لەگەڵ ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی ئێستا لە جیھاندا دەبینرێت لە گشت بوارە جیاوازەکانی ژیانی رۆژانەی مرۆڤدا لە رووی (رۆشنبیری، ھونەری، کۆمەڵایەتی، تەکنەلۆژی…ھتد) ووڵاتانی جیھان بەدەستیان ھێناوە ئەمەش بە ھەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامی مرۆڤ بەدی ھاتووە، بەلام ئەوەی کە زۆر سەرنجی منی راکێشاوە لەم کۆمەلگایە (کوردیە)ی ئێمەدا ئەو جۆرە دوا کەوتویی یە ھزری و بیری لە گشت بوارە کۆمەلایەتی یەکانی تری ناو کۆمەڵگاکەمان کە بە زۆرینەی تاکەکانیەوە دیارەو رەنگی داوەتەوە،
ھۆکاری ئەم دیاردانەش دەگەرێنمەوە بۆ ئەو دابوو نەریتە کۆن و ھەڵانەی کە لە دێر زەمانەوە بەسەر یەکە بە یەکەی تاکەکانماندا سەپێنراوە وایان لێکردوین (ترس و عەیب)ە لەناو ناخ و دەرونماندا گەشە بکات و بۆ ھەر کارێک کە بمانەوێت بیکەین ئەبێت سەرەتا عەیبە لێک بدەینەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ترسێکی گەورە لە ناخی تاکەکانماندا ھەیە کەوای لێکردوون نەتوانن ئەو توانایانەی خۆیان بەدەربخەن و ھەر بە شاراوەیی ئەی ھێلنەوە ھەر لەبەر ترس و قسەو باسی کۆمەلگاو عەیبەی خەڵکی ناتوانن چالاکیەکانی خۆیان لە بوارە جیاجیاکانی ژیانی خۆیاندا پیشان بدەن ھەر ئەو داب و نەریت و رێساو یاساو بنەمایانەی کە لە کۆندا باو باپیرانمان کاریان پێ کردووە بۆچی ئەبێت ھەتا ئێستاش ھەر لەسەر ئێمە بسەپێنرێت!!؟ ھەتاکەی ئەو ھەلە باو و نەشیاوانەی کە لەناو کۆمەڵگاکەماندایە نەی گۆرین، بۆچی ئافرەتێک ئەگەر بێت و خۆشەویستی بکات ئەوا سزای کوشتن یان سوکایەتی پێ کردنی بەسەردا بسەپێنرێت بۆ بۆ؟؟!! ئایا ئافرەتیش وەک پیاو مافی ژیانی نیە؟ مافی ئەوەی نیە کە سۆزداری بکات؟ مافی ئەوەی نیە کار بکات؟ مافی ئەوەی نیە کە پێگەیەکی دیاری کراو بۆخۆی بەدەست بێنێت لە کۆمەلگادا، بۆچی ئەبێت ئاستەنگ و چەلەمەو کۆسپ و تەگەرە بۆ ئافرەتەکانمان دروست بکرێت؟!! با ئافرەتیش وەک پیاو یەکسان بێت لە گشت مافێکدا، لەھەمان کاتیش دا پیاوانیش وەک زۆربەی ئافرەتان بێ بەشن لە مافەکانیان و پێشێل کاریان پێ دەکرێت بۆ نمونە (گەنجەکانمان کاتێک ستایلی قژیان بە مۆدیلاتی سەردەمیانە چاک ئەکەن ئەوا لە لایەن کۆمەلگاوە رووبەرووی کۆمەلێک رەخنەو توانج دەبنەوە ھەروەھا لە رووی جلوبەرگیشەوە ئەگەر گەنجێک جلوبەرگێکی تازە و مۆدێرن لەبەر بکات ئەوا بە چاوێکی نزم لێی دەروانن وە لە زۆر رووی تریش، بۆچی ھەتاکو ئێستاش جیاوازی رەگەز و رەگەز پەرستی لەناو کۆمەلگاکەماندا بمێنێت و مافی مرۆڤ بەھەردو رەگەزەوە پێشێل بکەین، تاکەی باوک سالاری بمێنێت لەناو کۆمەلگاکەماندا تاکەی جیاوازی چینایەتی لەناوماندا بمێنێت، بۆچی مرۆڤێک چینێکی ھەژار بە چاوێکی کەم سەیر بکرێت بەلام مرۆڤێک لە چینی دەولەمەندو ھەبوو بەچاوی رێزو گەورەیی یەوە سەیر بکرێت باشە من لە ئێوەی بەرێز ئەپرسم ئەی خەلکی نە ئایا ھەردووکیان ھەر مرۆڤ نین ھەردولا ھەر مافی ژیانیان نی یە بەس لەبەر ھەژاری و دەولەمەندی ئەبێت جیاوازی لە نێوانیان بکرێت؟؟! تاکەی ناوچەو ناوچەگەرایەتی لەناو میللەتەکەماندا بمێنێت، ئایا ئێمە ھەموومان ھەر کوردنین ئیتر بۆ جیاوازی بکەین لە نێوان شارو شارۆچکەکانی تری کوردستان و قسە و ووتەی ناشرینیان ئاراستە بکەین، جێی ئاماژە پێ کردنە تاکو ئێستا لە نێوان خێزانەکانی نێو کۆمەلگاکەمان ھەر باوە کە جیاوازی لە نێوان رەگەزی نێرو مێ دا ھەیە بۆ نمونە (زۆر لە پیاوەکانی ناو خێزانەکان وا بیر ئەکەنەوە کە کورەکانیان ھەڵگری ناو ناوبانگی خێزانەکانیان بە بەرزی رادەگرن بەلام ئەگەر کچ بێت ئەوا بە پێچەوانەوە بیر دەکەنەوە، وە لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێک لە خێزانەکان بایەخ زیاتر بە کور دەدەن نەک بە کچ، کچ بەمایەی شەرمەزای دەزانن و بەڵام کور بە پلەو پایەو شکۆداری دادەنێن.
من بەیار وەک گەنجێک پەیامم بۆ ھەموو تاکێکی ئەم کۆمەلگایە بە گشت چین و توێژەکانیەوە ئەوەیە تکایە با ھیچی تر لەسەر ھەڵە باوەکانی ناو کۆمەلگاکەمان نەروێن ئەو ھەڵانە چاک بکەینەوە کە دورن لە راستیەوە بتوانین وا بکەین لە دڵ و دەروونی ھەر یەکێکیاندا خۆشەویستی و سۆزو میھرەبانی و بەزەیی بروێنین وا بکەین ئەو ھەلانەی کە لە باو باپیرانمان بۆمان ماوەتەوە ئێمەش درێژە پێدەری نەبین، ئێمەی گەنج بتوانین وا بکەین ترس و عەیبە لە دڵ و دەرونمان نەھێلین کە ھۆکاری سەرنەکەوتنمان بوون لەو کارانەی کەویستومانن بە ئەنجامیان بگەیەنین، ئێستا دنیا دنیای تەکنەلۆژیاو پێشکەوتنە کەچی ھەر ئەو داب و نەریتە کۆنانەی کە لە کۆندا باو بوون ھەتا ئێستاش ھەر زاڵە بەسەر تاکەکانی کۆمەلگاکەماندا ئایا ئەمە تاکەی؟؟