سێ شه‌ممه‌, شوبات 7, 2023
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی” ئامادەی نمایش کردنە

    فیلمی سینەمایی “ئەزموون” له شاری ئه‌بووزه‌بی لە وڵاتی ئیماڕات نمایش کرا

    لە سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا

    عەباس غەزالی: محەمەدی ماملێ هونەرمەندێکی ڕەسەن و دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانه‌که‌ی بوو

    بانگه‌وازی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکوک” بڵاوکرایه‌وه

    بانگه‌وازی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی “کەرکوک” بڵاوکرایه‌وه

    “دەروازەی خەونەکان” لە حەفتا و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” وەرگیرا

    “دەروازەی خەونەکان” لە حەفتا و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلین” وەرگیرا

    فیلمی “ئەزموون” نوێنەری عێراق لە ئۆسکاری 2023 لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا نمایش کرا

    فیلمی “ئەزموون” نوێنەری عێراق لە ئۆسکاری 2023 لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا نمایش کرا

    هه‌ڵبژێردراوانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «دهۆک» ناسێندران

    هه‌ڵبژێردراوانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «دهۆک» ناسێندران

    لەلای من (ئەژی حەمە نوری) باشترین ئەکتەری فێستێڤاڵی شانۆی ھەولێر بوو

    لەلای من (ئەژی حەمە نوری) باشترین ئەکتەری فێستێڤاڵی شانۆی ھەولێر بوو

    ناساندنی ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک”

    ناساندنی ئەندامانی دەستەی دادوەرانی به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی نۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “دهۆک”

    گرنگیدان بە بەرهەمەکانی “ئینگمار بێرگمان” و سینەمای سوید لە فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک”

    گرنگیدان بە بەرهەمەکانی “ئینگمار بێرگمان” و سینەمای سوید لە فێستیڤاڵی فیلمی “دهۆک”

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    سەردەمی کۆتاییهاتنی دیکتاتۆرییەت لە ئێران!

    کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە

    دەسەڵات و جیاکاری ناوچەیی

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. ئالتەرناتیڤی دیموکراتیک لە تاقیکردنەوەدا!

    رەزا شـوان: کات و شوێن لە چیرۆکی منداڵان

    رۆڵـی گـرنگی مامۆسـتایـان

    خـەڵاتگـرانی (نـۆبـڵی ئـەدەبی منـداڵان ـ ٢٠٢٢)

    خـەڵاتگـرانی (نـۆبـڵی ئـەدەبی منـداڵان ـ ٢٠٢٢)

    تیشکێک لەسەرئەلبومەکەی خالید ڕەشیدو قسەیەکیش لەبارەی ئەنفالی ھونەری کوردی

    ئەوە خالید ڕەشید خەریکی چییە؟

    ئەودیووی جێندەر

    ئەودیووی جێندەر

    چۆن بتوانین بڕوابەخۆبوون بۆ مندالەکانمان دروست بکەین؟

    ڕێگەکانی وانە وتنەوە لە باخچەی منداڵاندا

    شوناسی ژن لەکۆمەڵە شیعری پاییزە یاد دا

    پشت لە مرۆڤ و ڕوو لە کتێب

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    نامۆ

    نامۆ

    پیتێک لە دەروازەی چەند ڕێگەیەکی وانە وتنەوەدا

    خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

    خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

    ویترین

    وڵاتی باران

    ویترین

    ویترین

    پرسیارە بێ وەڵامەکان

    زەنگیانەی ئاویی

    هانـدانی منـداڵان بـۆ نووسیـنی چـیرۆک.. رەزا شـوان

    هانـدانی منـداڵان بـۆ نووسیـنی چـیرۆک.. رەزا شـوان

    دیداری ئەدەبی منداڵان

     ڕۆژێکی نمونەیی لە باخچەی منداڵاندا

    ئـەدەبی منـداڵان..

    ئۆپەرێتی: سلێمـانی لە دڵدایە

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    (ژینا) چووە ریزی (نەمران)ەوە!

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    ئیبراهیم تاتلیسس دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ هات..

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر ماڵئاوایی کرد

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. شەڕێکی قورسی دژ بە دیکتاتۆرییەت!

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    دەستگیکردنی مەلایەک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ٤ مناڵ لە مەغریب

    پێـشێلکـردنی مافەکانی منـداڵانی کورد..

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    گرنگییه‌كانی دیالۆگ لە چیرۆکی منداڵاندا..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

  • میدیاکان
No Result
View All Result

Home وتار و بیروڕا وتار و بیروڕا

خوێندنەوەیەکی دیکە بۆ کارەساتی هەڵەبجە لە ٢٥ هەمین ساڵیادی کیمیاباراندا

Hama Ghafour by Hama Ghafour
30/03/2013
in وتار و بیروڕا
2 0
0
1
SHARES
83
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

هەڵــــەبجە بۆ وای بەسەر هات!؟

چارەکە سەدەیەک پێش ئێستا خەڵکی شاری هەڵەبجەو دەوروبەری بوونە کایەی سیاسی دەستی دوو دەوڵەتی شۆڤێنی بەعس‌و ڕژێمی ئیسلامی ئێران لەلایەک‌، وە جوڵانەوەی کوردایەتی‌و حزبەکانی لەلایەکی ترەوە. ئەم شارە جوانەو ئەم دەڤەرە ئاوەدانە لەگەڵ هاوڵاتیانی سڤیل‌و بێدیفاعی،

تەنانەت گیانداران‌و ڕووەک‌و دارو درەختیشی، لوولدرانە نێو نەعرەتەی جەنگ‌و گێژاوی خۆسەپاندن‌و جێگاپێکردنەوەی ئەو سێ لایەنە. لە ماوەی چەند سەعاتێکدا ژیان قڵپکرایەوە نێو دۆزەخ‌و شارێک بەپێوە بە چەکی قەدەغەکراو هەناسەی لەبەر بڕا. مرۆڤ‌و زیندەوەر، گژو گیاو ڕووەک پێکەوە کرانە سوتماک. هەڵەبجە وەکو خۆی وەکو مێژوو وەکو ئاوەدانی وەکو شارو وەکو پانتاییەکی بەپێزی سروشتیی، لە دامێنی هەورامان‌و بە لای سەری سەرکەشی شارەزوورەوە، بەتەنیشت تروسکەی پڕ لە ژیانی ڕوباری سیروانەوە، بەناو جەرگەی نەهامەتییەکی دەستکرددا گوزەری کرد. لەو شارە ژیان بێ خاوەن بەجێ‌ما! هیواو ئارەزووەکان بێکەس ووشکهەڵاتن! ئاییندە بێ تۆمار کرایە قەرەبروت! ئینساف گڕیگرت! بێئەوەی هیچ ئینساف‌و ویژدانێک نقەیەکی لە دەم دەرچێت!

داستانی مەرگچنی تراژیدیای ژاربارانی هەڵەبجە ٢٥ بیست‌و پێنج ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە ١٦مارسدا ڕوویدا. بەڵام ئەمڕۆ هێشتا قەتماغەی زام‌و برینەکانی نەک ساڕێژ نەبووە، بگرە بێ دەربەستانە ئەکولێنرێتەوە! چیرۆکی ڕاستەقینەی کولانەوەی برینەکان لای هەڵەبجەییەکانە‌. بەجێماوانی ئەو کارەساتە هەزاران پەردەی ئەو تراژیدیا مرۆییەیان لەنێو ویژدانیاندا هەڵگرتووە! ئەوەی ئەستەمەو جێگای نەفرەتە، پاش چارەکە سەدەیەک بەسەر پێشهاتنیدا، لەجیاتی هێوڕکردنەوەیان، هێشتا خەڵکی شارەکە دڵیان تەنگەو توڕەترن لە جاران‌و ئاسوودەیی ڕوویتێنەکردوون! چونکە دوای ٢٢ بیست‌و دوو ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵی، لەجیاتی بەتەنگەوەهاتنی شارەکەو هاوڵاتیانی بەجێماوی ئەو تاوانە کۆکوژییە گەورەیە، لە نێو چاوەکان‌ و لە ویژدانی خەڵکی ئەو شارەدا کێوێک ئاهو حەسرەت کەڵەکەبووە. دەسەڵاتی کوردی نەک هەر باکی پێی نییە، بگرە سەرگەرمی کایە سیاسی‌و بازرگانیەکانی خۆیەتی بەسەر کارەساتی هەڵەبجەوە!

هەموو ساڵیک لەم ڕۆژەدا کەڕنەڤاڵێکی سیاسەتبازی‌و بازرگانیکردن بەسەر دۆسێی هەڵەبجەوە سازمانئەدرێت. کۆمەڵێک وەعدو بەڵێنی بێپاساو بانگەشەی فراوانی بۆ ئەکرێ‌. پاشان وەکو ڕەواڵی ئاسایی مێژووی ٢٥ ساڵی ڕابردوو، شارەکەو خەڵکەکەی لەگەڵ کەس‌و کاری قوربانیان‌و بەجێماوانی تاوانەکە بە ئازارەکانیانەوە، بەژان‌و دەردێکی بێوێنەوە بەجێئەهێڵرێنەوە. زامەکان‌و برینەکانیان پڕئەکرێنەوە لە ژانی ئەو خەردەل‌و سیانیدو گازە خنکێنەرانەی، وا پاش ٢٥ ساڵ هێشتا وەکو مۆتەکەیەک لە کۆڵیان نەبۆتەوە.

کیمیابارانی هەڵەبجەو “جینۆساید”

کەس ناتوانێ ئینکاری کۆکوژییەکی دڵڕەقانەی خەڵکی هەڵەبجەو شارەزوورو هەورامان بکات کە لە ١٦مارسی ٩٨٨دا ئاوقەی ئەم ناوچەیە کرا. تاوانێکی قێزەون‌و نەفرەتلێکراوە. بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، پارتی‌و یەکێتی‌و تەنانەت ئەوانەشی خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن ناساندووە، دوای ٢٥ ساڵ بەسەر کیمیابارانی هەڵەبجەدا تازە خەریکن مەسەلەی بەجینۆسایدناساندنی هەڵەبجەیان هێناوەتە پێشەوە، وەکو کارتێک گرتوویانە بەدەستەوە بۆ خۆدزینەوە لە قەرەبووکردنەوەی هەمەلایەنەی خەڵکی ئەو شارو ناوچەیە. قەرەبووکردنەوە گەلێک لەوە فراوانترە کە تائێستا بۆ کەس‌و کاری قوربانیان‌ی هەڵەبجەو ئەنفال پەیڕەوکراوە. ئەم مەسەلەیان بۆیە زەقکردۆتەوە هەتا پێگەی خۆیان وەکو دەسەڵاتدارێتی حزبەکانی جوڵانەوەی کوردی بەسەر کۆمەڵگای کوردستاندا قایمتر بکەن.

لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان لە جەنگی ئێران-‌عێراقدا زۆرترین کارەساتیان بەسەر هاتووەو زۆرترین قوربانیان داوە، لە دەرەنجامی جەنگی کۆنەپەرستانەی دوو دەوڵەتی شۆڤێنی هارو دڕندەی ناوچەکە، کە ڕژێم‌و حکومەتەکانیان لەسەر بنەمای شۆڤێنیزم‌و قەومپەرستی عەرەبی‌و فارسی موتوربەکراو لەگەڵ شۆڤێنیزمی ئیسلامی دامەزراندووە، وە سەرچاوەی زۆرترین شەڕو پێکهەڵپژانی نێوان عەرەب‌و کوردو عەرەب‌و فارس بوون، نابێ ڕێگا بدرێت کوردستانی خاوەن هەڵەبجەو ئەنفالیش گیرۆدە ببێتەوە بە حکومەتێکی نەتەوەپەرستی کوردی هاوشێوەی ئەو دەوڵەتانە! هەر حکومەتێک بخوازێت هەڵەبجەو ئەنفال دووبارە نەبێتەوە، پێویستە لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون‌و مەدەنیبوون دابمەزرێت نە هیچی تر!

لەگەڵ ئەوەشدا کە زاراوەی جینۆساید لە ئاستی ئەو تاوانە گەورەیەو ئەو کۆمەڵکوژییە کەم ئەکاتەوەو نایکاتە پرس‌و مەسەلەی کوشتاری مرۆڤەکان، بەڵام بۆرژوازی کورد ئەیەوێت لە ئاستی نێودەوڵەتیدا خۆی پێ بناسێنێت‌، وە لەو ڕێگایەوە بە دەوڵەتانی ئەوروپایی‌و ئەمریکایی نیشانبدات کە ئەوان خاوەنی دۆسێی هەڵەبجەن، ئەوان نوێنەری خەڵکی کوردستانن‌و لەلایەن ئەو خەڵکەوە مەشروعیەتی بەدەستەوەگرتنی پرسی بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەیان پێدراوە. بەڵام لە واقعدا ئامانجی سەرەکییان ئەوەیە لەجێگای دامەزراندنی دەوڵەتێکی مەدەنی ناقەومی‌و نائایینی، بەپاڵپشتی بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە، دەوڵەتێکی قەومی کوردی بەسەر خەڵکی کوردستاندا بسەپێنن. دەوڵەتیک لە چەشنی ئەم حکومەتەی ئێستای هەرێم کە ٢٢ ساڵە خەڵکی کوردستان نمونەکەیان تاقیکردۆتەوە. حکومەتێک کە هیچ بەتەنگی خەڵکی کوردستانەوە نییەو ئامڕازی دەستی سەرمایەداران‌و دەوڵەمەندانی کوردستانە. لە بنەڕەتەوە بۆ پاڕیزگاری لە بەرژەوەندییەکانی چینی بۆرژوایی کوردی دامەزراوە. حکومەتێک کە ئەم خەڵکە ئەوپەڕی بێزاری‌و ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی دەربڕیوە. لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١دا بە خۆپیشاندانی جەماوەری فراوان ڕای گشتی ناوخۆو دەرەوەیان لە بێزاری‌و هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر دەسەڵاتی خۆماڵیی کوردی نیشانداوە.

هەڵــــەبجە وەکو دۆکیومێنت

لەم ماوەیەی ڕابردوودا بەدڵنیاییەوە دەسەڵاتی کوردی بە زیادیشەوە ئەیتوانی پاشماوەی شاری هەڵەبجەی دوای کیمیاباران‌و پێشهاتی تاوانی کۆکوژی خەڵکی ئەو شارو دەڤەرە، دۆکیومێنتەکانی‌و شایەتحاڵە بەرجەستەکانی، وەکو ئاسەواری تاوانەکە لەجێی خۆیداو بێ دەستکاری‌و بێ دەستلێدان، وەکو هەرە سەرەکیترین دۆکیومێنت بە شورایەکی گەورە بەدەوریدا هەڵبگرتبایەو بپارێزرایە! لەجێگای ئەوەی تائێستا بەشێوازی نادروست‌و لەنێو چوارچێوەی خێرو سەدەقەکردن بە خەڵکی هەڵەبجەدا کردوویانە، لەجێگایەکی دیکەی نزیک شارەکە بە دیزانێکی مۆدێرن‌و بە شێوازێکی شایستە شارێکی گەلێک جوانترو خۆشترو دڵگیرتر بە ناوی هەڵەبجەوە ئاوەدان بکرایەتەوە!! مانگەشەو سەر لە ئێوارە دیارە! دەسەڵاتی کوردی‌و حزبەکانی ئەگەر ئامانجیان بازرگانیکردن نەبوایە بەسەر هەڵەبجەوە، ئەگەر تەنیا شوێن بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی نەکەوتنایە، ڕەنگە ئێستا ئێمەو خەڵکی هەڵەبجەش قسەو تێڕوانین‌و هەڵسەنگاندنی دیکەمان هەبوایە. ڕەنگە خەڵکی هەڵەبجەش هێندە توڕەو بێزار نەبوونایە!

خەڵکی هەڵەبجەو دەوروبەری کە ساڵەهایە ناچاربوون شوێنێک ئاوەدان بکەنەوەو تێیدا بژین، کە زۆر بە خەستی ئاسەواری چەکی کیمیایی بەسەرەوە ماوە، وە لە ڕووی دەروونییەوە مایەی گوشاری هەر ڕۆژەیە لەسەر خەڵکی ئەم شارو ناوچەیە، هەر خودی ئەم ناچاربوونەی ئەوان بە ژیان کردن لەنێو جەرگەی ئەو شوێنەی تیایدا کۆمەڵکوژکران، بەڵگەیە بۆ بێدەربەستیی دەسەڵاتی کوردی. هەر بۆیە پێویستە گوشارێکی کۆمەڵایەتی دروست بکەین بۆ ئەوەی لە جێگایەکی دیکە، شاری هەڵەبجە بە دیزایینی شارستانی نوێوە دروستبکرێتەوە، هەتا ژیانی بەجێماوانی کارەسات‌و نەوەکانی دواتریشیان لە مەترسییەکانی ئاسەواری ئەو چەکە کیمیایی‌و بایۆلۆژیانە ڕزگار بکرێت.

لایەنێکی دیکەی بەئاسەوارکردنی شاری هەڵەبجە لەو ڕووەوە گرنگ‌و پڕبایەخە کە تیمی پسپۆڕ بۆ پشکنین‌و لێکۆڵینەوە لە جۆرەکانی‌ چەکە کۆکوژەکان‌، بۆ دۆزینەوەی ئەو ووڵات‌و کارگەو فابریکانەی جیهان کە بەشداربوون لە فرۆشتنی مادەکانی بەرهەمهێنانی ئەو چەکە کیمیایی‌‌و کۆکوژانە بە ڕژێمی ئەوسای عێراق، بهێنرێن‌و بە خێرایی دەستبکرێت بە پشکنین‌و توێژینەوە لە سەرجەمی بوارو لایەنەکانی پەیوەست بە کاریگەریی ئەو چەکانەو ئەو مادە ژاراویانەی لەو تاوانەدا بەکارهێنراون. بە ئامانجی کەشفکردنی چۆنێتی‌و شێوەی گاریگەری لەسەر باری ژینگەیی هەمەلایەنەی سازماندانەوەو سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی شارو ئاوەدانییەک بۆ ژیان‌و گوزەران، کە بەگوێرەی ستانداردە زانستی‌و ژیارییەکان بگونجێ‌و بشێ بۆ هاوڵاتیانی دەڤەرەکە، وە لەلایەکی دیکەشەوە هەڵەبجە وەکو جێگا دەستی تاوانێکی گەورەو بەکاربردنی چەکی کیمیایی‌و جۆرەکانی تری چەکی خنکێنەرو بایۆلۆژی لە دژی هاوڵاتیانی سڤیل، لە جیهاندا دیاری بکرێ‌و بە ڕەسمی بناسرێت، وە بکرێتە سیمبۆل‌و دەروازەیەک بۆ قەدەغەکردنی ئەو چەکانە لە جیهاندا!

هەڵەبـــــجەو قەرەبووی مادی‌و مەعنەوی

قەرەبووکردنەوەی شاری هەڵەبجەو دەوروبەری، قەرەبووکردنەوەی خەڵکی برینداری ئەم دەڤەرە، تەنیا بەوە ناکرێتەوە کە بەڵینی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەیان پێبدرێت! قەرەبووکردنەوە هەر هێندە نییە پارچە زەوییەک یان بڕێک پارە بکرێتە بیانوو بۆ خۆدزینەوە لە قەرەبووکردنەوەی واقعی ئەو قوربانیانەی بەجێماوی نێو کارەساتی ژاربارانی هەڵەبجەن! با باسکردن لەسەر کەمی‌و خراپیی خزمەتگوزاری‌و ڕێگاوبان‌و ئاوی لوولەکێشی‌و کارەبای پێویست‌و خزمەتگوزاری شارستانی دیکە، کە ئەبوایە لەم ٢٥ ساڵەدا بە خێرایی‌و بەگوێرەی ستانداردی جیهانی بۆیان جێبەجێ بکرایە، کە نەکراوە، لەولاوە ڕاوەستێ، کە دەسەڵاتدارانی کوردستان سەرەڕای بێدەربەستییان بە ژیان‌و چارەنووسی خەڵکی ڕزگاربووی نێو دڵتەزێنترین درامای بەکۆمەڵی مێژووی نوێ، خەریکن بە ناوی خۆیانەوە جێگیری ئەکەن‌و خۆشیانی پێوەبائەدەن! لە ڕووی سایکۆلۆژیشەوە هیچ پڕۆژەو پلانێک لەئارادا نییە بۆ ساڕێژکردنی باری دەروونی خەڵکی دەڤەری هەڵەبجە لەژێر گوشارو کاریگەری ئەو تراژیدیا گەورە مەرگهێنەرەدا!

ئەم شارەو ئەم خەڵکە لەنێو کارەساتێکی جەرگبڕی قێزەون‌و دڕندانەی بەکاربردنی چەکی بایۆلۆژی‌و کۆمەڵکوژدا ڕزگاریان بووە. هاوڵاتیانی هەڵەبجەو هەورامان‌و شارەزوور، قوربانی کێبەركێی نێوان دوو ڕژێمی شۆڤێنی‌و کایەو دەستتێکەڵکردنی حزب‌و هێزە کوردیەکانن لەگەڵیان. ڕۆڵی خراپی حزبەکانی جوڵانەوەی کوردایەتی لەجیاتی ئەوەی بکرێت بەژێرەوە، پێویستە ڕاستییەکانی دەست تێکەڵکردنیان لەگەڵ ڕژێمی ئیسلامی ئێران بۆ خەڵکی شارەکەو کوردستانیش بخرێتەڕوو. ئایا مۆتیڤی پشتی ئەو دەستتێکەڵکردنانە چەندە لە خزمەتی ڕزگاری‌و ئازادی خەڵکی هەڵەبجەو کوردستان بوو، چەندە خەڵکی نزیککردۆتەوە لە بەشداریکردنیان لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیاندا!؟ ئایا حزبە کوردیەکان کە دەستیان گرتووە بەسەر دەسەڵات‌و موقەدەراتی کوردستاندا، هیچ بۆیان مەسەلەیە کە خەڵکی هەڵەبجەو ئەو ناوچانەی بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتوون، لەڕووی سایکۆلۆژییەوە تووشی شۆک هاتوون‌، وە لەژێر کاریگەری ئەو ڕاچڵەکینەدا باری دەروونیان ناجێگیرەو پێویستی جددیان بە چارەسەری هەمەلایەنە هەیە!؟

لە واقعدا شاردنەوەی ئەو راستیانە ئازاری کاریگەرتر بە ویژدان‌و دەروونی خەڵکی هەڵەبجە ئەگەیەنێت. ئەم ئینسانانە پێویستیان بەوە هەیە کە تیمی پسپۆڕی شایستەو پڕتەجروبەی نێودەوڵەتی لەبواری دەروونیدا لێکۆڵینەوەی وورد لەبارەی کاریگەرییە خراپەکانی ئەو کارەساتە لەسەر جەستەو کەسایەتییان بکەن، لەسەر ڕەوشی بایۆلۆژی‌و لەسەر باری تەندروستی نەوەی تازە لەدایکبوویان، لەسەر نەوەکانی دیکەی دوای ئەوانیش توێژینەوە ئەنجام بدەن‌، وە ڕێ‌و شوێنی زانستی‌و پێویست بگرنەبەر بۆ گێڕانەوەی باری دەروونیی ئاسایی‌و نۆرماڵ بۆ خۆیان‌و نەوەکانیان. پشکنین‌و بەدواداچوونی زانستیانەو ووردو درێژخایەن، بەگوێرەی ماستەرپلانی ژینگەپارێزیی بۆ سەرتاپای ناوچەی بەرکەوتوو بە چەکی کیمیایی‌و بایۆلۆژی لە هەڵەبجەو هەورامان‌و ناوچەی پێدەشتەکانی بناری شارەزوور تا ئاوی سیروان‌و سەیدسادەق بکرێت لەڕێی تیمی پسپۆڕی جیهانییەوە.

تەنانەت بۆ بەرگرتن بە خراپ کەڵکوەرگرتن لە چۆنێتی گێڕانەوەو نووسینەوەو تۆمارکردنی گۆشەگۆشەی چیرۆکە تاڵەکانی پێشهاتنی کارەساتەکە، پێویست ئەکات کەسانی شارەزاو پسپۆڕ لەبواری خوێندنەوەی دەروونی‌و زانستیدا چاودێر بن بەسەر لێکۆڵینەوەو نووسین‌و تۆمارکردن‌و تەنانەت توێژینەوە لە پرسی دەروونیی خەڵکی هەڵەبجەو قوربانیانی بەجێماوی ئەو تاوانە گەوەرەیە. پێویستە ئەو پسپۆڕانە لە ئۆرگانێکی ڕەسمی‌و بە بەشداری‌و چاودێری نوێنەرانی واقعی خەڵکی هەڵەبجە بە خێرایی دەسبەکاربکرێن‌و دەستبدەنە توێژینەوەی وورد بۆ هاوکاری ماددی‌و مەعنەوی‌و جەستەیی‌و دەروونیی بە کەس‌و کاری قوربانیانی کارەساتی هەڵەبجە.

قەرەبوو بۆ هەمووان

قەرەبووکردنەوەی خەڵکی هەڵەبجە، ئەگەرچی بەتەنیا لەڕووی مەیدانییەوە تەواوی هاوڵاتیانی ناوچەی هەڵەبجەو دەوروبەری ئەگرێتەوە، بەڵام نابێت بەو ئاراستەیەدا بڕوات کە تەنیا قەرەبووی کەسانێک بکرێتەوە کە کەس یاخود کەسانێکی ئازیزیان لەو دراما ئینسانییە بەکۆمەڵەدا لەدەستچووە! ئەوە نادادپەوەریەکی تەواوەو پێویستە کۆتایی پیبهێنرێت. هەموو خەڵکی هەڵەبجەو ئەو شارۆچکەو گوندانەی کە بەر شاڵاوی کیمیاباران‌و هێرشی داگیرکاریی ڕژێمی ئێران کەوتنەوەو پاشان بوونە قوربانی چەکی کۆکوژی تۆڵەسێنەوەی ڕژێمی هاری بەعسی، بە شێوازێکی ترسناک‌و دراماتیکی لە ناو جەرگەی مەرگەوە گەڕاونەتەوە، وە لەژێر گوشارێکی سەددەرسەدی دەروونیی کوشندەدا بەڕێکەوت ڕزگاریان بووە. هەموو ئەم ئینسانانە بەگوێرەی لۆژیک مادام ناوچەکەیان بەرەوڕووی جەنگ‌و هێرشی دڕندانەی کۆمەڵکوشتن بۆتەوە، ئەویش بە چەکی کیمیایی‌و خنکێنەر، پێویستیان بە قەرەبووی تەواو کەماڵ هەیە لە هەموو ڕوویەکەوە. یەک بە یەکی خەڵکی هەڵەبجە، تەنانەت نەوە دوای نەوەشیان، لەژێر کاریگەری خراپی ئەو تراژیدیا بەکۆمەڵە ئینسانییەدا ئەمێننەوەو ئازاری سەختی ئەو تراژیدیایە، چاودێری‌و کاتی پێویستە تا ئاسەواری بەسەریانەوە نەهێڵرێت. قەرەبووکردنەوە بەر لە هەر شتێک پێویستە فریای باری دەروونیی‌و مەعنەوەی ئەو ئینسانانە هەموویان بکەوین بێ جیاوازی.

گرنگترین خاڵ لێرەداو لە پرسی قەرەبووکردنەوەی قوربانیان‌و بەجێماوانی درامای ژاربارانی هەڵەبجەدا ئەوەیە، کە خەڵکی هەڵەبجە لەگەڵ حکومەت‌و دەسەڵاتیکدا بەرەوڕوون، کە دەسەڵاتی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتییەو وەک هەر دەسەڵاتێکی سەرمایەداری دیکە، کەڵک لە هەر شێوازێکی ناپەسەندو ناشەرعی وەرئەگرێت بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر خەڵکی کوردستاندا. ئەوەش دەبێ لەبەرچاو بگیرێت کە هیچ داواکارییەکی ئەم خەڵکە وەڵامی پۆزەتیڤی پێنادرێتەوە تاکاتێک کە گوشارێکی کۆمەڵایەتی‌و یەکپارچەی خوارەوەی کۆمەڵگا پاڵپشتی نەبێت.

داواکاری هەڵەبجە داواکاری خەڵکی کوردستان

هەموو ئەو ماف‌و داواکاریانەی باس کران، ئەتوانرێت لەلایەن نوێنەرانی هەڵبژێردراوی واقعی خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستانەوە، بەهاوکاری پسپۆڕو شارەزایان دیاریبکرێن‌و بنوسرێنەوەو بخرێنە بواری لێکۆڵینەوەی وورد بە ئامانجی جێبەجێکردنیان. لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە سەرتاپای ئەو داواکاریانەی کە تاکاتێک لە ڕێی گوشاری جەماوەریەوە نەخرێنە بەردەم دەسەڵاتی ئەحزابی کوردی، وەکو داواکاری خەڵکی کوردستان ناسەلمێنرێن. چونکە بە تێپەڕبوونی چارەکە سەدەیەک بەسەر ئەم کارەساتەدا، وە بە لەبەرچاوگرتنی بێدەربەستی ئەحزابی کوردی دەسەڵاتدار بەرامبەر بە داواکارییەکانی خەڵکی ئەم شارو ناوچەیە، ڕوونئەبێتەوە کە نیازپاکیی ئەو دەسەلاتەو حزبەکانی بەرامبەر بە هەڵەبجەو دۆسێی کۆمەڵکوژیەکەی چەندە لە ڕاستییەوە دوورە. هەروەها بۆ گشت لایەک دەرئەکەوێت تەنیا فاکتەری داواکاری، بەبێ هێزی ڕێکخراوی ناڕەزایەتی جەماوەری بۆ سەپاندنی بەسەر دەسەڵاتداراندا، ناچێتە نێو بەرنامەو پلانی حکومەتی کوردستانەوە. دەرەنجام هیچ خواستێکی خەڵکی هەڵەبجەو کوردستانیش بە میزاجی دەسەڵاتداران ناچێتە بواری جێبەجیبوونەوەو ئاستی بانگەشەو بەڵێن تێناپەڕێنێت. ئەمەش قانونمەندیی دەسەلاتدارێتی سەرمایەیە کە بە پاوانخوازی‌و بڵاوکردنەوەی خۆشباوەڕی لەنێو جەماوەری خەڵکیدا دەسەلاتی خۆی ئەسەپێنێت بەسەر کرێکاران‌و خەلکی زەحمەتکێشدا. بۆرژوازی کوردیش لەم یاساو ڕێسایە بەدەر نییە.

لەو ڕووەوە کە سەرتاپای خەڵکی کوردستان بەهۆی سیاسەتی شۆڤێنی ڕژێمی سەدام، وە کێبەرکێی لەگەڵ حزبەکانی جوڵانەوەی کوردایەتی، وەکو هاوڵاتیانی پلەدووی دانیشتووی عێراق مامەڵەکراون، زۆرترین زوڵمی نەتەوەییان لەسەر بووە، بوونەتە قوربانی دەستی دەسەڵاتی شۆڤێنی بەعسیەکان بەدرێژایی ٣ سێ دەیەو نیو، ڕێ‌وشوێنێک بگیرێتە بەر بۆ قەرەبووکردنەوەی گشت ناوچەکانی تری کوردستان. لەمبارەوە هەردوو حکومەتی ناوەندی لە بەغداو حکومەتی هەرێمیش بەرپرس ئەبن. هەروەها دەوڵەتانی تری جیهان‌و لەپێشیانەوە ئەو ووڵات‌و لایەنانەی هاوکاری ڕژێمی بەعس بوون بۆ بەرهەمهێنانی چەکی کۆکوژو کیمیایی، پێویستە بەشدار بن لە قەرەبوو کردنەوەدا. تەنانەت لەو ڕووەشەوە کە پشتگیریان لە سیاسەتی شۆڤێنی دەوڵەتی عێراقی کرد، دەرگایان خستە سەر پشت بۆ ڕژێمی سەددام هەتا خۆی چەکدار بکات‌و سوپای ملیۆنی ئامادە بکات‌و شەڕەنگێزیی بکاتە سیاسەتی سەرەکی خۆی لە ناوچەکەدا، بەشێکی گەورە لە دەوڵەتانی ڕۆژئاوایی‌و ئەمریکا بەرپرسیارن لەو تراژیدیاو کارەساتانەی بەسەر خەڵکی کوردستاندا هاتووە لە مێژووی ٣٥ ساڵەی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسیدا!

حەمـــە غـــــــەفور
hamagafur@gmail.com
نووسەرو هەڵسوڕاوی سیاسی
هۆڵەندا
٢٣مارس ٢٠١٣

Hama Ghafour

Hama Ghafour

Next Post
(هەردی سەلاح): “حکوومەت و کەرتی تایبەت هاوکاری بەرهەمەکانی منیان کردووە”

ھەردی سەڵاح بووە باوک

نوێترین بابەت

فیلمی سینەمایی “ئەزموون” لە دەرهێنانی “شەوکەت ئەمین کورکی” ئامادەی نمایش کردنە

فیلمی سینەمایی “ئەزموون” له شاری ئه‌بووزه‌بی لە وڵاتی ئیماڕات نمایش کرا

29/01/2023
نامۆ

نامۆ

29/01/2023

پیتێک لە دەروازەی چەند ڕێگەیەکی وانە وتنەوەدا

29/01/2023
خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە..

29/01/2023
عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

سەردەمی کۆتاییهاتنی دیکتاتۆرییەت لە ئێران!

29/01/2023
لە سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا

عەباس غەزالی: محەمەدی ماملێ هونەرمەندێکی ڕەسەن و دڵسۆزی نەتەوە و نیشتیمانه‌که‌ی بوو

29/01/2023
کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە

دەسەڵات و جیاکاری ناوچەیی

18/01/2023
لە نووسین “ساڵح محەمەد” کتێبی (کەسایەتییەکانی ڕواندز) بڵاوکرایەوە

لە نووسین “ساڵح محەمەد” کتێبی (کەسایەتییەکانی ڕواندز) بڵاوکرایەوە

18/01/2023
عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

ئێران.. ئالتەرناتیڤی دیموکراتیک لە تاقیکردنەوەدا!

18/01/2023
رەزا شـوان: کات و شوێن لە چیرۆکی منداڵان

رۆڵـی گـرنگی مامۆسـتایـان

18/01/2023

ئێمە باشترین تەوەرەکانی وردپرێسی پریمیۆمتان بۆ دەهێنین کە تەواون بۆ هەواڵ و گۆڤار و بلۆگی کەسی و هتد. بۆ زانیاری زیاتر سەیری لاپەڕەی نیشتنەوەمان بکەن.

  • چاند و هونەر
  • وتار و بیروڕا
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

No Result
View All Result
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In