رۆژی سێ شەمە ڕێکەوتی ١٥/١١/٢٠١١ ناوی قوتابیە وەرگیراوەکانی پۆلی دوانزە ی ئامادەیی لەزانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا هەر لەهەمان رۆژدا پشێویەکی زۆز کەوتە نێو قوتابیانەوە بەهۆی ناڕەزایی قوتابیان لەبەرامبەر هاتنەوەی ناوەکانیان لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا،
هەر هەمان ڕۆژ لەشاری هەولێر لەبەردەم (ناوەندی وەرگرتنی قوتابیان) دا خۆپیشاندانێک ئەنجامدرا لەلایەن قوتابیە دەرچوەکانی پار ساڵەوە کە ناویان نەگەڕابۆوە ئەم ساڵ چاوەڕێی ئەوەبوون کە ناوەکانیان بگەڕێتەوە بەڵام لەکاتی ڕاگەیاندنی ناوەکاندا ناوی قوتابیانی پارساڵی تێدا نەبوو! ئەمەبووە هۆێ کەوتنەوە پشێویوکی زۆر کە زۆربەی میدیاکاران و پەیامنێرانی سەرجەم ڵایەنەکان هاتنە نێو خۆپیشاندانەکەوە دواتریش خۆپیشاندانەکە گوێزرایەوە بۆ بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و بە بەرزکردنەوەی دروشمی جیاجیا کە داوای مافی ڕەوای قوتابیان بوو، بەڵام دواتر هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و سوات بۆ پارێزگاری کردن لە جەنابی وەزیر ( د.دلاوەر) بەردەمی خۆێندنی باڵایان تەوق کردو رێگریان لەخۆ پیشاندەران دەکرد بۆداواکردنی مافە ڕەواکانیان ، دواتر جەنابی وەزیر ئاگادار کرایەوە لەو خۆپیشاندانە کەلەبەردەم وەزارەتەکەیدا سازکراوە بەڕێزیشان لەترسا وەزارەتی جێ هێشت !!! ئەمەش بوە هۆی تورە کردنی زیاتری خۆ پیشاندەران ،وە دوێنێش بەهەمان شێوە خۆپیشاندانەکان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوام بوو بەڵام ئەوەی شایەنی باس کردنە ئەمڕۆ بوو کە ١٧ مانگ دووبارە ، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە مانگرتن بەردەوام بوو لەبەردەم وەزارەتدا بەڵام ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایش و سوات گەمارۆی خۆ پیشاندەرە قوتابیەکەنیان داو سەرجەم قوتابیانیان لەنێو بازنەیەکدا گەمارۆدا و ڕێگریان لە خۆپیشاندانی قوتابیان کرد بەهۆی هێنانی ئامێرێکی گوێ کەڕکەر کە دەنگێکی زۆر نامۆی هەبوو کە گوێچکەی مرۆڤی تەپ وەدەکرد وایان زانی دەتوانن بەو هۆکارە پێش لەخۆپیشاندانی قوتابیان بگرن !! بەڵام نا زۆر سەهون ! دواتریش وەزیر داوای بینینی نوێنەری ئەو قوتابیە خۆپیشاندەرانەی کرد ئەوانیش چون بۆلای و جەنابی وەزیر وتبووی (( ژیان هەمووی ستفەیە چۆن ئێوە وەرناگیرێن ئاواش من بە ستفە بووم بەوەزیر)) بآشە بەڕێز جەنابی وەزیر من لێرەدا پرسیارێکم لەبەڕێزت هەیە ئەگەر بەڕێزت بە ستفە بوویت بەوەزیر باشە بۆچی هەر بەستفەش دەست لەکار ناکێشیتەوە !! دوااتریش خۆپشاندەرەر قوتابیەکان بەبیستنی ئەم هەواڵە زۆرتر توڕەییان پێوە دیاربوو ، وە دواتر خۆ پیشاندەران بەڕێکەوتن بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردستان کاتێک گەیشتنە ئەوێ یەکێک لەخۆ پیشاندەرە قوتابیەکان دەستگیر کرا لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و سواتەوە بۆ ماوەی ١٠ خولەک بەڵام دواتر بەوتنەوەی دروشمی جیاجیا لەلایەن قوتابیە خۆپیشاندەرەکانەوە ئەو قوتابیە بەردرا ، وەدواتر بەڵێنیان بەقوتابیاندا کە کارێکیان بۆ بکەن….. وە میدیاکانی حکوومەتیش لەم سێ ڕۆژەدا بەژداریان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد بەڵام بەداخەوە هیچ شتێکیان لە تیڤیەکانیانەوە پشان نەدەدا ! بەڵام لایەنەکانی تری میدیای سەربەخۆ و میدیای ئۆپۆزسیۆن هەموو گرتەکانیان و چاوپێکەوتنەکانیان لەگەڵ قوتابیان کە ئەنجامیاندا لەماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا لەکەناڵەکانیانەوە پەخش دەکرد ! ………
ناڕەزایی و خۆ پیشاندانەکان هەر بەردەوام دەبن تا قوتابیانی ماف خوراو بەمافی خۆیان دەگەن
نوسەر : بەیار کریستاڵاین