من كهبهتهمهن كچهگهنجێكی ٢٣ ساڵه‌م به‌ڵام به‌دڵ پیره‌ژنێكی ١٢٠ ساڵه‌م ،كاتێك روخساری خۆم ئه‌بینم به‌راوردی ئه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ٤ ساڵی رابردوم دا گه‌وره‌ترین تێكشكاوی له‌خۆمدا ئه‌بینم كه‌له‌ته‌مه‌نێكی لاوی ١٩ ساڵیداكهسهرهتای گه‌شه‌و تێروانین لهجوانیهكان و ده‌ستپێكی ژیان به‌ره‌و ڕۆشتنێك به قاچی خۆم بۆ دۆزه‌خه پرههڵقوڵاوهكانی دنیای ره‌ش،كه‌به‌ده‌ستی باوكم و به‌بێ ویستی خۆم فڕێ درامهناوی..؟
ته‌مه‌نم ١٩ ساڵ بوو ئه‌مخوێند بۆ ئه‌و ئاواتانه‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تای گه‌نجیمدا به‌دوایدا ئه‌رۆیشتم به‌ڵام له‌پڕ كه‌سێك كه به‌بێ بینین و ناسین هات داوای كردم له‌باوكم،ئه‌وه‌بوو به‌بێ یه‌ك و دوو باوكم وتی ڕازیم به‌س با ره‌ئیی (كاڵێ)ش وه‌ربگرم؟پرس پێكردنهكه ته‌نها به‌ده‌م بوو ئه‌گه‌ر بم وتایه نایكه‌م به‌زۆر پێی ئه‌درام چونكه مه‌جالی ئه‌وه‌ی تیا نه‌مابو كه بڵێم نایكه‌م،،من زۆرم رق له زه‌واج بوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌ت حه‌زم له براده‌رایه‌تی نه‌كردوه بۆیه هه‌میشه حه‌زم وا بوه كه‌وه‌ك گه‌نجێك به سنگڵی له ژیاندا بژیم و درێژه به خوێندنه‌كه‌م بده‌م.به‌ڵام ئهمانهلای گه‌وره‌ی ماڵ سفره بۆیه جامی باوكم پڕ بوو ئاوه‌كه‌ی ڕژاند و ووتی پیرۆزت بێت كاڵێی كچم له تۆ حه‌ڵاڵ بێت..؟
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه زه‌واجم كرد به(ئه)چونكه كه‌سێكی باش نهبووهیچ جۆره هه‌ڵسوو كه‌وتێكی باشی نه‌ده‌زانیی له‌زمان لووسی و خۆ به‌ره‌وپێشه‌وه نه‌بێت ،كه‌من به‌وه‌ی ههڵنهدهخڵهتام به‌ڵام ماڵ باوكمی چاك هه‌ڵخڵه‌تاند..! هه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌فته‌ی زهواجهكهمانداخهڵكێكی زۆر و كور‌و كاڵ به‌رده‌م دهرگاودهرهوهیان لێ ئه‌گرت بۆقهرزهكانیان له‌لایه‌كی كه‌شه‌وه پۆست زو زو خۆی پیا ئه‌كرد كه مهبلهخی ئه‌مه‌نده قه‌رزاره قه‌رزاری حكومه‌ت؟ كاتێك لێكمان دایه‌وه ٩ هه‌زار پاوه‌ند قه‌رزار بووه كه‌كاتی كوڕێنی خۆی هایلایف ژیاوه !! له‌م حاڵهتهته ناهه‌مواره‌ی ژیانماندا بیریشم له مناڵ دروست كردن نه‌ده‌كرده‌وه ،بۆیه به ویستی خۆم نه‌بو حامیله بووم ،كه سه‌ره‌تای حامیلهیم بوو زۆر حه‌زم له سارده‌مه‌نی ئه‌كرد چه‌ندین جار داوام لێ ئه‌كرد كه بیكرێت بۆم به‌ڵام زۆر به‌ناشرینی پێی ی ئه‌وتم دانیشه ئه‌ڵێێ مناڵیت قه‌رزارم قه‌رزار..؟
بۆیه ناچار بوم كه گرنگی به‌خۆم و مناڵ نه‌ده‌م هه‌ستم ئیش بكه‌م ،بۆیه له‌گه‌ڵ (ئه)دا له مهعمهلێكی ماسی دا بهمهبلهخێكی كه‌م هه‌موو ڕۆژێك له ٥ به‌یانیه‌وه هه‌تا ٥ ئیواره ئیشم ئه‌كرد زۆر جاریش ئۆفهرتایمم ئه‌كرد به‌س بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی بۆ كه‌م بكه‌مه‌وه .من له‌م حاڵهتهشمدا له‌ساردترین شوێنی كهسهلاجه بوو ئیشم تیا ئه‌كرد بۆیه تووشی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشی هاتم دوای ٦ مانگ به‌رده‌وامیم ئۆقره‌م بڕاو نه‌متوانی درێژه بهئیشهكهم بده‌م..بۆیه ماڵی باوكم قه‌رزه‌كانیان بۆ ته‌واو كرد.له جیاتی سوپاس و ده‌ست خۆشی لێیان ووتی: مه‌جبورن بۆم بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئه‌بوایه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی مناڵه‌كه‌ت ده‌بو له‌ناو مهعمهلهكهدا ئیشت بكردایه..قه‌رز نه‌ما ووتم ئۆخه‌ی ئتر به‌خۆشی ئه‌ژین؟به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مزانی ئازاره‌كان له‌دوای ١ ساڵی ته‌واو بونی قه‌رز درێژه ئه‌كێشێت..! من راسته كه به‌ویستی خۆم شوم نه‌كرد به‌ڵام وه‌ك پیاوێك هه‌میشه ڕێزی تایبه‌تیی خۆییم لێ گرتووه ئه‌وه‌ی پیی خۆش بوبێت بۆم كردوه .. ئێستا (ئه)هه‌موو ڕۆژێك له ٧ به‌یانی تا ٨ ئیواره ئیش ئه‌كات كاتێك دێته ماڵه‌وه خواردن ئاماده كراوه بۆی .كه‌ته‌واو ئه‌بێت ئه‌ڵێم خۆش بوو ئه‌ڵێت (ده‌ستت بشكیت).هه‌ر ئه‌مه‌نده‌ی قاپه‌كه‌ی لاده‌به‌م و ده‌یشۆم بۆ ماوه‌ی ١٠ ده‌قیقه دێمه‌وه ئه‌مدیوو (ئه)لێێ نه‌ماوه كه‌سه‌یر ئه‌كه‌م چوه‌ته زوری خهوتنهكهو خۆی خه‌و لێ خستوه ؟زۆرترین ماوه كه دابنیشێت له‌گه‌ڵ مندا ٣٠ ده‌قه بۆ ١ سه‌عات ئه‌ویش یان وه‌ك بت ئه‌بێت یان ده‌ست ئه‌كات به‌شه‌رو شۆڕ و قسه‌ی ناخۆش زۆر جاریش لێدان.وه‌كاتێكیش كهشهمهو یه‌ك شه‌مه دێت به‌هیچ جۆرێك ناكه‌وێته ماڵ ئه‌روات بۆ لای براده‌ره‌كانی له چه‌ند شارێكی جیاواز كه ٢ شه‌وی پێ ئه‌چێت و نایه‌ته‌وه..؟وه ئه‌گه‌ر ڕێك بكه‌وێت به‌سوتفه هه‌فته‌یه‌ك بكه‌وێته ماڵه‌وه به‌زۆری من ئه‌یبه‌مه ده‌ره‌وه ،به‌ڵام چ چونه ده‌ره‌وه‌یه‌ك ١ مه‌تر له پێش منه‌وه ئه‌روات یان شه‌رم له‌گه‌ڵ ئه‌كات ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌یر بكات یان قسه‌م له‌گه‌ڵ ناكات هه‌تا ئه‌گه‌رێینه‌وه له ماڵیشه‌وه فه‌رته‌نه..خۆ ئه‌گه‌ر داوای شتێكیشی لێ بكه‌م به‌یه‌ك وشه‌ی زۆر سارد ئهمتهزێنێت؟ ناخۆشترین حاڵه‌تم:(جارێك چوینه ماركێتێك ده‌ستم دایه چاكه‌تێك پێی دانامه‌وه ،منیش له‌دڵی خۆمدا وتم له‌وه ئه‌چێت سیعرهكهی لا زۆر بوبێت بۆیه له‌م ئاسایی بو بلوزێكی كه‌م هه‌ڵگرت وتم جوانه وتی به‌ڵێ زۆرم پێ خۆش بو وه‌كو پیاوێك شتێكم بۆ بكرێت بۆیه له‌گه‌ڵم بو هه‌تا به‌رده‌م كاشمهشینهكه كه‌سه‌ره‌ی من هات ویستم (ئه)پاره‌كه‌م بۆ بدات به‌ڵام كه ئاورم دایه‌وه له دوامه‌وه نه‌مابوو له هه‌موی ناخۆشتر مهحفهزهكهشم بیر چوبوو له‌وانیش ناخۆش تر ٢ گه‌نجی كووردی كووڕ له‌دوای منه‌وه وه‌ستابوون لهسهرهكهدا من ده‌ستم بهجانتاكهمدا كرد و پاره‌م پێ نه‌بو بۆیه وتم ببوره مهحفهزهكهم له بیر چووه .كه له هه‌مان كات دا خه‌ڵكێكی زۆر سه‌یر ئهكهنو له سه‌ره‌دان چاوه‌رێی من بوون؟ئیتر ئایا ئه‌م مه‌وقیفه‌م چۆن بوو نازانم..؟كه‌هاتمه ده‌ره‌وه تێڵم بۆ كرد به‌ڵام جوابی نه‌بوو..هاتمهوهماڵهوه كه سه‌یری ئه‌كه‌م خه‌ریكه جل تاقی ئه‌كاته‌وه ووتی ئه‌وانه‌م كریوه بزانم جوانه..؟ ئه‌وه‌ی من حه‌زی پێ بكه‌م (ئه)نایكات هه‌میشه زدایهتیم ئه‌كات تههدیدم ئه‌كات به‌وشه‌ی ساردی خوێناوی ! ده‌می زۆر پیسه به‌رده‌وام دایك و باوكم هه‌ڵئه‌یات.له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش دا (ئه)دوژمنایه‌تی له دوو ڕووه‌وه هه‌یه له كوردستان بۆیه ناتوانێت سه‌فه‌ری ئه‌ولاش بكات.(ئه) هه‌میشه فۆرمی براده‌ره‌كانی ئه‌هێنێته‌وه كه بۆیانی پڕ بكه‌مه‌وه.من له به‌ر (ئه)بۆیان پڕ ئه‌كه‌مه‌وه به‌ڵام كاتێك ئه‌رۆن وه‌ك مناڵ ئهكهومه ژێر ده‌ستی به‌لێدان زۆر جاریش قاڵبی لێدان دێته ئاراوه و شوێنه‌كانی وه‌ك ته‌بع له‌گیانمدا به‌جێ ئه‌مێنێت بهمن ئه‌ڵێت تۆ سه‌یریان ئه‌كه‌یت .كاتێكیش ئه‌ڵێم باشه من حه‌قم نابێت جارێكی كه كه‌س نه‌هێنیته ماڵه‌وه به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی من بۆ ئه‌وان .به‌ڵام ئاگادارم ئه‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر قسه‌ی بشكێنم یان له‌ناوم ئه‌بات یان ئهتكم ئه‌كات؟
من زۆر جار داوای جیابونه‌وه‌م له ( ئه) كردووه به‌ڵام ئه‌ڵێت به‌خه‌ویش نایبینیتت ته‌ڵاقت بده‌م ئه‌گه‌ر به‌زۆریش تۆم پێ ته‌ڵاق بده‌ن چاره‌نوست ههركوشتنه .چه‌ندین جار كهلهسایتهكان یان له تیڤی یه‌كان كوشتنی ژنێك نیشان بدات با‌نگم ئه‌كات به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه پێم ئه‌ڵێت جوان سه‌یری بكه بیر له هیچ نه‌كه‌یته‌وه ؟هه‌میشه ئه‌وه‌شم پێ ئه‌ڵێت كه له به‌ر خۆشه‌ویستی نیه ته‌ڵاقت ناده‌م به‌س له‌به‌ر به‌كار هێنان و خزمه‌ت كردنی خۆم تۆم ڕاگرتووه؟
من زۆر بێزارم له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هه‌ست ئه‌كه‌م هه‌موو ده‌رگایه‌كم لێ داخراوه بۆیه زۆر جار هه‌وڵی خۆكوشتنم داوه ! ٢ تا ٣جار هانام بۆ حه‌ب خواردن بردوه تا جارێكیان له هۆسپیته‌ڵ به ئاگاهاتمه‌وه مه‌عیده‌یان بۆ خه‌سل كردبووم.
ژیان له‌گه‌ڵ (ئه)هه‌مووی لێدانه .جارێكیان ئه‌مه‌نده سه‌ره قابله‌مه‌ی كێشا به‌سه‌رما تا ٢ رۆژ هیچم له بیر نه‌مابوو.وهجارێكی كه‌شیان ئه‌مه‌نده‌ی قژ راكێشام له‌ژێر قژمه‌وه به‌خڕی كه‌چه‌ڵی كردم كه‌تا ئێستاش به‌رده‌وام سه‌ر ئێشه‌م له‌گه‌ڵ تووش بووه .له‌سه‌ر نوێژ كردنیش چه‌ندین جار رێگای لێ گرتووم تا جارێكیان ویستی به‌رماڵه‌كه بدڕێنێت من نه‌مهێشت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌م و چاوی به‌ر كه‌له دام لوت و دهمو مهڵاشومی پڕ له خوێن كرد .لێدانه‌كانی زۆر قورسن كه زۆر جار تا ٣٠ خولهك لههۆشم ئه‌بڕێت؟
خراپیه‌كانی (ئه):له‌٪١٠٠ دڵ پێسه و ره‌زیله به‌س بۆ من .كردنی درۆ به‌ده‌مه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربم لێی ی .ڕێ به‌خه‌ڵك ئه‌دات كه‌باسم بكه‌ن به‌خراپه ..به‌رده‌وام خه‌ریكی مه‌شروب خواردنه‌وه‌یه شه‌وانه له‌جیاتی ئاو به بیره‌كه‌ی ژوور سه‌ری تینوێتی خۆی ئه‌شكێنێت ..وه‌هه‌میشه ئه‌وه‌شم بۆ دوباره ئه‌كاته‌وه :ده‌ڵێ:ووشه‌ی جیابونه‌وه له‌من نابیستیت به‌س وات لێ ئه‌كه‌م له‌به‌رچاو خۆمدا خۆت بكوژیت……؟