ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی کوردی “میدیــــا”
هۆڵه‌ندا/ هونه‌رمه‌ندی شانۆکار و ده‌رهێنه‌ر باکۆ سۆرانی، له تیپی شانۆی بێ‌سنور له هۆڵه‌ندا، به به‌شداری ده‌سته‌یه‌ک هونه‌رمه‌ندی به توانای کورد و هۆڵه‌ندی له نوێترین به‌رهه‌می شانۆییدا،
شانۆگه‌ری (گورنیکا) له نوسینی نوسه‌ری ئیسپانی فێرناندۆ ئهرهپاڵ نمایش ده‌که‌ن، که باس له مه‌رگه‌ساتی جه‌نگی ناوخۆی ئیسپانیا ده‌کات و له دوو که‌سایه‌تی ده‌دوێ که نه‌فره‌ت له جه‌نگ ده‌که‌ن و به‌دوای چه‌سپاندنی یاسا و سیسته‌می ڕێکخستنی ژیاندا ده‌گه‌ڕێن، له‌م شانۆگه‌ریه‌دا زۆر به‌که‌می ڕه‌نگ به‌کار هاتووه، کاره‌که ئه‌بستراکت، ڕه‌ش و سپی پێشکه‌ش ده‌کرێت، له ماوه‌ی ئاینده‌دا له چه‌ند شوێنێک پێشکه‌ش ده‌کرێت، له شاری لاهای ڕۆژی 30-03-2012 و له شاری ئهپڵدۆرن ڕۆژی 11-05-2012 و له شاری ئاڕنهێم ڕۆژی 02-06-2012 و له نزیکترین کاتدا له وڵاتی به‌لچیکا نمایش ده‌کرێت، هونه‌رمه‌ند ئه‌میری کلارنێت ڕۆڵی سه‌ره‌کی له‌م شانۆگه‌ریه‌که‌دا ده‌بینێت و هونه‌رمه‌ندی مۆسیقی حه‌مه به‌کری کلارنێت ئاواز مۆسیقیه‌کانی بۆ گۆرانیه‌کانی ناو شانۆگه‌ریه‌که داناوه، شایانی باسه هونه‌رمه‌ندان سامان ژین و هاوژین به‌ختیار، فه‌یصه‌ڵ، زاگرۆس له هونه‌رمه‌نده به‌رده‌وام و سه‌ره‌کیه‌کانی تیپی شانۆی بێسنورن، له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی هۆڵه‌ندی و گه‌لانی دیکه، ئه‌م ماوه‌یه هاوکاریان کردوون وه‌ک هونه‌رمه‌ندان ڕزگار گورجی و ئاکۆ ڕه‌ووف هاوکاریان کردووین و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار ڕێناس حه‌مه یارمه‌تی تیپه‌که‌ی داوه به کاری نیگارکێشان.
تیپی شانۆی بێ‌سنور له ساڵی 1994ه‌وه باکۆ سۆرانی و ئه‌کته‌رێکی ئه‌فریقی بیرۆکه‌ی ئه‌م تیپه‌یان داناوه و ئێستا پێک هاتوون له 22 ئه‌کته‌ر له چه‌ند وڵاتێکی جیاوازه‌وه هاتووین، واته تیپی شانۆی بێ‌سنور زیاتر له 15 ساڵه ده‌ستی به چالاکیه‌کانی کردووه کاری مۆسیقی و چالاکی جۆر به‌جۆری کلتوری پێشکه‌ش ده‌کات، که تێکه‌ڵاویه‌ک له که‌لتۆری هۆڵه‌ندی و کوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و ڕۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاوایی لێک نزیک ده‌که‌نه‌وه و تێهه‌ڵکێشی ده‌که‌ن له هونه‌ره‌جوانه‌کانی دیکه وه‌ک گۆرانی و کاری مۆسیقا و نیگارکێشان.