م. عه‌ونی خۆشناو: ده‌نگدان و ویژدان ئه‌و چه‌مک و دهستهواژهیهن، که تایبه‌ته به ناخی مرۆڤه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ له بنه‌ڕه‌تدا پرۆسه‌یه‌کی خودیه و مرۆڤ ئازاده و ده‌بێ وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه‌و کاری پێ بکرێت، له کاتی پێویستدا به گوێره‌ی هزر و ویژدانی ده‌نگده‌ر ده‌رببڕدرێت، کاتێک ئه‌و ده‌نگه‌ی به هه‌ڵه به‌کاردێ یان زه‌وت ده‌کرێ ده‌جێته ژێر کاریگه‌ری خه‌ڵکانی دیکه‌وه کۆیله ده‌بێ!! ئه‌و ده‌نگه‌ی ده‌فرۆشێت به‌ها کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یه‌کانی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، زۆر جار ده‌نگده‌ر به هه‌ست و سۆزه‌کانی خۆی بڕیار ده‌دات، به‌ڵام بیرکردنه‌وه و تێڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌وروبه‌ر ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت له بڕیاره‌که‌یدا، بۆیه هوشیاری فکری و سیاسی بۆ ده‌نگده‌ر له باره‌ی گرنگی و بایه‌خی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی له ئاڕاسته‌کردن و دیاریکردنی پاڵێوراودا هه‌یه له کاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆیه ده‌بێ به‌رپرس و سه‌رکرده‌کان پابه‌ندی به‌ندو بڕگه‌و ڕێنماییه‌کانی هه‌ڵبژاردن بن، تاکو پرۆسه‌که به‌دوور بێت له هه‌موو دیارده‌یه‌کی ناشارستانی و ده‌ستێوه‌ردان، چونکه سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌نده به سروشتی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له په‌یوه‌ندیکردندا له‌گه‌ل ده‌نگده‌ر ئه‌نجام ده‌درێت، چونکه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگداندا ده‌نگده‌ر به شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه و تێڕوانینێکی زانستیانه و دروستی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌که نه‌بێت، له‌باری سایکۆلۆجیه‌وه له ململانێکی ده‌روونی قوڵدا ده‌ژیت، ئه‌مه‌ش به هۆی پاڵنه‌ری هێزه ده‌ره‌کی و ئه‌و فشاره ده‌روونیه‌ی که وا له ده‌نگده‌ر ده‌کات، به‌ره و ڕه‌هه‌ندی جیاواز له بیرکردنه‌وه‌ی خۆی ئاراسته‌که بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤه‌کانه‌وه هه‌یه، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی خۆی ویژدانی خۆی هه‌رزان فرۆش ده‌کات، ئه‌و مرۆڤانه له ئه‌نجامی ڕاڕای ناجێگیری بیر‌و ئه‌ندێشه‌یان به‌ده‌ستی خۆیان خه‌ون و ئاوات و بیروباوه‌ڕیان له بارده‌به‌ن و ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان کپ ده‌که‌ن!! ئه‌وانه بیر‌و ئه‌ندێشه‌یان ته‌ونی جاڵجاڵۆکه ئاسای لێ دێت له ناخدا له‌بارێکی سه‌خت و دژوار ئازار ده‌کێشن، چونکه خۆیان بوونه هۆکاری ناعه‌داله‌تی و نا یه‌کسانی و پێشێلکاری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن!!
ئێمه وه‌ک حزبێکی سۆسیال دیموکرات (ی.ن.ک)، ئه‌رکمانه پێوه‌رو بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی سۆسیال دیموکرات په‌یڕه‌و بکه‌ین، یه‌کێ له بنه‌ماکانی ڕزگارکردنی خودی مرۆڤه له ڕێگای ئازادی و ئازادی ڕاده‌ڕبڕین و ئازادی هه‌ڵبژاردن، له پێناوی دامه‌زراندنی سیسته‌می دیموکراسی فره‌یی، بۆ بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی و دیموکراسی و دامه‌زراوه‌یی و سه‌روه‌ری یاسا و چه‌مکی هاووڵاتیبوون و ڕاگرتنی باڵانسی نێوان به‌رژه‌وه‌ندی تاک و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هێنانه کایه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان و دادپه‌روه‌ری به‌رنامه‌ی کارمان بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرو هه‌وادارنمان وا په‌روه‌رده بکه‌ین، له کاتی پێویست و هه‌ڵبژاردندا هه‌ڵویست و ویژدانیان بکه‌نه سه‌نگی محه‌ک بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پاڵێوراو و کادیر یاخود تێڕوانینیان بۆ به‌رنامه‌ی کار یان پڕۆژه‌ی پێشنیارکراو، له سۆنگه‌ی ئه‌و تێڕوانین و شرۆڤه‌یان هه‌ڵبژارده‌ی باش و گونجاو دێته ئاراوه، به‌و میتۆده ده‌توانین چرایه‌کی گه‌ش بۆ ڕۆشنگه‌ری و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا بونیاد بنیین، ئێمه پێویستیمان به تاکێکی هوشیار و خاوه‌ن ویژدانه، تاکو به‌سه‌ر کێشه‌و گرفت و قه‌یڕانه‌کان زاڵ بین، ئه‌گه‌ر مرۆڤی خاوه‌ن ویژدان گه‌یشته ده‌سته‌ڵات ده‌زانیت چۆن پڕنسیپ و مۆڕاڵی حزبی جێ به‌جێ بکات، که ئه‌وه په‌یڕه‌وکرا یه‌کسانی و دڵسۆزی و دادپه‌روه‌ری په‌یڕه‌و ده‌کرێت، که‌سی شیاو شوێنی شیاو ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌و پرنسیپه تاکو ئێستا به گوێره‌ی پێویست کاری پێناکرێت!!
مرۆڤی خاوه‌ن ویژدان ئه‌و مرۆڤه‌یه که هه‌ڵوێستی خۆیان به ڕوونی ده‌رخه‌ن و ئه‌رک و ڕۆڵی خۆیان ببینن ڕاستی یه‌کان بۆ خه‌ڵک ڕاڤه بکه‌ن و ده‌رچن له ئیزدیواجیه‌ت و هه‌ڵوستی ته‌م و مژاوی، بۆیه ئه‌رکی میدیاکاران و ڕۆشنبیران و ئازادیخوازان و دڵسۆزانی گه‌ل و نیشتیمان و هه‌ڵگران و په‌یڕه‌وانی سۆسیال دیموکراته ئه‌و په‌یامه نیشتیمانیه بگرنه ئه‌ستۆ، بۆ ئه‌وه‌ی شارستانیه‌ت ووڵات بگرێته باوه‌ش و کوردستان بکرێته سه‌کۆی ئازادی ڕاده‌ڕبڕین و ئازادی هه‌ڵبژاردن و دیموکراسی و نوێگه‌ری و ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان..
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا/ لاهای