ئیلهام موڕادی حەپەساوی کارە ساتێکم نامۆ چ داڕمانێکە ژیوار لەم ڕکەدا کراسەکەم خالی بۆن بە جەستەمەوە ئەکا بـــێ هەنار ڕەق هەڵاتووە زردەخەنە بە پانتـــایی لێومەوە لەم گۆڕە پانەدا هەڵچـــووم بە هەڵە بوونمەوە بە ئەسپایی هەنگاو بنێ لە بازنەی خەیاڵێکدا دەسووڕێمەوە بێ وچان بیرم لە دەریاێکە هێندەی چــاۆم مەنگ شـــەپۆل ڕاهێنەر هەزار رەنگ چیت لە ڕۆحمدا چـــاندووە کە بێ بژار بــــاڵا ئەکەم لە دەسپێکی سـالی تازە خەم پتەو ترە لە پار. سنە ئیلهام موڕادی
عەلی حەمەڕەشید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی وانە وتنەوە هونەرە و پێویستی بە خۆ ئامادەکردن و پلان هەیە،هەروەها گۆڕینی ڕێگەی وانە وتنەوەش گرنگی...
رەزا شـوان: رۆمـان کە بە زمـانی ئینگـلـیزی (نـوڤـيل) ە، جـۆرێکە لە جـۆرەکانی ئەدەب، بە ئەدەبی منداڵانیشەوە. هونەرێکی ئەدەبی پەخشان...
ڕەش ڕەش دایپۆشیوە دارستان سوور سوور خوێن ئەبارێ هــەنار شین شین ئەچێتەوە ئاسمان بێزارە لە تاریکی خۆی شەو لەســـەر گۆڵکۆی شــــەهید یــــــەڵدا قەپاتە لە وڵاتی ئـــاگر و شــــۆڕش زەرد زەرد زوخاو ئەڕێژی دایــــکی جەرگ بڕاو. هەورامانی تەخت ئیلهام مورادی
ئیلهام مورادی داهاتووم پڕدێکە لە ویترینی رابردوومدا دوو پاتم ئەکا لە پەراوێزی شار تا ونبوون لە شەقامی شەیدایی تا نغرۆبوون لە ئاسمان هەلوەرینی ئینجانەکان تا پیاسەکردنی گوڵ بەلاوکوو حەیران هیچ شتێ گرنگ نییە من بە تۆ ڕا هاتووم شێتبوون لەژێر چەقۆی شەرع ڕاکشان لە ژێر ستەمی ئایین لە ژێر چاودێری خێلی ژنکوژ چیم ئەوێ لە داعش ئاساییە هەلوەدابوون لەقوژبنی ساردوو سڕی بێ یاسایی ماف وشەیکی نامۆە لە قووڵایی ڕۆحمدا چاوەڕوانی پچراندنی ئەو زنجیرە درۆیانەم تاجوانتر ناسینی خۆم...
ڕستی سیازدەم ( بەهەشت ) هەرکەسێك خوا خۆشیبوێ دەیخاتە بەهەشت گەر دەتەوێ خوا خۆشیبوێی خۆت برسی بکە و برسییەك...
هانـدانی منـداڵان بـۆ نووسیـنی چـیرۆک.. رەزا شـوانبێ جیاوازی هەموو منداڵان لە تەمەنی سێ ساڵییەوە، حەز لە چـیرۆک دەکەن و چـێز...
ئامادەکردنی:عەلی حەمەڕەشید سەرپەرشتیاری پەروەردەیی باخچەی منداڵان ( Kindergarten) دەزگایەکی پەروەردەییە و تایبەتە بە منداڵانی قۆناغی دوای دایەنگە و پێش چوونە...
نوسینی عەلی حەمەڕەشید منداڵان بە دڵخۆشییەوە دوو دوو و سێ سێ پێکەوە وەستاون و خەریکی خۆ ئامادەکردنن بۆ ئەوەی پێکەوە...
ئەم هاوارەی نێو ڕۆحم بەم ئێوارەی پاییزە ساڕێژ نابێ ئەوەی خەندەم نابینێ ئەوەی خەنەبەندانم نابینێ خەزانی کەوتنتە پاییزی من پرە...
© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.
© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.