هونەرمەند چۆپی فەتاح رایگهیاند قبووڵی نییە كلیپەكانی لەكەناڵی TRT6 پەخش بكرێ، چونكە ئەو كەناڵە لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە بەڕێوەدەچێ. چۆپی فەتاح به گۆڤاری (سڤیل) ی
راگهیاندووه “راستە TRT6 ئەو كەناڵە پڕۆگرامەكانی كوردیین، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین كە لەلایەن حكومەتی توركیاوە بەڕێوە دەبرێت، چەندین ساڵ زمانی دایكی من قەدەغە بوو لەتوركیا و خوشك و براكانم لەكوردستانی بندەستی توركیا بۆیان نەبوو جلوبەرگی كوردی لەبەر بكەن”.
ههروهها رایگهیاندووه “من هەرگیز رێگە نادەم كەناڵێكی ئاوا ڤیدیۆ كلیپەكانم پەخش بكات، چەندینجار داوایان لێكردووم پرۆگرامی تەلەڤزیۆنیان بۆ بكەم، رازی نەبوومە و هەرگیزیش رازی نابم، ئێستا زیاتر لە ٢٠ تەلەفزیۆنی ئاسمانی كوردییمان هەیە، كەناڵی (TRT6) بوون و نەبوونی بۆ من وەكو یەك وایە”.