من ئه‌مه‌وێت باس له به‌شێك بكه‌م له‌و ئازارانه‌م كه‌تا ئێستاش چوارده‌ور به‌م سوكیه ته‌ماشام ئه‌كه‌ن…؟من كه خاوه‌ن ١ كچ و ٢ كوڕ بووم كوڕهگهورهكهم ١٤ ساڵ بوو وه بۆ ماوه‌ی ١٩ ساڵ بوو من شوم به‌م پیاوه كردبوو كه تا خوا حه‌زی بكردایه بۆم باش بوو ..من له‌و ته‌مه‌نه‌ی كه شوم به‌م پیاوه‌م كرد هیچ جۆره ڕه‌فتارێكی خراپم لێ نه ئه‌بینی له باشه زیاتر..هیچ قسه‌یه‌كی ناخۆشم لێی نه ئه‌بیست كه‌دڵم گران بكات.وه منیش هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی مارهكردنمهوه تا ئه‌و ته‌مه‌ن ساڵه به‌س مێردی خۆمم به پیاو ئه‌زانی.وه خۆشی چاك به‌مه‌ی ئه‌زانیی.(ج) مێردم هه‌میشه ئیشه‌كانی له ده‌ره‌وه بوو .لۆری پێ بوو زۆر ماڵدار بوو.له‌ژیانیدا نه‌یئه‌زانی نه‌بونی چیه.كاتێك ئه‌چوه سه‌فه‌ر هیچ خه‌می نه بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه چونكه ئه‌وكات كوڕه‌كه‌م ١٤ ساڵ بوو گه‌وره‌بوو ..به‌ڵام ئه‌وه‌ی شیرازه‌ی ئه‌م ماڵهمی تێك دابوو ئه‌م كوڕه گه‌وره‌یه‌م بوو كه هه‌میشه ده‌نگه ده‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌كردم .به‌وته‌ی مامی.
چونكه مامی مناڵه‌كان زۆری له مێرده‌كه‌م ئه‌كرد كه ژن بهێنێت به‌سه‌رمدا هه موو كات له پێش چاوی خۆم به مێرده‌كه‌می ئه‌وت من ئه‌م هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌م هه‌بێت نه‌ك ژنێك چوار ژنی پێ ئه‌هێنم ..وه‌هه‌ركاتێك ئه‌م كوڕه‌م بچوایه‌ته ئه‌م ماڵه مامه كه ئه‌گه‌ڕایه‌وه ده‌ستی ئه‌كرد به لێدانی خوشك و براكه‌ی و بهشت شكاندن هه‌روه‌ك شێت .وه به باوكی ئه‌وت باوكه ژن بهێنه به‌سه‌ر دایكمدا با دایكم ئه‌مه‌نده هیلاك نه‌بێت به ماڵ پاككردنه‌وه..باوكیشی به پێكه‌نینه‌وه پێی ئه‌وت ژن چۆن دێنم خزمه‌تكاری بۆ ئه‌گرم.
ئه‌م مێرده‌م ئه‌م برایه‌ی كه له‌خۆی گه‌وره‌تر بوو هه‌میشه حه‌زی لێ نه‌بوو كه‌بچێته ماڵیان چونكه ئه‌یزانی كه چاره‌ی منیان ناوێت ..هه‌میشه هه‌ر ئه‌و ئه‌هات.كاتێكیش ئه‌هات ئه‌یووت (س)خان به‌یارمه‌تیت به‌جێمان بهێڵه هه‌ندێك حساباتمان هه‌یه؟
ئیتر زانیان مێرده‌كه‌م به‌قسه‌یان ناكات و ژن ناهێنێت بۆیه كوڕه‌كه‌میان لهخشتهبردم و كه‌وتنه دانانی پلان..؟
وا گریمان برای مێرده‌كه‌م بهمن بێگانه‌بوو..به‌س خۆ كوڕه‌كه‌م له‌دامێنی خۆم كه‌وتبوه خوا ،شیری خۆمی خواردبوو،خۆم به‌خێوم كردبوو.بۆ بێ ئه‌خلاقی كردم؟؟؟
ئه‌م كوڕه‌م ڕۆژێكیان هاته‌وه ماڵ به په‌له خۆی كرد به‌ژووردا عه‌لاگه‌یه‌كی پێ بوو ،وه مێرده‌كه‌م له سه‌فه‌ر بوو بۆ به‌یانیه‌كه‌ی كه گه‌رایه‌وه له‌كاتی نان خواردن دا كوڕه‌كه‌م به‌باوكی وت؟ باوكه ئیشم پێته..؟كه به‌مه‌رجێك هیچ شتێكی شاراوه له‌ماڵی ئێمه‌دا نه‌بووه .بۆیه مێرده‌كه‌م وتی چیه بڵێ؟ووتی لێره نا..؟وتی بۆ لێره‌نا كه‌سی تیایه بێگانه ؟ووتی نا نه‌خێر به‌س په‌یوه‌ندی به‌خۆمه‌وه هه‌یه ؟ بۆیه قسه‌كانیان پێكه‌وه ته‌واو كرد ..به‌س كه دوایی لهپیاوهكهمم پرسی وتی هیچ نیه كێشه‌ی شه‌خسی گه‌نجی خۆیی هه‌یه ؟ به‌ڵام هه‌ستم به‌تێك چونێك ئه‌كرد له‌ده‌م و چاویدا ..ئیتر ئه‌مه ڕێی خۆش كرد بۆ ئه‌و كوڕه‌م كه‌چه‌ندین جار له‌به‌رچاو من دا‌و له‌دوای من ئیشی به‌م باوكه‌ی هه‌بێت.وه‌ك هه‌ریه‌كێك لهئیشهكانی پێشووی ،،له‌دوای ههرئیشێك له‌و ئیشانه مێرده‌كه‌م زیاتر له‌من ئهگۆڕدرا..تا جارێكیان لێم پرسی !!وتم چیته زه‌ره‌رت كردووه ؟ وتی به‌ڵێ به‌س لێم مه‌پرسه؟ لام زۆر سه‌یر بوو ڕه‌فتاری زۆر گۆرابوو ٪٦٠ به‌ره‌و خراپی ئه‌چوو..له‌گه‌ڵ ئه‌م كوڕهمدا به‌یه‌كه‌وه چه‌سپابوون به‌رده‌وام پێكه‌وه بوون ..منیش تا ئه‌و ڕاده‌یه وای بۆ ئه‌چوم كه كوڕه‌كه‌م هه‌رزه‌كاره گرفتی گه‌نجی هه‌بێت شه‌رم له‌من بكات و بیه‌وێت لای باوكی باسی بكات…؟
بۆیه ئیتر ئێواره‌یه‌كیان بانگی كردم ووتی دانیشه..مێشكت به‌ته‌واوی پڕكردم .بڕۆ باوك‌و براو عهشیرهتهكهتم بۆ بێنه با راستیه‌كان بخه‌مه روو..ووتم راستی چی چی بووه ..؟ ووتی ده‌نگ به‌رز نه‌كه‌یته‌وه من خاوه‌ن شه‌ره‌فم..به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانم چیه ناردی به‌دوای باوكم و هه‌ر ٤ براكه‌مدا .وه‌خۆشی ناردی به‌دوای ئه‌م برا پلاندانهرهی و باوكی دا..كۆنگره به‌سترا كه بزانرێت له‌سه‌ر چی نێردراوه به‌دوایاندا ..؟ من وتم وه‌ڵا بێ ئاگام منیش وه‌ك ئێوه ئاگادارم نازانم مه‌وزوع چیه؟ مێرده‌كه‌م كه زۆر به ناشرینی وتی ته‌مسیل كه‌ر خۆت گێل مه‌كه ئێستا ئه‌زانیت و هه‌موو دهللیلهكانیشم لایه ..وه با ماڵ باوكیشت چاك بزانن كه كچه‌كه‌یان كێ یه ؟تۆ نه‌ك سه‌ری من بگره سه‌ری باوكت و هه‌رچوار براكه‌تت شۆر كردووه؟
براكانم توره بوون وتیان چیه ؟ چی كردوه؟هه‌ستا عهلاگهیهی هێنا هه‌ڵی ڕشت .كه‌وایه‌كی پوله‌كه و ٣ پاكه‌ت جگه‌ره‌ی رۆزمه‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك شتی ژێره‌وه و ٢ بۆیه‌ی نینۆك و ٣ پارچه كاغه‌زی تیادابوو..؟ ووتی ئه‌وانه چین ئێستاش سوریت له‌سه‌ر حاشا كردن…؟
ووتم حاشای چی ئه‌وانه چین ..؟ووتی وا خۆت له‌وانه گێل ئه‌كه‌یت ئه‌ی ئه‌و كاغهزانه ؟ ووتم بیانخوێنه‌وه.. ؟ له‌م ٣ په‌ره كاغه‌زه دروست كراوه‌دا ته‌نها باس له چۆنێتی مه‌وعید دروست كردن بووه‌و باس له چۆنێتی بردنی پاره ئه‌كات كه چۆن له مێرده‌كه‌می بدزم وو له‌م جۆرانه..؟من خۆم پێ نه‌گیرا ده‌ستم به‌گریان كرد ووتم وه‌ڵا ئاگاداری هیچ نیم هه‌مووی هه‌ڵبه‌ستراوه .وه ئینجا كوا من جگه‌ره ئه‌خۆم ….؟ ووتی ئه‌وه كچه‌كه‌تان من نه‌بومایه ههرپیاوێكی كهبوایه به یه‌ك فیشه‌ك شه‌ره‌فی خۆی ئه‌سه‌نده‌وه بۆیه من نامه‌وێت ته‌ڵاقی ئه‌ده‌م.من ووتم قورئان ئه‌خۆم كه ئاگام لێی نیه ..وتی تازه ته‌واو..وتم مناڵم هه‌یه خیانه‌تم له‌و مناڵانه‌م كردبێت له‌تۆم نه‌كردوه ته‌ڵاقم مه‌یه..هه‌ستام خێرا قورئانم هێنا سوێندم پێی خوارد ..به‌ڵام برا پلان دانه‌ره‌كه‌ی وتی ئێ باشه خۆ مناڵه‌كانی گه‌وره‌ن با مناڵه‌كانی بانگ بكه‌ین بزانین هه‌ستیان به‌م دایكه كردوه ..بۆیه بانگی كوڕه گهورهكهمیان كرد ..هه‌ر زۆر به‌خێرا چۆن فێریان كردبوو ده‌ستی پێكرد كه چه‌ندین جار باوكی ئه‌روات دایكی له گه‌ڵ فڵان پیاودایه ناونیشانێشی دا له ئه‌م پیاوه میوه‌شیان بۆ ئه‌هێنێت.. بۆیه كچه‌كه‌م هات گریا ووتی كوا شتی وا هه‌یه وه‌ڵا من هه‌موو شه‌وێك له‌دوای دایكم ئه‌خه‌وم كه‌س نایه‌ته ماڵه‌وه هه‌ر خۆمانین..برا پلاندانهرهكهی لێی توڕه بوو وتی تۆ مناڵیت قسه‌مه‌كه ئه‌وه نیه براكه‌ت ئه‌ڵێت میوه‌شمان بۆ ئه‌هێنێت..؟ بۆیه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان سێ به سێ كه‌ی پیا هێنا و ته‌ڵاقی دام..ئه‌م روداوه‌م ٦ ساڵ پێش ئێستا بوو كه به‌سه‌رم هات..؟
ئێستا (ج) ژنی هێناوه‌ته‌وه و هه‌رسێ مناڵه‌كه‌شم له‌لای باوكیانن ..وه تا ئێستاش كه‌سیانم نه‌بینیوه‌ته‌وه ..وه ناشمه‌وێت بیان بینم..به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تا مردن پێمه‌وه‌یه ئه‌و تۆهمهته بوو كه خرایه پاڵم…؟
با من كه‌سێكی پاكیش بم یان پاك بوبێتم ..به‌ڵام كۆمه‌ڵ زۆر به چاوێكی جیاواز ته‌ماشام ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن ئه‌وه ژنه………….؟؟؟