دەرهێنەر بڕوا تەها فیلمێک بۆ سەرۆکی حکومەت (نێچیرڤان بارزانی) ئامادە دەکات و دەیەوێت ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکە هەر بە سەرۆکی حکومەت بارزانی ببەخشێت. لە وەڵامی بۆچی ئەم هەڵبژاردنە ؟ بڕوا ووتی : ” بۆ نا !؟ بۆ نابێت ئێمە داهێنان بکەین ؟ چی دەبێت ئەگەر سەرۆکێک ڕۆڵی ئەکتەرێک ببینێت !؟”.
دەربارەی فیلمەکە تەها وتی : ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە دروستبوونی حکومەتێکی ئاڵۆز دەکات و باس لەلاوێکی ١٧ ساڵی دەکات کە چۆن گەیشتۆتە دەفەی حوکم و ئه‌و کارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی بینی چاوی میدیا ده‌یکات بۆ ڕێک خستنی حکومه‌ت و ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی چین ڕه‌نگه زۆرێک له ئێمه خۆشمان بوێت زۆرێک له ئێمه‌ش نه‌فره‌تی لێ بکه‌ین ….. به‌ڵام ئایه سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌کته‌رێکی سه‌ره‌کی ڕۆڵ ببینێت بۆچونی خڵکی چی لێ دێت له دوای نمایش کردنی فیلم؟
لە کۆتاییدا دەرهێنەر داواکارییەک ئاراستی سەرۆکی حکومەت دەکات و هیوادەخوازێت داواکەی قبوول بکات کە وەک یەکەم سەرۆکی حکومەت ڕۆڵێکی سەرەکی لە فیلمەکەیدا ببینێت و دەشڵێت ئەرکی ئەم فیلمە هەمووی خۆم دەیگرمە ئەستۆی خۆم و پێویسیتم بە هیچ هاوکارییەکی ماددی نییە.