ھۆشیار سەید وەلی : حزب یا پارت ھەڵقوڵاوی ناو جەماوەرە بەپێی بەرنامە و پەیڕەو و پرۆگرامی ئەو حزبە لەناخی تاکەکانی ئەو کۆمەڵگا چەکەرە دەکات .حزب ئامرازێکە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان و تێدەکۆشێت بۆ رزگارکردنی ھاوڵاتیان لە کۆیلایەتی و چەوساندنەوە,و خەبات دەکات لە پێناوی سەربەرزی و سورفرازی و دابین کردنی ژیانێکی ئاسودە و بەختەوەر بۆ ئەو کۆمەڵگایەی کە تێیدا دروست دەبێت.حزب ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێ بۆ بەڕێوبردنی دەوڵەت و دروستکردنی و دانانی یاسا,بەڵام زۆر جار حزبی کارتۆنی دروست دەبێت لە ژێر پەردەی داگیرکەران و دوژمنانی ئەو وڵاتە .نۆکەران و بەکرێگیراوان سەرکردایەتی ئەو حزبانە دەکەن لە دژی ئەو کۆمەڵگایە و لەپێناو پەکخستنی کار و ئەرکەکانی ئەو دەسەڵاتی ئەو ولاتە,
کوردستانەکەی ئێمە ئەو خاک و ئاو وھەوا پاکەی ھەیە و خاوەنی ئەو سامانە سروشتیەیە کە بەدرێژای مێژوو داگیرکەران و دوژمنانی کوردستان چاویان بڕوەتە خاکەکەی و دەستیان بەسەریدا گرتوە لەو پێناوەیشدا چەندین حزب دامەزراوە و نەتەوەی کورد چەندین شۆڕشی ھەڵگیرساندوە , من لێرەدا نامەوێت بە وردی باس لە خیانەت و ھەڵەکان و خەباتی تێکۆشانی حزبەکانی کوردستان بکەم و ڕیزم بۆ ھەر ھەمویان ھەیە,
ئاشکرایە پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێکە لە پارتەکانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان بەدریژای مێژوو لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجەکانی نەتەوەی خەباتی کردوە بۆ تاکە ساتێک سەنگەری بەرگری خۆی چۆڵ نەکردوە بەردەوام داکۆکی لەمافەڕەواکەی گەلەکەمان کردوە , ئەو دەسکەوتوانەی ئەمڕۆ لە ئارادایە لە ساڵی ١٩٧٠ لە بەیانی ١١ی ئازار بەسەرکردایەتی پارتی بەدەست ھات کە نیوەی شاری کەروکیش وەکو شارەکانی دیکەی کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی کورد دەبوو , بەڵام ئەوە بو بارزانی نەمر سازشی لەسەر کوردستانی بونی کەرکوک و ناوچەکانی دیکە نەکرد. بەئێستاشەوە ئەوەی بەرچاو دەکەوێت و دەبیسرێت تەنیا پارتیە کەوتوەتە بەرشاڵاو لەلایەن نەیارانی کوردەوە ,جگە لەو قوربانی و ئەنفال و ئاوارەبون بەسەر سەرکردایەتی پارتیدا ھات ,لەگەڵ ڕیزم بۆ سەرکردەی حزب و لایەنەکانی تر چونکە مەبەستم نیە لە خەبات و ماندوو بونی سەرکردەکانی ئەوانی دیکە کەم بکەمەوە ,وەکو وتم مەبەستم ئەوە نیە بە وردی باس لە خەبات و تێکۆشانی ھیچ لایەنێک بکەم بۆیە ئەم کورتە باسەی پارتیم کرد وەک ڕون کردنەوەیەک بوو بۆ بابەتەکە وەک کورد وتەنی کە حەق ھات قەواڵە بەتاڵە .ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە لەدوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەھاری ساڵی(( ١٩٩١))ەوە کەوتوەتە بەر تانە و تەشەر بەتایبەتی لەدوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعسەوە چەند حزب و لایەنێک و چەند کەناڵ و ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەوە ھێرشێکی توند دەکرێتە سەر پارتی, مەبەست لەم ھەموو ھێرش کردنە سەر پارتی بۆ ؟خۆ ئەگەر باس لە خەبات و تێکۆشانی و قوربانی ئەو حزبە بکەین لە حزبەکانی دەیکە گەلێک زۆرترە, باشە خۆ ئەگەر حزبێکی وا دیکتاتۆر و خۆپەرست بێت بۆ لە ھەڵبژاردنەکاندا بە یەکەم دەردەکەوێت ؟ وەک وتەنی خۆ خەڵکی لەم سەردەمە کاغەزی سپی ئەخوێنێتەوە .ئەی بۆ ئەو پێگە بەھێزەی ھەیە لەناوچەکە؟ ئەی ئەبێ ئەوانە وا ھێرش دەکەنە سەر پارتی ئەو داھاتەیان لە کوێ بو؟ زۆر جار پارتی بەوە تاوانبار دەکەن کە گوایە سەروەت و سامانی کوردستانی بۆخۆی داقورخ کردوە و ھۆکاری ئەوەیە کەوا دەوڵمەندترین حزبە ,بەڵام ئەوەیان لەبیر چوە لە دوای نسکۆی شۆرشی مەزنی ئەیلول ھەرچی پارەە و دارای ئەو حزبە ھەبوو بارزانی نەمر ھەرموی خەرج کرد بەکڕینی پشک لە کۆمپانیاکانی ئەوروپا و ئەمریکا و ھیچی بەناو خۆی و بنەماڵەکەی نەکرد ,بێگومان ئمەمش لە قازانجی میلەتی کورد و پارتی دیموکراتی کوردستان بوو,
ھۆکاری ئەم ھێرشکردنەش ئەوەیە نەیارانی کورد دەبینن پارتی دیموکراتی کوردستان پێگەیەکی بەھێزی ھەیە لە کوردستان و پێوەندیەکی توند و تۆڵ ھەیە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و نەتەوەیەگرتوەکان و بە زەقی داوای سەربەخۆیی دەکات و بەتوندی پێداگری دەکات لە مافەچارەنوسسازەکان و بەردەوام ھەوڵی یەکڕیزی و پتەوکردنی ماڵی کوردی دەکات و چاوەڕوانی زەمینەسازی دەکات بۆ سەربەخۆیی کوردستان و ڕۆڵێکی بەرچاو دەبینێ لە چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە سوریا و بەتایبەتی ئەوەی حکومەتی تورکیا کەھەوڵکی زۆریدا تاوەکو پارتی ھێرش بکاتە سەر پەکەکە و بۆ ئەم مەبەستەش گوشارێکی زۆوی خەستە سەر خودی مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٨ و ھتد……ھەر بۆیە نەیارانی کورد ھەڵێکی زۆر ئەدەن بۆ لەباربردنی ئەم ڕەوشەی ئێستای کوردستان و ئەگەر ھەر ھیچیان پێ نەکرێت ئەوە لە ڕیگای ئەو میدیایانەوە کەوتونەتە بەر شاڵاوی تانەوتەشەر ھەوڵ دەدەن لە پێگەی پارتی کەم بکەنەوە ,ئەوەی بەدی دەکرێت لەو دەزگا ڕاگەیاندنانە جکە لە گواستنەوەی ھەواڵەکانی نەیارانی کورد دژ بە کورد دەکرێت ھیچی تری لێ نابینرێت و ناخوێندرێتەوە, لە کۆتایدا دەڵم ئەوانەی کەوتونەتە پلاماردان و تەشیر کردن و سوکایەتی کردن بە پارتی بکەن ,ھیچیا