هاونیشتیمانیانم له‌کوردستانی شیرین، سڵاوێکی پڕ له خۆشه‌ویستیتان لێبێت. پاش 30 ساڵ له غه‌ریبی له هؤلهنداو بینینی دیمه‌نی خوێنی لاوه‌کانمان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی کوردستان ده‌ڕژێت به‌ده‌ستی خۆمان، ناکرێ و ناتوانم هه‌ڵوێسته نه‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌م خوێنڕشتنه که ههرگیزو هه‌رگیز په‌سه‌ند نیه له‌لای که‌س. من وه‌کو نامدار قه‌ره‌داخی مرۆڤ و هونه‌رمه‌ند به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیری داوا ڕه‌واکانی ئێوه‌ی گه‌نج و سه‌رجه‌م توێژه‌کانی گه‌له‌که‌م ده‌که‌م له بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی و نه‌هێشتنی دیارده‌ی هه‌یمه‌نه‌ی حیزبی به‌سه‌ر هه‌موو کایه‌کانی وڵاتدا‌و له‌وانه‌ش هونه‌ر که ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه حیزبیه بۆسه‌ر هونه‌ریش بۆته هۆی ئیفلیج بوونی لایه‌نی هونه‌ری و هونه‌ری کوردیمانی گه‌ر به‌ره‌و دواوه نه‌بردبێ ئه‌وا وه‌ستاندوویه‌تی لهشوێنخۆی.
بۆیه منیش ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ئێوه‌ی کۆڵه‌که‌ی دواڕۆژی گه‌لمان و داواشتان لێده‌که‌م زۆر بههێمنانهو له‌چوارچێوه‌ی یاسادا به‌رده‌وام بن له خۆپیشاندان تا گه‌شتن به داوا ره‌واکانتان که داوای هه‌موانه.
داواش له‌سه‌رجه‌م ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌که‌م که هونه‌رو وڵاتی خۆیان خۆش ده‌وێت بچنه به‌ره‌ی خۆپیشانده‌ران و له گۆڕه‌پانی ئازادی سلێمانی تیپهمۆسیقایهکان به‌ئاهه‌نگ گێڕان و شادی خۆپیشاندان به‌رده‌وامی پێبده‌ن و هونه‌ر بکه‌نه ئامرازێک بۆ دوا ڕۆژێکی گه‌ش بۆ هه‌موان. هه‌روه‌ها داوا‌و تکام له حکومه‌تی کوردستانیش هه‌یه که مامه‌ڵه‌یه‌کی شارستانیانه بکات له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانداو گه‌ر ئه‌وانیش به‌ردێکیان هاویشت ئیوه وه‌کو حکومه‌ت هێمنیان بکه‌نه‌وه‌و به‌فیشه‌ک وه‌ڵامیان مه‌ده‌نه‌وه چوونکه دواجار ماڵوێرانی به‌ته‌نها بۆ لایه‌ک نیه بۆ هه‌موانه.
بژی کوردستان،
نامدار قه‌ره‌داخی،
22-02-2011
هؤڵه‌ندا – ئه‌مستردام