لە تازەترین کارو چالاکیەکانی بەشی شێوەکاری سەنتەری چالاکی گەنجانی رانیەدا, ٨ گەنجی دەست رەنگین بە پێشانگایەک, تازەگەریەکی تر ئەنجام دەدەن.
بۆ بەرزراگرتنی یادی راپەرینی ٥ ئازاری ساڵی ١٩٩١ ء لە چوارچێوەی ئەو کارو چالاکیانەی کە بۆ ئەم یادە ئەنجام دەدرێن پێش نیوەرۆی رۆژی ٦\٣\١٩٩١ کاتژمێر ١٠ لە ھۆڵی سەنتەر, چالاکیەکی ھاوبەشی شێوەکاری نمایشکرا کە ستایڵ و شێوەی کارەکەی تازەگەرییەکی تری پێوە دیار بوو. سەرەتای چالاکیەکە بە لێکردنەوەی چەند تولێکی فایلی سپی دەستیپێکرد. لە ناوەراستی ھۆڵەکە لە بەرزییەوە چەندین شوێن پێ بە بۆیە نەخشێنرابوو, ھاوکات لەگەڵ ئەمە ٨ گەنج لە دەستە راستی ھۆڵەکە راستەخۆ چەند تابلۆیەکی شێوەکاریان دەنەخشاند. سەرپەرشتیاری چالاکیەکە ( رێباز قادر) بۆ چالاکەکە وتی: ئەو شوێن پێیانەی کە لە بەرزییەوە ھاتونەتە خوار گوزارشتە لە سەرەتاکانی راپەرین کە شاخء شار ئاوێزانی یەکتر بوون.
لەم چالاکیەکیەدا ھەریەک لە قائیمقامی قەزای رانیە و سەرۆکی شارەوانی رانیەو رێژەیەکی زۆر لە گەنجانء ھونەرمەندانی ناوچەکە تێیدا ئامادەبوون.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







