ئاشتی گه‌رمیانی.. هه‌ولێر : هونه‌رمه‌ند کاتێك ده‌که‌وێته نێوان دوو ده‌سه‌ڵاته‌وه ، هه‌موو ئه‌و داهێنانه‌ی که‌هه‌یه‌تی وونی ده‌کات و تووشی مل ملانێ ده‌بێت.
ئه‌وه‌تا په‌رله‌مانی کوردستان به‌ناوی ئازادی و مافی هونه‌رمه‌نده‌وه بڕیار‌و پێشنیار وه‌رده‌گرێت بۆ ژیانی داهاتووی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که خاوه‌ن داهێنان و سه‌لیقه‌و په‌یامی سیاسین له هه‌موو ژیانیاندا، که‌چی که بڕیاره‌کان وورد ده‌کرێته‌وه و ده‌خرێته بواری جێ به‌جێ کردنه‌وه ، خاوه‌ن واسیده‌و پیاوه هونه‌رمه‌نده‌کانی حزب سوود مه‌ندی یه‌که‌م و دوایین وه هیچ کات ئه‌و بڕیاره وه‌کو هه‌موو مافه‌کان نه‌بۆته ئه‌وه‌ی به میکانیزمێکی ئیداری سوودمه‌ند بن بۆ به‌رده‌وامی ژیانیان که له‌م خاڵانه‌دا کۆ ده‌بێته‌وه.
- ده‌سه‌لات باوه‌ڕی به سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندان و ڕێکخراوه‌کان ده‌کات که زۆر هونه‌رمه‌ندی ( شاره‌زاو به‌هره‌مه‌ند) هیچ کات ئه‌ندام نین له‌م ده‌زگایانه‌دا چونکه له‌سه‌ر ئه‌ساسی حزبایه‌تی دامه‌زراون ، وه زۆری هونه‌رمه‌ندان له‌به‌ر بێ ئاستی ئه‌م ده‌زگایانه که که‌سایه‌تی مردوو ده‌سه‌لات به‌ڕێوه ده‌به‌ن نابنه ئه‌ندام.
- له‌ده‌زگا هونه‌ریه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشدا ئه‌وه‌ی که دیاره دابه‌ش کراوه به‌سه‌ر چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی هونه‌ریدا که هه‌ر ئه‌و ده‌م و چاوانه‌ن وه هه‌ر ئه‌وانه دووباره ده‌بنه‌وه ، بۆیه بۆ من نی یه داوام هه‌بێت.
- حکومه‌ت داوا له‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندی دارانه ده‌کات که خۆیان پێیان باشه ناو‌و لیست بنێرێن وه ئیمتیازی بێ که‌ڵك دابه‌ش بکه‌ن به‌سه‌ریاندا.
- پێش که‌ش کردنی پرۆژه ته‌نها له‌ڕێگای ئه‌و ده‌زگایانه‌وه ده‌بێت ، که من ئه‌ندام نه‌بم چۆن سوود مه‌ند ده‌بم ، له‌کاتێکدا خۆیان خاوه‌نی وه‌رگرتن و وه‌رنه‌گرتنی ئه‌م ئه‌ندامانه‌ن چونکه ده‌ترسن له توانای به‌هره‌داره‌کان.
- هاوکاری کردنی هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌ی کهمهبهستیشیانه ته‌نها شتێکی ڕه‌مزی یه ، له‌کاتێکدا پاره‌یه‌کی زۆر له وه‌زاره‌تی ڕؤشنبیری و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌کانی کوردستان به‌هه‌در ده‌ڕوات .
- ڕاو نانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که ده‌یانه‌وێت خزمه‌تی ئه‌م شارانه‌ی کوردستان بکه‌ن ، نموونه : چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناسراومان له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به پرۆژه‌وه هاتونه‌ته‌وه بۆ جوان کردنی شاره‌کان به‌ڵام به هۆی بوونی که‌سایه‌تی ناشاره‌زا له‌ناو ده‌زگاکان ساردیان کردۆته‌وه‌و کاره‌که‌یان بۆ ئه‌نجام نه‌داوه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناسیاری خۆیان بێت ئه‌وا ته‌نها کارێکیان کردوه‌و پاره‌یه‌کی زۆریان وه‌رگرتووه.
بوونی ئه‌و دیاردانه له‌ناو حکومه‌ت و حزبدا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که فه‌رهه‌نگێکی نوێ له‌دایك بێت وه که‌لتوورێکی نوێ بێته‌کایه‌وه به قۆرخ کردنی ده‌سه‌ڵات و کاره‌کان ، زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌کوردستاندا بێ هیوان وه جیهانی بیر کردنه‌وه‌و داهێنانیان لێ گیراوه ، هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی کاره هونه‌ریه‌کان سست و لاوازن وه نه‌یانتوانیوه بگه‌نه داوای هاوولاتیان وه هاوچه‌رخی ئه‌مڕۆی هونه‌ر و که‌لتوور.
که‌م هونه‌رمه‌ند هه‌یه ڕازی بێت له‌ژیان و ژیانداری خۆیدا ، بۆیه زۆر جار سوکایه‌تی به ژیانی هونه‌رمه‌نده‌وه ده‌کرێت وه ئاسته هونه‌ریه‌که‌ش مردووه ، بوونی ڕاوێژکاری یان تاکه بیری تاك له‌ناو وه‌زاره‌تێکدا که هه‌ر خه‌ریکی ده‌وروبه‌ری خۆی بێت یان خزمایه‌تی وخزم کار هۆیه‌که بۆ له‌ناو بردنی ده‌سته‌ی داهێنان ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردوه که ته‌نها بینا سازی ڕووکه‌شی شار بێت.
حزیش بۆ خۆی ده‌یه‌وێت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی زیاد بکات با موچه‌شیان هه‌بێت وه با کارمه‌ند بن ، له‌بنه‌وه کاری جدی بۆ ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌نگ داندا سه‌رکه‌وتووبن ، له‌م وولاته‌دا هونه‌رمه‌ند ده‌بێت بانگه‌شه بۆ حزب بکات .. بڵێ شانی وایه‌و باڵی وایه‌و ڕه‌نگی وایه خۆی بناسێنێت که ئه‌م هونه‌رمه‌نده فلانه که‌س ده‌ناسێت وه قاوه‌ی تاڵیان به‌یه‌که‌وه خواردووه؟
من پێم شه‌رمه له‌سایته ئه‌له‌کترۆنیه‌کان که ده‌بینم هونه‌رمه‌ندێکی ناسراو بڵێ من خوێن و گیانم ئه‌م ڕه‌نگه‌یه؟؟ وه زۆریشم پێ سه‌یره سه‌رۆك سه‌ندیکاکان ده‌بێت ئه‌ندامی سه‌ره‌کی ئه‌و پارته بن و مانگانه‌ش کۆبونه‌وه بکه‌ن.
هونه‌ر زۆر گه‌وره‌تره له‌م بیر کردنه‌وانه وه زۆر نهمرتیرشه له‌و بانگه‌شه حزبیانه .. ته‌نها له ووڵاتی مندا به‌و شێوه‌یه پیاده کراوه له‌کاتێکدا کوردستانی من پێویستی به ئاوه‌دانی هونه‌ری و داهێنانی هونه‌ری هه‌یه ، پێویستی به هاوده‌نگی هه‌یه بۆ به‌ره‌و پێش بردنی که‌لتووری کوردی له‌جیهاندا وه ناسینی به ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، هه‌رچه‌نده ئه‌م کارانه ئه‌نجام دراوه به‌ڵام حزبه‌کان پشتگیری لێ ده‌که‌ن وه به پاره‌ی ئه‌و مه‌کته‌ب سیاسیانه ده‌چنه ده‌ره‌وه وه داوهتهکانیان له‌ڕێگای په‌یوه‌ندیه‌کانه‌وه جێ به‌جێ ده‌کرێت له‌کاتێکدا هونه‌رمه‌ندانی ووڵاته‌که‌ی منیش نه‌یان توانیوه خۆیان بناسێنن به و ڕێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تیانه‌ی که ساڵانه کاری جیهانی یان نا جیهانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گیرۆده‌کانی هونه‌رمه‌ند زۆرن وه تاڵن .. چونکه ژیانیان دابین نه‌کراوه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر به پێشمه‌رگه‌ی کۆن خۆیان خانه‌نیشین بکه‌ن ئه‌وا پله‌و پاره‌یه‌کی زۆریان به‌چنگ ده‌که‌وێت وه ده‌بنه پێشمه‌رگه‌ی کۆن ودێرین نه‌ك هونه‌رمه‌ندی ڕێزلێ گیراو.. ده‌سه‌لاته‌کانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری من پێم وایه زۆر شه‌رمه‌زارین وه جێ به‌جێ کردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حکومه‌تیشه‌وه زۆر تر شهرمهزارترمان ده‌کات، به‌هیوام که ئه‌و که‌لتووره شه‌که‌ت و شره واز لێ بهێنین و ڕوو له داهێنان بکه‌نه‌وه نه‌ك گه‌نده‌ڵی وقۆرخ به مانی ووشه‌ی هونه‌ری.