له‌پاش رووداوی پرۆسه‌ی ئازادی و له‌ناو بردنی دیکتاتۆریه‌ت له عێراقدا ، وێستگه‌ی که‌رکووك پێگه‌یه‌ك بوو بۆ چاو لێ گرتن ، دیارده‌ی پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی کوردستان یان کورد یان هونه‌رمه‌ند بۆ خۆی جێگای سه‌ره‌نج و تێرامانه که مرۆڤ سه‌ره‌نجی لێ بدات وه خۆیی به‌ئاگا بهێنێته‌وه ، له سه‌ره‌تایی نه‌وه‌ته‌کاندا تا کۆتایی نه‌وه‌ته‌کانیش پێشانگا هونه‌رمه‌ندێك ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی و رۆتنی ئیداری و مقۆ مقۆی تیادا نه‌بوو به‌راستی که‌چی ئێستا من له مانگی فهبری واری یه‌وه داوایه‌کم داوا کردوه ئه‌وا کۆتایی مانگی مارسه یه‌شتان گه‌لاڵه نه‌بوه بۆ پێشانگایه‌ك له هه‌ولێری پایته‌خت که‌من ماجستهرو ها به‌ی ئۆی هونه‌ره جوانه‌کانی هۆڵه‌ندیم هه‌یه. رۆتینی ئیداری و مشه خۆری به شێوه‌یه‌ك ده‌زگاکانی حکومه‌ت بۆ خۆشیان سه‌ریان له‌م تێکه‌ڵ و پێکهڵهیه ده‌رناچێت؟ جێگای سه‌رسورمان و پرسیاره که وه‌زاره‌ت و ئیداره ئه‌وه‌نده قه‌ڵه‌باڵغه که‌س جێگای که‌سی تیادا نابێته‌وه وه ئالیهتیهکیش نی یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه؟
زۆری پێشانگاش وای کردوه کێ ته‌ماشای کاری کێ ده‌کات ؟ کام شاره‌زا وه کام وورده دیکومێنتی؟ کام زه‌ره‌بین ئاگای له به‌ئه‌رشیف کردنی ئه‌م جۆره چالاکیانه هه‌یه به‌راستی، مامۆستا بوه به خه‌بیری هونه‌ری له‌وه‌زاره‌ت رۆشنبیری؟ ئه‌گه‌ر خه‌بیره هیچ کات ده‌توانێت ووره‌کاری ده‌رباری چالاکیه‌کانی هه‌رێم بنوسێت بۆ پێشانگاو کاری هه‌مه جۆری هونه‌ری؟ بێگومان ئه‌و بهههفتهش ده‌وام ناکات؟ به‌لام ئه‌و که بوه به خه‌بیری هونه‌ری بۆی هه‌یه ده‌وامه‌که‌ی کورت بکاته‌وه؟ پێشانگا له کوردستان به‌و رۆتینهدا ده‌روات بێ ئه‌وه‌ی باسی لێوه بکرێت، لهکهرکووکی دڵ وقودس و رووح و که‌رکووکی دا؟ پێشانگا ته‌نها بۆ کاتژمێرێك ده‌کرێت که مامۆستا یه‌ك پێشانگاکه ده‌کاته‌وه ئیدی دوای وێنه گرتن و سه‌رنج و هه‌ندێك موجامه‌له‌ی ده‌م به پێکه‌نیناوی و شیرینی خوارد ، نزیك بونه‌وه له که‌باب خواردن دوا به دوای ئه‌وه تابلۆکانیش هه‌ڵ ده‌گیرێن زۆر به‌په‌له بۆ که‌باب خۆوارن؟ هه‌روه‌ك له پێشانگاکه‌ی خۆمدا له رۆژی رۆژنامه‌گه‌ری کوردی وای به‌سه‌ر هات، وه هونهرمهنانیش ئاگان له پێشانگاکه نه‌بوو ، له کۆتایدا گله‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که کێ داوه‌تی نه‌کردوه که خۆشی ئاگای له ره‌وشی هونه‌ری نی یه؟
لهتهلهفزیونهکان ده‌بێته هه‌لایه‌کی زۆر گه‌وره وه زۆر سه‌رسوورمان، که‌چی که‌سێك نی یه باسی وورده‌کاری وه ره‌خنه وه دروست کردنی تابلۆکان بکات ؟ له که‌رکووك هونه‌رێکی وه رۆشنبیری یه‌کی سه‌قه‌ت واراژه ده‌کرێت پیاده ده‌کرێت، رۆشنبیری یه‌که له کاره‌کانی ئیداره‌ی که‌رکووك ده‌کات که چه‌ند سه‌قه‌ته؟ که چه‌ند کاول کاره له‌م رۆژه‌دا ، وولاتی ئه‌نده‌نووسیا … وولاتێکی هه‌ژاره وه ده‌ست که‌وتی پاره‌کانیان زۆر که‌من له کوردستان زۆر که‌متر که‌چی که کار ده‌که‌ن له رووی که‌لتووری و چاك سازی وه کارێکی پووخت و جوان ده‌که‌ن ، تابلۆیه‌کی ره‌نگین ده‌کێشێت که جیگه سه‌ره‌نجی جیهان بێت، خانویه‌ك که دروست ده‌که‌ن ئه‌وه‌نده ووردهکارو جوانه پاك خاوێنی کاره‌که‌ی وه دڵسۆزی کاره‌که‌و خاوه‌ن کاره‌که‌ی تیادا به‌دی ده‌کرێت؟ که‌چی ئێمه‌ی کوردیش له که‌رکووکی کوردستانی‌دا به‌رنامه‌یه‌کی شه‌ل و کوێر پیاده ده‌کرێت وه هه‌موومان به‌دوایه‌وه، جارێ درۆی گه‌نده‌ڵ چی یه‌کان ئیمه‌ی گه‌یاندۆته ئه‌م راده‌یه که هه‌موو کاره‌کان ناته‌وا چر چر و نا ته‌واو بێت وه پێشانگای هونه‌ریش ته‌نها چه‌ند کاتژمێرێك بێت وه وا بۆته باو له شاره‌که‌دا وه هونه‌رمه‌ندانی داهاتووی تیادا په‌روه‌رده ده‌کرێت.
ئاشتی گه‌رمیانی .. که‌رکووك