا

    لەدوای خنکانی هەڵەبجە

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. هـەنـگ و قـەلـەڕەش..

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. هـەنـگ و قـەلـەڕەش..

    پێنجەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

    پێنجەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

    بۆچی زه‌وی به‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناده‌ن ؟

    وشەی (مێرمنداڵ) و دووسەرنج

    نایەکـسانی جـێـندەری لە ئـەدەبی منـداڵان دا..

    گرنگـییەکـانی چـیرۆکی فـۆلکـلۆری لە ئەدەبی منـداڵانـدا..

    بۆچی زه‌وی به‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناده‌ن ؟

    شیعر و کۆمێنت !

    منداڵێکی تەمەن(١٠) ساڵان نامیلکەیەکی شیعری بڵاوکردەوە

    منداڵێکی تەمەن(١٠) ساڵان نامیلکەیەکی شیعری بڵاوکردەوە

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. شەڕێکی قورسی دژ بە دیکتاتۆرییەت!

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    دەستگیکردنی مەلایەک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ٤ مناڵ لە مەغریب

    پێـشێلکـردنی مافەکانی منـداڵانی کورد..

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

  • میدیاکان
No Result
View All Result

دایک و ڕۆڵە

Azad Najm by Azad Najm
28/07/2012
in ئەدەبی
129
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

ماکسیم گۆرکی/ و: ئازاد نجم : دەکرێ سەبارەت بەدایکان تا ھەتایە چیرۆکی بێکۆتایی بگێڕینەوە./چەند ھەفتەیەک بو ھێزەکانی دوژمن شاریان گەمارۆ دابو ، غەرقی نێو ئاسن و پۆڵا بون. شەوانە ئاگریان دەکردەوە. دەتگوت ئاگرەکە ، لەنێو ئەو تاریکیەدا بەچاوانی سوری بێشومارەوە لەشورای شارەکە دەڕوانێ. بڵێسەی حەزکردن بە تاوان و بەدکاری لەو چاوە سورانەدا دەخوێندرانەوە. پریشکی شادیان لێ ھەڵدەستا و ئەو نیگا پڕ لەسوکایەتیە ، لەشارێکی گەمارۆدراودا ، بیرکردنەوەی تاریکیی لەگەڵ خۆیدا دەھێنا .

خەڵکی شارەکە ، لەسەر شوراکانەوە دەیانبینی چۆن دوژمن وردە وردە ئەڵقەی گەمارۆکە چڕتر و بەھێزتر دەکات. سێبەرەکانیان بەتەنیشت ئاگرەکانیانەوە نەدەبینران ، حیلەی ئەسپە سندم کراوەکانیان ، دەبیسترا. چرکە چرکی شمشێر و قاقای پێکەنینیان دەگەیشتە بەرگوێیان. دەنگی شادمانیی چڕینی گۆرانیی کەسانێک کە باوەڕ و متمانەی تەواویان بەسەرکەوتن ھەبو – دەبیسترا.
دەبێ شتێک ھەبێ لە دەنگی پێکەنین و شادی دوژمن ناخۆشتر و ھەژێنەر تر بێت؟
دوژمنەکان ، ھەرچی ئەو ڕوبار و سەرچاوە ئاویانەی کەدەھاتنە نێو شارەوە ، پڕیان کردبون لەتەرمی کوژراوان.
تەواوی رەزە مێوەکانی دەوروبەری شارەکەیان سوتاند و کێڵگەکانیان وێران کردن و باخچەکانیان لەبنەوە بڕینەوە.
شار ، لەھەمو لایەکەوە کراوە و بێ پاریزگاریی بوو ، زۆربەی ڕۆژەکان تۆپ و (شمخاڵ*) ، چەشنی باران بەسەر شاردا دەبارین. دەستەی سەربازە برسیەکان ، کەبەھۆی شەڕەوە بڕستیان لێبڕابو ، بەڕوخسارێکی شەکەت و ماندوەوە ، بەنێو کۆڵانە باریکەکانی شاردا دەگەڕان. دەنگی ناڵە ناڵی برینداران و وڕێنە و نزا و پاڕانەوەی ژنان و گریانی منداڵان ، لەپەنجەرەکانەوە دەبیسترا. ھەمویان بەسرتە و بەترسەوە قسەیان دەکرد و لەکاتی گفتوگۆدا قسەکانیان بەیەکتر دەبڕِی و بەوردی گوێیان دەگرت  ، ئایا دوژمن دەستی بەپەلاماردان کردوە؟
بەتایبەتی لەشەوی یەکەمەوە ، ژیان لەنێو شاردا ، تادەھات  تاڵتر دەبو.
ئەوکاتانەی کە سایە و تارماییەکان ، لە ناوەڕاستی دۆڵەکانی کێوە دورەکەوە دەھاتنە دەرێ و ئۆردوی دوژمنیان زیاتر و پتەوتر دەکرد و بەرەو  شورا نیمچە ڕوخاوەکانی شار دەھاتنە پێش ، نیوە مانگ ، بەئاسمانەوە ، چەشنی قەڵغانێک کە لەمەیدانی شەڕدا کەوتبێ و بەزەبری شمشێرێک دولەت بوبێ ، بەسەر ئاسمانی لوتکەی تیژی چیاکانەوە دەبینرا. لەو بێدەنگی و تاریکیەدا ، دەنگی شیوەن و ناڵە باشتر دەبیسترا.
خەڵکانێک کە بەھۆی ڕەنج و برسێتیەوە بڕستیان لەبەردا نەمابوو و چاوەڕوانی ھیچ جۆرە کۆمەک و یارمەتیەکیان نەدەکرد ، ڕۆژ بە ڕۆژ نائومێدتر دەبون و بەترسەوە دەیانڕوانیە گەروی تاریک و ڕەشی دۆڵەکان و لوتکەی تیژ و سەختی چیاکان و ئۆردوی پڕ لەھاتوھاواری سوپای دوژمن.
ھەمو ئەمانە ، دیمەنی مەرگیان لەبەرامبەر چاوی ئەواندا وێنا دەکرد.  ھیچ ئەستێرەیەکی ئومێد لەئاسمانی ئەواندا نەدەدرەوشایەوە.
دەترسان چرا لەنێو ماڵەکانیاندا داگیرسێنن.  تاریکیەکی تۆقێنەر ، فەرمانڕەوایی بەسەر شەقام و کۆڵانەکانی شاردا دەکرد.
لەوتاریکیەدا ، ژنێک ، بێدەنگ ، کەسەرتاپای خۆی لەباڵاپۆشێکی ڕەشەوە پێچابو ، چەشنی ماسیەک بەنێو قوڵایی دەریاچەیەکدا مەلە بکات ، بەنیۆ کۆڵانەکانی شاردا تێدەپەڕی.
خەڵکی شار کاتێ ئەویان دەبینی ، لەیەکتریان دەپرسی: ئەوە؟
: خۆیەتی!
پاشان لەنێو کۆڵانەکاندا ون دەبون. بەبێدەنگی و بەسەرداخستنەوە بەتەنیشتیدا تێدەپەڕین. فەرماندەکانی دەستە ئێشکچیەکان و پاسەوانەکانیش ، بەڕقەوە  وریایان دەکردەوە: خاتو ماریانا ، چیە! دیسان ھاتیەوە نێو کۆڵانان؟ وریای خۆتبە! لەوانەیە بتکوژن! دواتر کەسیش تاوانبارەکەی پێ نادۆزرێتەوە …
ژنە ، قەدی ڕاست دەکردەوە ، ئارام ڕادەوەستا ، ھەتا  دەستەی ئێشکچیەکان بەتەنیشتیدا تێدەپەڕین.  جەسارەتیان نەدەکرد ، یان حەزیان نەدەکرد دەست لەئاستیدا بەرز بکەنەوە.
پیاوە چەکدارەکان ، خۆیان لێ دور دەگرت و چەشنی کەسێکی مردوو ، حەزیان نەدەکرد لێی نزیک بنەوە.
ئەویش لەو تاریکیەدا دەمایەوە و دیسان جارێکی تر ، تەنیا و ئارام ، دەکەوتەوە ڕێ.
تاریک و لاڵ ، چەشنی تابلۆی بەدبەختی و نەھامەتیەکانی شار ، لەکۆڵانێکەوە دەچوە کۆڵانێکی تر. لەھەر چواردەوریدا  دەنگی شیوەن و ناڵە و نزا و پاڕٍانەوە و گفتوگۆی خەمناکی سەربازانێک کە بەتەواوی نائومێد ببون ، چاودێریان دەکرد و دەچوە ھەرشوێنێک بەشوێنیەوە بون.
ئەو ژنە کەھەم دایک بو ھەم ھاوڵاتیەکی ئەو وڵاتە ، خەفەتی لە ڕۆڵەکەی و وڵاتەکەی دەخوارد ، ڕۆڵَەیەکی جوان و بزێو ، بەڵام بێبەزەیانە لەڕیزی سوپایەکدا بو کەئابڵوقەی شاریان دابو و دەیانەویست وێرانی بکەن.
تا ماوەیەک لەوەپێش ، دایکە بەشانازیەوە لە کوڕەکەی دەڕوانی ، بە دیاریەکی بەنرخی دەزانی بۆ وڵاتەکەی ، بەھێزی چاکەی دەزانی بۆ کۆمەکی ھاوشاریەکانی.  ئەو شارە ھێلانەیەک بو ، کە ھەم خۆی تێیدا چاوی کردبۆوە ، ھەم ڕۆڵەکەشی تێدا پەروەردە کردبو.  سەدان ھەودای ون ، دڵی ئەو دایکەیان بە بەردە کۆنەکانەوە  ، کە باپیرانی خانویان پێ دروست کردبو و بناغەی شاریان لەسەر دامەزراندبو و بەو زەویەوەی کە ئێسک و پروسکی باپیران و ھاوخوێنەکانیان ، بەئەفسانە و ئامانج و ئومێدەوە ، تێیدا نوستبون ، دەبەستەوە.
ئیستاش ئەو دڵە ، نزیکترین و خۆشەویستترین کەسەکانی خۆی لەدەست چوبو و وەژان ھاتبو. ئەو دڵە ، چەشنی تەرازویەک بو  ، کاتێ لەنێویدا سۆزی خۆی بۆ ڕۆڵەکەی و ئەو شارەی کەتێیدا ژیاوە ، ھەڵدەسەنگاند ، نەیدەزانی تێبگا لەوەی ئاخۆ تای تەرازوەکە بەکام لایاندا لاسەنگە؟
بەم شێوەیە شەوانە بەکۆڵانەکانی شاردا دەگەڕا و کاتێ توشی چەند کەسێک دەبو کە نەیانناسیبا ، دەترسان و ئەو تارماییە ڕەشەیان بە دێوەزمەی مەرگێک دەزانی ، کە ئیدی لەھەموان نزیک ببۆوە. ئەگەر ھاتباو ناسیباشیان بەخێرایی لەو دایکە خائینە دور دەکەوتنەوە.
شەوێکیان ، لەنزیک شورای شارەکە ، لەسوچێکی تەریک و تاریکی شاردا ، دایکە لەگەڵ ژنێکی تر بەرەوڕو بۆوە. ئەو ژنە ، بێ جوڵە ، وەک ئەوەی بەشێک بێت لەزەویەکە ،  لەبەرامبەر تەرمێکدا چۆکی دادابو ، نیگای خەمناکی بڕیبوە ئەستێرەکان و دەپاڕایەوە.
پاسەوانەکان ، لەسەر شورای شارەوە ، بەچرپە چرپ ، سەرگەرمی قسەکردن بون لەنێو خۆیاندا. دەنگی چەکەکانیان بەدیوارەکە دەکەوت ، دەھاتە بەرگوێ.
دایکە خائینەکە پرسی: مێردتە؟
: نا.
: براتە؟
: کوڕمە. مێردەکەم سێزدە ڕۆژ لەمەوبەر و ئەمڕۆش ئەم کوڕەم کوژرا.
پاشان دایکی کوژراوەکە ھەستاو بەڕازی بونەوە ، گوتی: عەزرای پیرۆز بۆخۆی ھەمو شتێک دەزانێ و دەبینێ ، زۆر سوپاسی دەکەم.
: لەبەرچی؟
ژنەش وەڵامی دایەوە: ئەو لەشەڕی بەرگریکردن لەنیشتیماندا کوژراوە. دەتوانم بەوپەڕی ئاسودەییەوە بڵێم: ئەو ، ترسی لەدڵی مندا دروست دەکرد ، زۆر گوێی بەشتەکان نەدەدا ، زۆرحەزی لەژیانی شاد و بێ کێشە بو ، دەترسام ئەویش وەک کوڕەکەی (ماریاننا) ، خیانەت لەشارەکەمان بکا و ببێتە دوژمنی خەڵک و خودا ، نەفرەت لەو و لەو منداڵدانەش کە ئەوی ھێنایە بون و پەروەردەی کرد!…
ماریاننا ، ڕوخساری خۆی داپۆشی و دورکەوتەوە.
ڕۆژی دواتر ، چوە لای بەرگریکارانی شورای شار و گوتی: بەھۆی ئەوەی کە کوڕەکەم چۆتە نێو باوەشی دوژمن و لەدژی ئێوە شەڕدەکا ، یان بمکوژن ، یان ڕێگام بدەنێ منیش بچمە لای ئەو…
ئەوان وەڵامیان دایەوە: تۆ مرۆڤی و دەبێ نیشتیمانەکەی خۆت خۆشبوێ ، کوڕەکەشت وەک چۆن دوژمنی ھەریەک لەئێمەیە ، دوژمنی تۆشە.
: من دایکم! من ئەوم خۆشدەوێ و لەڕوی پەروەردە کردنیەوە ، خۆم بەکەمتەرخەم دەزانم.
دواتر ئێشکچیەکان لەنێو خۆیاندا کەوتنە پرس و ڕاوێژ ، سەرەنجام گەیشتنە ئەنجامێک و گوتیان: شەرەفمان ڕێگەی ئەوەمان ناداتێ بەھۆی خیانەتی کوِرەکەتەوە تۆ بکوژین. ئێمە لەوە دڵنیاین کە تۆ نەبویتە ھاندەر و ڕێنشاندەری ئەو بۆ کردەوەیەکی لەوچەشنە و تەنانەت ئاگادریشین کە خەم وخەفەتێکی زۆری پێوە دەخۆی. شار ئەگەر تۆشی تێدا نەبیت ، درێژە بە بەرگری کردنی خۆی دەدات.  کوڕەکەت ھەرگیز بیر لەتۆ ناکاتەوە ، لەوانەیە ئەو ئەھریمەنە تۆی ھەر لەبیرچوبێتەوە! ئەگەر تۆ لەو باوەڕەدای کەشایستەی سزایت!  ئەوا ئەو سزایە بەسە.  پێمانوایە سزایەکی لەم چەشنە تەنانەت لەسزای مەرگیش قورسترە!
دایکە گوتی: بەڵێ ، ئەمە قورسترین سزایە!
پاشان دەرگاکەیان بۆکردەوە و ژنەش لەشار چوەدەرێ .
ئێشکچیەکان ، ماوەیەکی زۆر لەسەر شوراکەوە ڕوانیانە دایکەکە ، کەچۆن بەسەر زەوی نیشتیمانەکەیدا ، کەبەخوێنی ڕۆڵَەکانی تێراو ببو ، دەچوە پێش. بەشێوەیەک ھەنگاوی دەنان ، قاچەکانی بە زەحمەت لەزەوی جودا دەبونەوە و ھەڵی دێنان. چۆن لەبەردەم تەرمی بەرگریکارانی شاردا ، دادەچەمایەوە.  چۆن بەڕقەوە ، بەنوکی قاچی ، شەقی لە چەکە شکاوەکان ھەڵدەدا.
دایکان ، ڕقێکی زۆریان لەچەک و و ھێرش پەلامار و کوشتوکوشتار دەبێتەوە ، تەنیا چەکێکیان بەلاوە پەسندە  کە بۆ بەرگری کردن لەژیان ، بەکاربێت.
دەتگوت ، لەژێر لیباسەکانیەوە گۆزەیەکی پڕ لەئاوی  شاردۆتەوە و دەترسێ بڕژێت ، تا زیاتر دور دەکەوتەوە ، بچوکتر دەبۆوە.  ئەوانەی کە لەسەر دیوارەکەوە سەیریان دەکرد ، پێیان وابو لەگەڵ تارمایی ئەودا خەم و نائومێدی ، یەخەی بەرداون و لەکۆڵیان بۆتەوە و دورکەوتۆتەوە. دیتیان لەنیوەی ڕێگادا ڕاوەستا ، کڵاو و باڵاپۆشەکەی لەخۆی کردەوە و تا ماوەیەکی زۆر لەشار ڕاما.
بەڵام لەوێش ، لەشکری دوژمن ، ئەویان دیتبو کە بەتاقی تەنیا لەو چۆڵەوانیەدا ڕاوەستاوە ، بۆیە چەند تارماییەکی ڕەشی وەک خۆی ، بەھێواشی و بەوریاییەوە لێی نزیک بونەوە و تێیانخوڕی: تۆ کێی؟ دەچیە کوێ؟
ژنە گوتی: سەرکردەکەتان کوڕی منە.
دوای ئەم قسەیە ، ھیچ کام لەسەربازەکان ، شک و گومانیان لەڕاستی قسەکانی نەکرد. شان بەشانی وی ، کەوتنەڕێ ، بەدەم ڕێگاوە کەوتنە پیاھەڵدان و ستایش کردنی لێھاتویی و ئازایەتی کوڕەکەی.
دایکەش بەغرور و لەخۆڕازیبونەوە ، سەری بەرز کرد و گوێی بۆ قسەکانیان شل کرد و سەرسوڕمانی پێوە بەدی نەدەکرا.
دەبو کوڕی وی بەو شێوەیە با!!!
سەرەنجام ، لەبەرامبەر کەسێکدا ڕاوەستا کە مانگێک بەر لەدایک بون ئەوی نەدەناسی ، لەبەرامبەر بونەوەرێکدا ڕاوەستا ، کە ھەرگیز ھەستی نەدەکرد پارچەیەکی جیا بێت لەجگەری.
ئەو لەبەرامبەریدا ، خۆی لەنێو مەخمەل و ئاوریشماندا ون کردبو ، چەک و کەرەستە جەنگیەکانیشی لەبەردی گرانبەھا دروستکرابون ، ھەمو شتێک ، وەک ئەوەبو کەدەبوایا ببێ. دایکە ، لەخەونیدا ئەوی بەو دەوڵەمەندی و ناوداریەوە دیتبو.
دەستەکانی دایکی ماچ کرد و گوتی: دایە! تۆ ھاتیتە لای من! دڵنیام ھەستت بە کۆتایی بڕیارەکەم کردوە! سبەی  ، نیازی ئەوەم ھەیە دەست بەسەر ئەم شارە نەفرەت لێکراوەدا بگرم!
دایکی بەبیری ھێنایەوە: ئەو شارەی تێیدا لەدایک بویت؟
لاوەکە کە سەرمەست و شەیدای وەدەستھێنانی ناو و ناوبانگی زیاتر بو ، بە تین و تاوێکی جەسورانەی گەنجانەوە ، گوتی: من لەدونیادا بۆ دونیا ھاتومەتە بون ، بۆئەوەی تێکی ھەڵشێوینم ، من تەنیا لەبەر خاتری تۆ دەستم لەم شارە دەپاراست و بەزەیم پێدا دەھاتەوە ، ئەم شارە چەشنی دڕکێک چەقیوەتە قاچمەوە و بۆتە بەربەست لەبەردەم ئەوەی بەزویی بگەمە ناوبانگ و سەرفرازی. بەڵام ئێستا ، لەسبەی زوتر نیە دار و پەردوی ئەم ھێلانە سەرکەشە بەسەر یەکدا دەڕوخێنم.
دایکە گوتی: ئەو ھێلانەیەی کە تەنانەت بەردەکانیشی ئاشنای سەردەمی منداڵیتن؟
: مادام  مرۆڤ نەتوانێ بەردەکان وەقسە بھێنێ ، کەواتە لاڵن. وازم لێبێنە با کێو و چیاکان سەبارەت بەمن دەم ھەڵبێننەوە و لەبارەی منەوە بدوێن ، من ئەوەم دەوێ!.
دایکە پرسی:  ئەی خەڵکەکە؟
: ئەھا! بەڵێ ، من ئەوانم لەبیرە. دایە! ئەوان بۆمن پێویستن ، چونکە کەسانی قارەمان و دلێر ، لەیادەوەری ئەواندا بە نەمری دەمێننەوە!
دایکە گوتی: قارەمان ئەو کەسەیە بەپێچەوانەی مەرگەوە ، ژیان بنیات دەنێ.  قارەمان ئەو کەسەیە بەسەر مەرگدا زاڵ دەبێ …
ئەویش وەڵامی دایەوە: نا! وێرانکەرەکانیش بە ئەندازەی بنیاتنەرەکان ناو و ناوبانگیان ھەیە ، بڕوانە تا ئێستا ئێمە نازانین کە شاری ڕۆما  (ڕۆمێرلۆس)  دروستی کردوە یان کەسێکی تر! بەڵام ناوی (ئالاریخ ) و تەواوی قارەمانەکانی تر کە ئەوشارەیان کاول کرد ، ھەمویان بەڕونی زانراون …
دایکە ، جارێکی تر وەبیری ھێنایەوە: ھەمان ئەو شارەی کە نەمرە و ھەمان ئەو دلێرانەی کە شوێنەواریشیان دیار نیە؟
بەم شێوەیە ، تا بەربەیان ، لەگەڵ دایکیدا قسەی کرد. دایکە بەدەگمەن قسە شێتانەکانی پێ دەبڕی و سەری بەرز و بەعیزەتی ، تا دەھات زیاتر شۆڕ دەبو.
دایک بنیات دەنێ و گیانی خۆی دەبەخشێ ، دایک پاسەوانە و ئێشک دەگرێ  ، گفتوگۆی نەشیاو و ناپەسند ، لەبەرامبەر دایکدا ، دەچێتە خانەی دژایەتی کردنەوە.
بەڵام گەنجەکە درکی بەمە نەدەکرد.
دایک ھەمیشە دژی مەرگە ، دایک ھەمیشە ڕقی لەو دەستانە دەبێتەوە کە مەرگ دەچێنن و پەلامار دەبەنە سەر ماڵی خەڵک. دایک لەوجۆرە کردەوانە ھەراسانە. بەڵام کوڕەکەی ، ئەم شتانەی نەدەبیست و نەدەبینی ، تیشک و گڕی سارد وسڕی  ناو و ناوبانگ ، چاوەکانی کوێر کردبو.
ھەروەھا تێنەدەگەیشت لەوەی کاتێ دایکێک ژیانێک دێنێتە بون و دەیپارێزێ  ، بۆی ھەیە پیلانی بۆ داڕێژێ و مەترسی بۆَ دروست بکا.  دڕندەیەکی بەھێز و بێبەزەیی و بێباک بو …

دایکەکە بەخەفەتباریەوەدانیشتبو ، لەپەردەی کراوەی خێوەتەکەی سەرکردەوە ، شارێکی دەبینی کەتیایدا بۆ یەکەم جار جوڵەی شیرن و چێژبەخشی کۆرپەڵەی لەزگیدا ھەستپێکرد و  ئازار و ئەشکەنجەی لەدایکبونی ئەم ڕۆڵەیەی چێشت ، کە ئێستا دەیویست بێبەزەییانە ئاگری تێبەردا و بیسوتێنێ.
تیشکی سوری خۆرەتاو ، بەسەر بورج و شورای شارەوە تروسکەی دەدا. شوشەی پەنجەرەکان بریسکەیەکی شومیان ھەبو ، دەتگوت تەواوی دانیشتوانی شار بریندارن و ژەکی سوری ژیان ، لەسەدان برینی شارەوە ھەڵدەچۆڕێ. کات تێدەپەڕی و شاریش وردە وردە ، تاریک دادەھات. دەتگوت تەرمێکی بەجێماوە ، ئەستێرەکان بەسەریەوە دەرکەوتون و چەشنی چەند مۆمێک  بەدیاریەوە دەدرەوشێنەوە.
نیگای دایکە ، تا نێو ئەو خانوە تاریکانە بڕی دەکرد کەخەڵکەکەی دەترسان لەوەی چرای تێدا داگیرسێنن ، نەبادا سەرنجی دوژمن ڕاکێشێ. نیگاکانی تا ئەوسەری شەقامە تاریکەکان بڕی دەکرد کەبۆنی لاشەکان ھەوای شاریان ژەھراوی کردبو ، دەنگی ناڕەزایی کپی خەڵکانێک کە چاوەڕوانی مەرگیان دەکرد ، دەبیسترا.
ئەو ، ھەمو کەسێک و ھەمو شتێکی دەبینی.
تەواوی ئەو شتانەی کە بەلای ئەوەوە ئاشنا و ناسیاو بون ، لێی نزیکتر ببونەوە. دەتگوت لەبەرامبەریدان و بێدەنگ چاوەڕوانی بڕیاری ئەون.  دایکە وایدەزانی کە دایکی تەواوی خەڵک و دایکی شارەکەی خۆشیەتی.
لەقوللەی کێوە ڕەشەکانەوە ، چەند پەڵە ھەورێک ، لەشێوەی چەند ئەسپێکی باڵدار  بەرەوە زەوی دەھاتنە خوار و  بەرەو شارە ناچارکراو بە نەھامەتیەکە ، دەفڕین. کورٍِەکەشی دەیگوت: ئەگەر شەو بەئەندازەی پێویست تاریک بێت ، لەوانەیە ھەر ئەمشەو بەسەر شاردا بدەم  ، کاتێَ خۆر لەچاوی مرۆڤ دەدات ، بینینی تروسکەی چەک بۆ چاو ناخۆشە و مرۆڤ ناتوانێ بەباشی شمشێرەکەی بەکاربێنێ. لەھەل و مەرجێکی لەوشێوەیەشدا مرۆڤ  ناتوانێ بەباشی ئامانجەکەی بپێکێ. بەدەم ئەم قسانەوە بەوردی سەیری شمشێَرەکەی دەکرد.
دایکە گوتی: وەرە ئێرە ، سەرت بخەرە سەر سینگم و پشو بدە و بیھێنەرەوە بیرت کە بەمنداڵی چەندە بزێو و زیتەڵە بویت و خەڵکی چەندیان خۆش دەویستی!
لاوەکە بەقسەی دایکی کرد و سەری نایە سەر ڕانی دایکی و ڕاکشا و چاوەکانی لێک نان و گوتی: من تەنیا تۆ و ناوبانگم خۆش دەوێ ، تۆشم لەبەر ئەوە خۆشدەوێ کە کەسێکی وەکو منت ھێناوەتە ژیانەوە.
دایکی بەسەریدا نوشتایەوە و گوتی: ئەدی ژنان؟
: ژن زۆرن! مرۆڤ زۆر بەخێرایی ، وەک شتێکی شیرن ، زوو لێیان تێر و بێزار دەبێ.
دایکە ، بۆ دوایین جار لێی پرسی: حەزت لەوە نیە بیتە باوک و ڕۆڵەی خۆت لەباوەش بگری؟
: لەبەرچی؟ بۆ ئەوەی بیان کوژن؟ کەسێکی وەک خۆم بیانکوژێ وگرفتاری خەم و نائاسودەییم بکات؟ ئیدی بەدەم خەم و خەفەتەوە پیر ببم و ھێز و توانام لەبەر ببرێ و نەتوانم تۆڵەشیان بستێنمەوە!
دایکە ، ئاھێکی ھەڵکێشا و گوتی: تۆ وەک بروسکە جوانی!  بەڵام ھیچ سودێکت نیە.
کوڕە ، زەردەیەکی کرد و وەڵامی دایەوە: بەڵێ! بەوێنەی بروسکە …
دواتر چەشنی کۆرپەیەکی ساوا ، لەباوەشی دایکیدا خەوی لێکەوت.
دایکە باڵاپۆشێکی ڕەشی ، بەسەر کوڕەکەیدادا و لەنێویدا بزری کرد.  خەنجەرە تیژەکەی ھەڵێنا و تاھێَزی تێدابو چەقاندیە سینگی ڕۆڵەکەی. کوڕە – بێ ئەوەی جوڵەیەک بکات – یەکسەر گیانی سپارد.  ئاخر دایک باش دەزانێ کە دڵی کوڕەکەی لەکوێدا لێدەدا و ترپە ترپیەتی. دواتر لاشەی بێ گیانی کوڕەکەی ھاویشتە بەرپێی پاسەوانە حەپەساوەکانی و پاشان ڕوی کردە شارەکە و گوتی: من وەک مرۆڤێک ، ئەوەی لەتوانامدا بو بۆ نیشتیمانەکەم کردم ، بەڵام وەک دایکێک لەگەڵ کورەکەمدا دەمێنمەوە! ئیدی لەو تەمەنەدا نیم جارێکی تر دڵم بەوە خۆشبێت بتوانم کوڕێکی تر بێنمە دونیاوە ، مانەوەشم لەژیاندا سودی بۆ ھیچ کەسێک نابێت.
دوای ئەم قسانە ، ھەمان ئەو خەنجەرەی کە ھێشتا بەخوێنی کوڕەکەی- واتا خوێنی خۆی – سور و گەرم بو ، چەقاندە سەر دڵی خۆی.
کاتێک دڵ ئازاری ھەبێت ، دەکرێ زۆر بەئاسانی بکرێتە ئامانج.

سەرچاوە / داستانھای برگزیدە ماکسیم گورکی / ترجمە افسر سدارت – رزا ازرخشی/ نشر جامی

Azad Najm

Azad Najm

Next Post
this morning wasn’t attractive

ژن و خوا لەیەک ئەچن

نوێترین بابەت

چاوه ڕوانم له م نه ورۆزه

ئۆپەرێتی: بۆ یادی نەورۆز

21/03/2023
سعودیه‌ و ئێران به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان

سعودیه‌ و ئێران به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان

20/03/2023
بەهمەن قوبادی پڕشانازیترین دەرهێنەری سینەمای ئێرانە لە فێستیڤاڵی فیلمی کانی فەڕەنسا

“بەهمەن قوبادی” لەسەر بانگهێشتی ڕه‌سمی “جۆ بایدێن” به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆزی کوردیی لە کۆشکی سپی ئەمەریکا ده‌کات

20/03/2023
کیسەڵەکانی بەھمەن قوبادی لە ناو ١٠ فیلمی بەرچاوی دنیادا

“کیسەڵەکانیش دەفڕن” لە دەرهێنانی “بەهمەن قوبادی” لە لیستی 30 فیلمی بەرچاوی دژی شەڕیی سینەمای جیهان

17/03/2023
کۆمپانیای جیهانیی “سویسا” ئەلبوومی “ئاوای دۆست”ی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش”ی هەڵبژارد

کۆمپانیای جیهانیی “سویسا” ئەلبوومی “ئاوای دۆست”ی مامۆستا “یەعقووب ئەنووش”ی هەڵبژارد

17/03/2023
هەلەبجە مەحشەری حەشرە

هەڵەبجە

15/03/2023
لە یادی ڕۆژبوونی نیگوڵ

لە یادی ڕۆژبوونی نیگوڵ

15/03/2023
نامەکانی شێرکۆ بێکەس لە کتێبێکدا

لەدوای خنکانی هەڵەبجە

15/03/2023
چـیرۆک بۆ منـداڵان.. هـەنـگ و قـەلـەڕەش..

چـیرۆک بۆ منـداڵان.. هـەنـگ و قـەلـەڕەش..

15/03/2023
پێنجەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

پێنجەمین دیداری شیعری کوردی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سوید بەڕێوەچوو

14/03/2023

ئێمە باشترین تەوەرەکانی وردپرێسی پریمیۆمتان بۆ دەهێنین کە تەواون بۆ هەواڵ و گۆڤار و بلۆگی کەسی و هتد. بۆ زانیاری زیاتر سەیری لاپەڕەی نیشتنەوەمان بکەن.

  • چاند و هونەر
  • وتار و بیروڕا
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

No Result
View All Result
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In