ئاشتی گه‌رمیانی .. هه‌ولێر : راسته درامای کوردی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا له قۆناغ و ئاستێکی دیاری کراودایه وه هه‌رده‌م که‌م و کوڕیه‌کانی ناو دراما‌و که‌ره‌سته‌کانی ناو دراما دیار‌و ئاشکران چ له ڕووی که‌م ده‌رامه‌تی دیکۆرو ئیکسیسوارو ماکیاژه‌وه وه چ لاوزیشه
له‌ڕووی داهێنانی ته‌کنه‌لۆژیی و ده‌قی بابه‌تی یه‌وه به‌راورد به‌و دراما دراوسێیانه‌ی ده‌وورو بهرمانن ، به‌ڵام هه‌رده‌م مرۆڤ کاتێك بیه‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندنێك بپێکێ ده‌بێت ئاوڕ له مێژووی درامای نه‌ته‌وه‌که‌ی بداته‌وه ، ئێمه‌ی میلله‌تی کوردیش مێژووی دراما یان شانۆ و کورته فلیم و چیرۆکمان زۆر دوور‌و درێژ نی یه ، به‌ڵکو هه‌موو مێژووه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی چله‌کان و په‌نجاکان به‌دواوه وه دیارده‌ی نمونه‌یی کاره‌کانیش دیارن به‌پێ ی ساڵ و زه‌مه‌ن و کات چ له ئاستی هه‌ڵبژاردنی ده‌قه‌کان که‌هه‌ر بابه‌تێك له‌سه‌رده‌م و ساتێکدا خزمه‌تی به باره که‌لتووریه‌که کردووه.
ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌ماشای شاشه‌ی ماڵه‌کانمان بکه‌ین له ساڵانی حه‌فتاکاندا بێگومانم له‌وه‌ی که داهێنان تازه بوو وه چاوی بینه‌ریش تازه بوو بۆ چیرۆك و فلیمه‌کان ، به‌ڵام له‌دوای پێش که‌ش کردنی کۆمه‌ڵه کاره‌کان که ناسراوترین ده‌رهێنه‌ر مامۆستا ( ناسر حه‌سه‌ن ) بووه وه کاره‌کانی ئه‌و جێگای تێڕوانین بووه ، ئه‌وه بۆ که‌لتووری کوردی له‌و ساڵانه‌دا کارێکی باش و چاكی بووه، به‌ڵام له‌م سه‌ده‌مه‌ی ئێستادا که مرۆڤی کورد له شاشه‌ی ماڵه‌وه هه‌موو دراما جیهانی یه‌کان ده‌بینێت وه ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م بیر‌و هزری تاکی به‌ره‌و پێش بردووه بێگومان چاوه‌ڕوانی بابه‌ت و داهێنانی گه‌وره‌تر ده‌کات لهداهێنهر.
که‌رکووك 4 بیرۆکه‌یه‌کی یان ڕووداوێکی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکی شاری که‌رکووك بووه به‌ڵام په‌یامی سیاسی وه هونه‌ری زۆر له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه که ئه‌وان بیریان بۆ چووه ، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت که کورد‌و عه‌ره‌ب و تورکمان وه ئاشووری وه‌کو یه‌ك ژیاون له‌که‌رکووکدا ! ئه‌وا من ده‌ڵێم هیچ وا نه‌بووه چونکه ئه‌وه‌نده‌ی کورد وه‌کو ده‌ره‌جه دوو ڕاو ده‌نرا ، هیچ له عاره‌ب و تورکمان و ئاشووری ڕاو نه‌نراون ، کوا تورکمانه‌کان و ئاشووریه‌کان له کۆمه‌ڵگا زۆره‌ملێکانی جه‌دیده‌و چمچماڵ ؟ وه کوا عه‌ره‌ب له خوارووی عێراق له‌ناو کۆمه‌ڵگا زۆره ملێکاندا؟ دواتر ئه‌گه‌ر کاکی ده‌رهێنه‌ر ده‌یه‌وێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشووری ڕازی بکات وه ده‌یه‌وێت کورد بکاته شاری پێکه‌وه ژیان ، ئه‌وا من پێم وایه له‌سیاسه‌تدا ده‌توانرێت ئه‌م کار ئه‌کته‌ره ببینرێت نه‌ك له‌ڕێگای دروست کردنی مێژوووه؟ وه ئه‌گه‌ر باس له‌زوڵمی که‌رکووك بکرێت ئه‌وا من پێم وایه که‌رکووك له‌وه‌تی هه‌یه ، له‌وه‌تی دروست بووه هه‌ر شاری مل ملانێ و شه‌ڕی جیا جیابووه گه‌وره‌ترینیان ساڵانی حه‌ره‌س قه‌ومی یه‌کان بووه ؟ ئیتر بۆچی ئه‌وه‌نده لوتفی برایه‌تی تیادا به‌دی ده‌که‌وێت ، له‌کاتێکدا که کوردێك له‌کۆڵانه‌کانی قه‌ڵای که‌رکووکدا گیری بخواردایه سه‌رو لاشه‌یان لێ ده‌کرده‌وه ؟
له‌ڕووی نواندنه‌وه من پێم وایه ئه‌کته‌ری به‌هێزی تێدا بوو که تازه‌ن وه لاون به‌ڵام ئه‌کته‌ری حه‌فتاکانی تێدایه من وا ده‌بینم کاری کارئهکتهریان له‌بیر چۆته‌وه وه ده‌بوایه پیشه‌ی هونه‌ری ته‌نها ناو‌و نازناو نه‌بێت به‌ڵکو هێزو توانای ئه‌مرۆی تیادا به‌رجه‌سته‌بکرێت، ده‌رهێنه‌ر باجی ئه‌و کهمووکوڕیانهدهدات کاتێك مهشههدهکهی لاواز بێت ، ئه‌وه‌ی ده‌رهێنه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه‌ی بۆ نمایش ده‌کات به‌ڵام من لاوازیم تیادا بینی له‌کاتێکدا ، بابه‌ته‌کان دووباره ده‌بوونه‌وه، له‌ڕووی مهشههدهکانهوه به‌ڕاستی ئه‌و ده‌یتوانی زۆر جێگای تر به‌کار بهێنێت له‌کاتێکدا کێشه‌کان ته‌نها له‌یه‌ك گه‌ڕه‌کدا باسی لێوه ده‌کرا ، من ناچمه سه‌ر شتی تری که‌م کوڕی که‌رکووك 4 چونکه ناوێکی گه‌وره‌و ناوهڕوهکێکی لاوازم بینی به‌داخه‌وه، من چاوه‌ڕوانی شتی گهرهترم ده‌کرد له دروست کردنی درامادا ، له‌کاتێکدا مامۆستا ناسر حه‌سه‌ن خۆی به پرفیشیناڵی ده‌رهێنان ده‌زانێت.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ په‌یامی هونه‌ری وه که‌لتووری که‌رکووك 4 ، بابه‌ت و شێوه‌و گۆرانی و که‌لتووری جوانی تێدا بوو وه جێگای دڵ خۆشی یه بۆ بابه‌ته که‌لتووریه‌کان وه پاراستنیان له‌ناو ئه‌رشیفی درامادا وه به‌کارهێنانی جل وبه‌رگ و دیالێکتی ناوچه‌ی که‌رکووك که گه‌رمیانی یه یان ناوچه‌یی که‌رکووکی یه ، ئه‌مه کارێکی باشه ، به‌ڵام ڕوو کردن له که‌ره‌سته ناوچه‌یه‌که ده‌بوایه گرنگی زیاتری پێ بدرێت وه‌کو گه‌ره‌کی چووت قاوه که پره له کاری ده‌ستی و که‌لتووری.
دڕنده‌یی ڕژێمی حزبی به‌عس دیار‌و ئاشکرایه وه مێژوویان هه‌یه له‌و دڕهندهیهتیهدا ، به‌ڵام ئایا پێمان وانی یه که ده‌قی کوردی ئه‌زمه‌ی هه‌نووکه‌ی دروست کردووه بۆ گۆڕه‌پانی دراما‌و زنجیره ته‌له‌فزیونیه‌کان؟
ئایا کاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه که موسته‌شاره هونه‌ریه‌کان له‌وه‌زاره‌تی ڕؤشنبیری بیر له‌وه بکه‌نه‌وه گۆڕان کاریه‌ك دروست بکه‌ن له‌ناو ده‌زگا هونه‌ریه‌کان تا بنه‌مایه‌ك بێته کایه‌وه بۆ دروست کردنی کادری به‌هێز له‌ناو دونیای درامادا ، بۆیه که‌رکووك 4 ئه‌و په‌یامه سیاسی و هونه‌ریه نی یه که له سروشتی به‌سه‌رهاتی که‌رکووکدا حه‌قی خۆی بداتێ.