لەمیانی سازکردنی دووەمین فێستیڤاڵی لاوی سەنتەری رۆشنبیری ئاسوودە رۆژنامەنووسی بواری ھونەری و سەرۆکی دەزگای کەڤاڵ “مەسعودی مەلا ھەمزە” خەڵاتی داھێنەری پەرتووکی ٢٠١١ی بە کتێبی بیۆگرافیای ھونەرمەندانی ھەولێر پێ بەخشرا.
لەمیانی چالاکییەکانی سەنتەری ئاسوودەو کاتژمێر ٢,٣٠ی رۆژی یەکشەممە ١٥/١/٢٠١٢ لە ھۆڵی کتێبخانەی گشتی ھەولێر- زەیتون سەنتەری دووەمین فێستیڤاڵی گەنجی ساڵی سازکردو لەو فێستیڤاڵە ٢٥ گەنجی چالاکی ساڵی ٢٠١١ لە بوارە جیاجیاکان خەڵاتکران.
لەبواری داھێنەری پەرتووک و لەپای کارکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبی بیۆگرافیای ھونەرمەندانی ھەولێر سەنتەری ئاسوودە خەڵاتی بەخشیە مەسعودی مەلا ھەمزە، لەبارەی ئەو خەڵاتکردنەوە مەسعودی مەلا ھەمزە گوتی”بۆمن مایەی خۆشحاڵیە کە دوای ماندووبوونێکی زۆر و کارکردنێکی زۆر لە کتێبی بیۆگرافیای ھونەرمەندانی ھەولێر بوومە خاوەنی خەڵاتی داھێنەری ساڵ لەبواری پەرتووک”.
مەسعود گوتیشی”جێگای خۆشحاڵیە ئێستا خەڵکانێک بەرپرسانە مامەڵە دەکەن و رێز لە ماندووبوون و شەونخونی گەنجان و لاوانی بوارە جیاجیاکان دەگرن”.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







