شه‌ممه‌, ئاب 20, 2022
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    کانی و کارزان جیابوونەوە

    کانی و کارزان جیابوونەوە

    “فەرید ئیلهامی” لە فیلمەکانی “تەنبوور” و “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” مێژووی تەنبوور دەگێڕێتەوە

    “فەرید ئیلهامی” لە فیلمەکانی “تەنبوور” و “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” مێژووی تەنبوور دەگێڕێتەوە

    هەڵبژێردراوانی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی سیناریۆنووسی “لاو” لە مەهاباد دیاریکران

    هەڵبژێردراوانی یەکەمین خولی فێستیڤاڵی سیناریۆنووسی “لاو” لە مەهاباد دیاریکران

    نمایش فیلمی سینەمایی “نامۆ” ڕۆژی دووشه‌مه لە سینەما “سالم”ی سلێمانی ده‌ست پێده‌کات

    نمایش فیلمی سینەمایی “نامۆ” ڕۆژی دووشه‌مه لە سینەما “سالم”ی سلێمانی ده‌ست پێده‌کات

    بە “حەسەن زیرەک”بوون،ڕەنجی فەرهادی گەرەکە

    بە “حەسەن زیرەک”بوون،ڕەنجی فەرهادی گەرەکە

    چاوخشاندنێک بە خەڵاتەکانی “هەتاوی زێڕین”ی دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ”

    چاوخشاندنێک بە خەڵاتەکانی “هەتاوی زێڕین”ی دووهەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “مۆسکۆ”

    کاریگەرییەکانی کاراکتەری عەونی لە درامای سەمەرەدا

    کاریگەرییەکانی کاراکتەری عەونی لە درامای سەمەرەدا

    لە نمایشی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ

    لە نمایشی دوا ڕۆژەکانی بابلۆ

    “بێ هه‌موو شتێک” بە ڕۆڵ بینینی “هەدیە تێهرانی” لە سینەما “سالم”ی سلێمانی نمایش دەکرێت

    لەفیلمی ( بێ‌ هەموو شتێك) هەموو كات مردن هەڵناکەوێ

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    کەمن ئەوانەی لە سەلمان ڕوشدی گەیشتوون!

    کەمن ئەوانەی لە سەلمان ڕوشدی گەیشتوون!

    وتوێژی توركیا و سوریا

    وتوێژی توركیا و سوریا

    کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە

    کلیلی دەستپێکی ژیان وونکراوە

     سـوودەکانی مـیوزیـک بـۆ منـداڵان

     سـوودەکانی مـیوزیـک بـۆ منـداڵان

    بە “حەسەن زیرەک”بوون،ڕەنجی فەرهادی گەرەکە

    بە “حەسەن زیرەک”بوون،ڕەنجی فەرهادی گەرەکە

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. شەڕێکی قورسی دژ بە دیکتاتۆرییەت!

    كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ یه‌ده‌کی‌ ئاوی‌ عیراق

    كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ یه‌ده‌کی‌ ئاوی‌ عیراق

    چیرۆکە شیعر بۆ منداڵان *ھاوڕێیەتی*

    رەخنە و ئەدەبی منداڵان

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئیرادەیەکی بەهێزتر لە تیرۆر و بەبارمتەگرتن!

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چاوەکانت بەشوێنمدا دەگەڕێن

    چاوەکانت بەشوێنمدا دەگەڕێن

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    ژوانی ماچ

    نامەکانی شێرکۆ بێکەس لە کتێبێکدا

    بەردەوام خۆشەویستی

    داکوەستا.. 

    جوانی بێپەرە..

    چیرۆکە شیعر بۆ منداڵان *ھاوڕێیەتی*

    رەخنە و ئەدەبی منداڵان

    بۆچی زه‌وی به‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین ناده‌ن ؟

    کارگەی شیعر!

    کارەساتی ھەڵەبجە لە ڕۆمانی قوربانی ژمارە ٢٥٦ دا

    داکوەستا.. 

    تۆپەرست..

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    بـۆ سلـێمانیی

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    (13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

    عێراق لە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەدا!

    ئێران.. شەڕێکی قورسی دژ بە دیکتاتۆرییەت!

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    بایدن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کوژرانی ئەیمەن زەواهیری سەرۆکی ڕێکخراوی قاعیدە ڕادەگەیەنێت

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    رێكەوتنی ئیستانبوڵ و دابەزینی نرخی گەنم لە جیهان

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    پێدەچێت تورکیا بە مۆڵەت نیشتیمانمان تۆپباران بکات

    دەستگیکردنی مەلایەک بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ٤ مناڵ لە مەغریب

    پێـشێلکـردنی مافەکانی منـداڵانی کورد..

    لە سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا

    لە سێگۆشەی جیهانیی «قەڵای هەولێر»، «کەتیبەی بێستوون» و «هەورامان» تا پاراستنی زمان، ژن، ژینگە و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان زانایاندا

    ئێران.. ئاڵترناتیڤ و تایبەتمەندییەکانی و گەرەنتی ڕاستەقینەی دواڕۆژ!

    ئێران.. ئاڵترناتیڤ و تایبەتمەندییەکانی و گەرەنتی ڕاستەقینەی دواڕۆژ!

    هونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد

    هونەرمەند سەلام کۆیی کۆچی دوایی کرد

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵەهەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    کاتێك منداڵە هەرزەکارەکان دەبنە قوربانی چێژی پەنهانی باوان (دایك و باوك)

    گرنگییه‌كانی دیالۆگ لە چیرۆکی منداڵاندا..

    رۆڵی قوتابخانەی سەرەتایی لە گەشەکردنی ئەدەبی منداڵان..

    رۆڵی قوتابخانەی سەرەتایی لە گەشەکردنی ئەدەبی منداڵان..

    کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە

    وەبیرهێنانەوەی هەندێ وانەی ژیان

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

    شیڤان پەروەر: دەوڵەت بە شێخ و مەلاو سەید و مەزهەب دروست نابێت

    “بێ هه‌موو شتێک” بە ڕۆڵ بینینی “هەدیە تێهرانی” لە سینەما “سالم”ی سلێمانی نمایش دەکرێت

    تریلەر (بێ هەموو شتێک)

    سەدان ساڵە

    عەبدوڵا پەشێو

No Result
View All Result

Home ئەدەب چیرۆک

جەنگاوەری یاریی منداڵانە

CHRA.TV by CHRA.TV
05/08/2012
in چیرۆک
7 0
0
1
SHARES
70
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

کورتە چیرۆک/ کاروان محەمەد فەتاح: خۆر لەناو سکی ئاسماندا ھەندێک لاربۆتەوە و دنیا ڕەنگی زەردێکی ئەرخەوانیی خەمناک دەنوێنێت.. تەپوتۆزێکی چڕ گۆڕەپانی جەنگەکەی داپۆشیوە و چەشنی گەردەلوولێکی کتوپڕ بەرەو سەرەوە ھەڵدەکشێت.. لەو بیابانە گەرمەدا جەنگ وایکردووە ھەموو شتێک سەیر و نامۆ بێتە بەرچاو.. شەڕ درێژەی ھەیە و تا دێت گەرمتر دەبێت، جەنگاوەرێک (ئەوە ئەگەر بەڕاستی جەنگاوەر بێت.) ھەڵدێ و خۆی دەدزێتەوە و ڕادەکات.. بە خێرایی ھەناسە دەدات و سینەی تووند و تەسک بۆتەوە، لەبەر شەپۆلی ترس و ماندوویی زۆر ناتوانێت پڕ بە سینگی خۆی ھەوا ھەڵمژێت، زمان بە لێوە وشک و شەقبووەکەیدا دەھێنێت، کە وەکو زەوی شەقار شەقار و بیری وشکبووی لێھاتووە و لەناو دەمیدا ھەست بە تنۆکێک تەڕایی ناکات.. ھێند ماندووە دەستێکی ناوەتە لاقەبرەغەیی و بە دەستەکەی تری شمشێرە خوێناوییەکەی گرتووە، ئەو شمشێرەی کە جەنگاوەرێکی ئازای دوژمنی پێ کوشت.. ئەو جەنگاوەرەی کە مردن لە چاوەکانی دەترسا و پێی نەدەوێرا، کەچی جەنگاوەرێکی ترسنۆکی بەزۆر ھێنراو بۆ شەڕ کۆتایی بە ژیانی ھێنا، جەنگاوەرە ئازاکانی شەڕەکان، کەسی ترسنۆک و لەرزۆک دەیانکوژن، ئەمەیە ھەقیقەتی دۆڕانی لەناکاو، یان ڕەنگە شەڕکەرە ترسنۆکەکان لە حەژمەتی گیانی خۆیاندا ھەڵشاخێن بەو جەنگاوەرە ئازا و چاونەترس و بە ئەزموونانە.
بەردەوام لە نێوان ڕاکردن و ئاوڕدانەوەدایە، ھەست دەکات کەمێک لە شەڕگەکە دوورکەوتۆتەوە.. جلەکانی بۆنی خوێنیان لێ دێت، خوێنێکی مەیوویی ئازاردەر و بۆن ناخۆش. تا زیاتر دوور دەکەوێتەوە ترس و نیگەرانیی و ئاشیفتەحاڵی زیاتر دەبێت و وا ھەست دەکات لەبری ئەوەی لە شەڕگەکە دوور بکەوێتەوە، بە ئاراستەیەکی پێچەوانە دەڕوات و نزیکتر دەبێتەوە لەو شوێنەی کە مرۆڤەکان ھەستی بەزەیی لە ناخیاندا نەماوە.. دەنگی ڕەقی ئازارھێنی بەریەککەوتنی شمشێرەکان لە گوێیدا دەزرنگێنەوە، ئەمە ترس و نیگەرانییەکەی قووڵتر دەکەنەوە.
لە منداڵیدا ئەو دەمەی یارییان دەکرد حەزی دەکرد ھاوڕێکانی بە جەنگاوەر بانگی بکەن، کەچی وا ئێستا بەڕاستی جەنگاوەرە و ھەڵدێ لەو ناوە!.. کە منداڵ بوو تەختەیەکی داری دەکردە شمشێر و بە دزی دایکییەوە نووکەکەی بە چەقۆی نێو چەکمەجەی کەوەنتەری قاپ و قاچاخەکان تیژ دەکرد و تووند بە دەستە بچووک و جوان و پاکەکانی دەیگرت و دەیویست وەکو جەنگاوەرێکی ئازا خۆی نیشانی ھاوڕێکانی بدات، ڕەنگە خەیاڵێکی ئەسکەندەریانە لە سەریدا خوولابێتەوە، کە دنیا داگیر بکات، بەڵام ئەوەتا جەنگاوەرە و ھەڵدێت لە دەست شەڕ، چونکە بە زۆر ھێنرابوو بۆ گۆڕەپانی جەنگ و نەیدەویست شمشێرێکی ڕەق و مرۆڤێکی تووڕە و قین لە دڵ کۆتایی بە ژیانی بھێنێت، ئەمە مانایەکی ھەیە؟! جیاوازی جەنگاوەری منداڵ و گەورە ئەوەیە، کە ھی یەکەم بە ئارەزووی خۆی دەچێتە شەڕەوە و وەکو یارییەکی شادیھێن تەماشای شەڕ دەکات، بەڵام جەنگاوەری گەورە زۆرجار بە زۆر بۆ شەڕ دەبرێت و خۆی ھیچ ئارەزووییەکی بۆ ڕۆشتن نییە و قاچەکانی لەدوای نایەن.. ڕەنگە ئەوەی لە منداڵیدا لای مرۆڤ خەونە و کار بۆ بەدیھاتنی دەکات، کاتێک کە گەورە دەبێت خەیاڵێکی تەواویش نەبێت…
خەونیش ھێندەی تر ئازاری جەنگاوەرەکە دەدات (ئەوە ئەگەر پێی بووترێت جەنگاوەر) چەندین جار لە خەونیدا بەشداری لە شەڕ کردووە و چۆتە ناو جەنگەکانەوە، ھەر جارە و ئەندامێکی لە دەست داوە و خەون دوای خەون کەرەستەکانی لاشەی کەم بوونەتەوە.. تا وای لێھاتووە بەشی تاقە خەونێکیش ئەندامی نەماوە تا جیا بێتەوە لە لاشەی.. ئێستا خەون بۆ ھەقیقەت وەرگەڕاوە، مەرج نییە ھەر خەونێک کە مرۆڤ ھەیەتی کاتێک کە بێتەدی، خاترجەم و ئاسوودەی بکا.. ئەوەتا کەمێک دوور لێرەوە گوێی لە ھاواری جەنگاوەرەکانە، کاتێک کە چاوییان شمشێرێکی نووک خوێناوی ھەڵیدەکۆڵێت و قاچییان دەبڕێتەوە و ڕمێکی نووکتیژیش سەر سنگییان دەپێکێت.. تەپوتۆز دەم و چاوی ھەموو شەڕکەرەکانی شێواندووە، تا کار گەیشتۆتە ئەو حاڵەی کە کەس کەس ناناسێتەوە، ھەموویان لە ترسی گیانی خۆیاندا شمشێر لە ھەوا دەدەن، ھەر ئەوەندە کاتێک دەزانن بەر لاشەیەک دەکەوێت و گوێیان بە ھاواری جەنگاوەرێکی بریندار کاس دەبێت. ئەو جەنگاوەرانە نازانن بۆچی دەجەنگن، پێیان وایە دەجەنگن بۆ ئەوەی بژین، بەڵام ڕاستییەکەی بە پێچەوانەوەیە دەژین بۆ ئەوەی بجەنگن.
–  ئەو حەزە نەگریسەی منداڵیم بوو منی کردە جەنگاوەر، نازانم ئێستا چۆن خۆم لەو ناوە ڕزگار بکەم و جارێکی تر ڕوو لە ھیچ شەڕگەیەک نەکەمەوە.
ئەم قسانە لە دڵی خۆیدا دەکات، کاتێک کە لەسەر لمەکە دانیشتووە، ناتوانێ ھەنگاو ھەڵبێنێت، لای ڕاستییەوە شمشێرە تێکەڵ لە خوێن و خۆڵەکەی لەناو لمەکە چەقاندووە، کە سێبەرێکی باریک و کاڵ بۆ دەم و چاوی دەکات.
لە جەنگدایە لەگەڵ دوژمن بە ترس و لەرزێکی زۆرەوە لە بەرانبەر جەنگاوەرێکی کەتەی چوار شانە وەستاوە، چاوەکانی سوورێکی تۆخی ناشرینن و بیلبیلەکانی گەورەن، کە مرۆڤ بە بینینیان ئازار دەچێژێت و مردنی بیردەکەوێتەوە، خاوەنی جەستەیەکی تۆکمەیە، ھەموو حاڵەتی گوزارشتی بوونەوەرێکی بێ ڕەحم دەبەخشێت، بە خەتێکی ڕەش لە ملی نووسیوە ( ئەی مردن، تاکە شتی لە ژیانما کە ڕووبەڕووت دەبمەوە.) ڕەنگە ئەم جەنگاوەرە ھەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مردن لەدایک بووبێت و ھاتبێتە دنیاوە، ئاە… کە دژوار و سەختە لەگەڵ جەنگاوەرێکدا بجەنگیت، کە لە پێناو مردندا ژیان بکات.. شمشێرێکی تیژی بە دەستی ڕاستییەوە گرتووە و دەستەکەی تری قەڵغانێکی ئەستووری پێوەیە، کە ھیچ شتێک نایبڕێت. مرۆڤ لە جەنگدا دەیەوێت خۆی خاڵی بکاتەوە لە ھەموو ھەستەکانی و ھەموویان بخەوێنێت، تەنیا ھەستی مانەوە بەخەبەر دێنێت و کاری پێدەکات، بۆئەوەی بمێنن دەبێت یەکێکی تر لە ناو بەرن، ئەوانە بۆیە دەچنە شەڕەوە لەگەڵ دوژمن، چونکە لە بوون و مانەوەی خۆیان دڵنیا نیین.. ترسێکی قووڵ وەکو شەپۆلی ڕووبارێکی تووڕە دڵی جەنگاوەرە زەندەق چووەکەی داگیر کردووە، نازانێت چۆن خۆی ڕزگار بکات لە دەستی ئەو جەنگاوەرەی کە ھێند ترسناکە لە شەوێکی تاریکی پڕ لە مردن دەچێت، جەنگاوەرە ڕەشتاڵ و مرۆڤ ترسێنەرەکە شمشێرێک لە قۆڵی چەپی دەدات و خوێنی جەستەی ئەو جەنگاوەرەی کە ئێستا ھەڵھاتووە وەک میزێکی بەھێز  فیشکە دەکات بۆ نێو ھەردوو چاویی و کوێری دەکات و تاریکی بەری چاوەکانی دەگرێت، ئەمیش فرسەت دێنێت و شمشێرێک لە سکی دەدات و کۆتایی بە ژیانی دەھێنێت.. باوەڕی بە چاوەکانی خۆی نەدەکرد کە لە بەردەمیدا جەستەیەکی بێگیان کەوتووە، ئەو جەستەیەی کە مردن سڵی لێ دەکردەوە، کەچی وا شمشێری پیاوێکی ترسنۆک کۆتایی بە ژیانی ھێنا.. واقی وڕماوە.. بە منداڵیی کاتێک لەگەڵ ھاورێکانیدا سیناریۆیەکیان دروست دەکرد، ئەم دەبووە جەنگاوەری براوە لە شەڕەکان، بە شمشێرە تەختەکەی کاتێک جەنگاوەرێکی دەکوشت، ترسێکی زۆر ھەناسەی لێ دەبڕی و چاوەکانیی دەردەپۆقین و دەنگی ھەڵدەبزڕکا و ھەر زوو پێش تەواوبوونی سیناریۆکە جەنگاوەرە مردووەکەی دەجووڵاند و نەیدەویست بە گاڵتەش مردووییەک ببینێت کە لەبەردەمیدا کەوتووە، وا ئێستا ھەر بە ڕاستی شمشێرەکەی جەنگاوەرێکی لە بەردەمدا خستووە.. ناتوانێت لە شوێنی خۆی ببزوێت.. ھەر بە دیار جەنگاوەرە مردووەکەوە وەستاوە و شەڵاڵی ئارەق بووە، دەیەوێت وەکو منداڵیی  جەنگاوەرەکە ھەڵسێنێت و پێی بڵێت کە پێش ئەوەی سیناریۆیەکە تەواو بێت ھەستە و پێم خۆش نییە بەو جۆرە گاڵتەم لەگەڵدا بکەیت!..
ئێستا لە خەوی قووڵدایە.. ھەوا کزەیەکی سارد لە باکوورەوە لەگەڵ خۆیدا دێنێت و شوێنی برینەکە دەکزێنێتەوە، ئەو برینەی کە شمشێری جەنگاوەرە کوژراوەکە چاڵێکی لەسەر قۆڵی دروست کرد و خوێنە ڕەقھەڵھاتووەکە وێنەی جۆگەلەیەکی لەسەر لاشەی کێشاوە و جلەکانی پیس کردووە.. لەبەر ترس و ئازار بە ئاگا دێتەوە و لە خەو ڕادەپەڕێت. تاریکییەکی تۆقێنەر ئەو ناوەی داپۆشیوە، ئەستێرەیەکی کەم بە ئاسمانەوە ھەڵواسراون، بەوەدا زانی کە سەرەتای شەوە. مانگیش ڕووناکییەکی زۆر کز و شەرمنی ھەیە، کش و ماتیی و بێدەنگییەکی ترسناک و پڕ نھێنی ئەو بیابانەی داگیر کردووە.. ئێستا دەزانێت کە ماوەیەکی زۆرە خەوی لێکەوتووە و لە شوێنی شەڕگەکە دوور کەوتووەتەوە، بەڵام ھەر ھەستی دەکرد کە شەڕ بەردەوامە و ئەمیش تا دێت ھەر لێیانەوە نزیک دەبێتەوە.
– خوایە گیان، ھەرچەندە ڕادەکەم و دەمەوێت لە شەڕ و دەنگی شمشێر و بۆنی خوێن ھەڵبێم، کەچی نزیکتر دەبمەوە، ئەوەتا دەنگ و ھاوار لەم نزیکانەیە، ڕەنگە کەمێکی تر بگەنە لای من و منیش ناتوانم بڕۆم و ئازارێکی زۆر لە جەستەمدا ھەیە و توانای ھەناسەدانیشم کەم بووەتەوە.
ئەم قسانەی بە دەنگێکی بەرز دەوت، لە کاتێکدا کە ڕووی لە ئاسمان دەکرد، دەنگدانەوەی قسەکانی تەنیا لەناو تاریکییەکی تۆخدا دەبیسترا و کەس گوێی لێ نەدەبوو.
ھەواکە لەنێو تاریکییەکەدا بە نادیاری ڕێ دەکات و جەستەی جەنگاوەرەکە فێنک دەکاتەوە، ئەمە بۆی شتێکی تا ڕادەیەک باش بوو، وەکو ھەتوانێک بوو بۆ دەردەکەی، کە جەنگاوەرێکی ھەڵھاتوو بە برینداریی و بێ ئەوەی کەسێک ھەبێت بە ھانایەوە بێت لە بیابانێکی گەورە و ناکۆتادا کەوتووە، بەڵام ئەو ھەوا خۆشەش نەیدەتوانیی نیگەرانیی و ترس و دڵەڕاوکێکەی کەم بکاتەوە، چونکە دەنگی لێکدانی شمشێرەکان و بۆنی خوێنی ڕژاوی جەنگاوەکان تێکەڵ بە جەستە و گیانی بووە و وەکو دەستێکی ڕەش چوونەتە ھەناوییەوە و دەیانەوێت ئەم مرۆڤە لەگەڵ مەرگدا تێکەڵ بکەن.
شەو دێت و تاریکی لەگەڵ خۆیدا دەھێنێت، تا شەو درەنگتر و تاریکتر دەبێت جەنگاوەرەکە ترسی زیاتر و زیاتر دەبێت، شەویش ھێند دڵڕەق و تاریکە وەکو گۆڕەپانی جەنگ وایە و جەنگاوەر ھەموو شتێکی لەبەرچاو ڕەش دەبێت.
بەیانییەکی زۆر خەمناکە.. زوو لە جێگاکەی ڕادەپەڕێت.. خۆر تازە سەری لە پشتی چیاکەوە دەرھێناوە و تیشکە زەردەکەی لە پەنجەرەی بە پەردە داپۆشراوی ژوورەکە دەدات، ژنەکەشی لە لای ڕاستییەوە لە خەوێکی قووڵدایە و منداڵە یەک ساڵانەکەشی لە خوار ئەمانەوە لەناو جێگا بچووکەکەی خۆیدا لەگەڵ جوانیی و پاکیدا دەست لە ملانێیە و خەوێکی شیرین خەوتووە. دەزانێت کە ئەوەی بە درێژایی ئەمشەو بینیویەتی ھەموو خەون بووە، ھەناسەیەکی قووڵی پڕ بە سینەی ھەڵدەمژێ، بۆ ئەوەی کە ئەو شتەی بینیویەتی خەون بووە و ڕاستی نەبووە، دەچێتە بەر پەنجەرەکە و تەماشایەکی ئاسمانی شین دەکات.

ئەم چیرۆکە لە ژمارە (١٨٣) ی گۆڤار (ڕامان) بڵاوبۆتەوە.

CHRA.TV

CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Next Post
زیره‌ک ژێدار فێستیڤالی نێو نه‌ته‌وه‌یی میوزیکستان له‌ به‌ریتانیا رێکده‌خات

زیره‌ک ژێدار فێستیڤالی نێو نه‌ته‌وه‌یی میوزیکستان له‌ به‌ریتانیا رێکده‌خات

نوێترین بابەت

ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

19/08/2022
(13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

(13) بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینى خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران

18/08/2022
کانی و کارزان جیابوونەوە

کانی و کارزان جیابوونەوە

18/08/2022
ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

16/08/2022
کەمن ئەوانەی لە سەلمان ڕوشدی گەیشتوون!

کەمن ئەوانەی لە سەلمان ڕوشدی گەیشتوون!

14/08/2022
وتوێژی توركیا و سوریا

وتوێژی توركیا و سوریا

14/08/2022
“فەرید ئیلهامی” لە فیلمەکانی “تەنبوور” و “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” مێژووی تەنبوور دەگێڕێتەوە

“فەرید ئیلهامی” لە فیلمەکانی “تەنبوور” و “هۆنیاوانانی چیا پیرۆزەکان” مێژووی تەنبوور دەگێڕێتەوە

13/08/2022
کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە

کلیلی دەستپێکی ژیان وونکراوە

13/08/2022
 سـوودەکانی مـیوزیـک بـۆ منـداڵان

 سـوودەکانی مـیوزیـک بـۆ منـداڵان

13/08/2022
بانگه‌وازی دووهەمین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی «مەریوان‌ناسی» بڵاوکرایه‌وه

بانگه‌وازی دووهەمین کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی «مەریوان‌ناسی» بڵاوکرایه‌وه

13/08/2022
  • چاند و هونەر
  • وتار و بیروڕا
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
بۆ ناردنی بابەت و پەیوەندی chratv@hotmail.com

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

No Result
View All Result
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist