كارۆخ مەلائەسعەد: گەنجێكە چەندین ساڵە نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیایە و بۆ یەكەمجاریشیەتی گۆرانی دەچڕێت و بە ستایلی (هیپ پۆپ)ـیش دەست پێ دەكات.
(ئاكار ڕەواندزی) ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی لە یەكەم كاری هونەری خۆی ئاگادار كردەوە و گوتی: “گۆرانییەكی سینگڵم بەناونیشانی (خۆشم دەوێی) چڕیوە، كە ئاواز و هۆنراوەكەی خۆم دامناوە و هەر خۆیشم دابەشم كردووە و ستایلەكەیشی (هی پۆپ)ـە. ئەو كارەیشم لە یەكێك لە ستۆدێۆكانی وڵاتی (بەریتانیا) بەناوی (studios (MKS تۆمار كراوە.”
گوتیشی: “كلیپێكی سەركەوتوانەیشم بۆ ئەو گۆرانییە كردووە، كە وێنەگرتنەكەی لە لایەن ستافێكی پڕۆفیشناڵی (بەریتانیا) كاری بۆ كراوە و دەرهێنان و سیناریۆكەیشی هەر لە لایەن خۆمەوە جێبەجێ بووە. ئێستایش ئەو كارەم لە قۆناغی مونتاژكردندایە.”
ناوبراو ئاماژەیشیدا، كە خۆی كەسێكی مۆسیقارە و ئامێری گیتار دەژەنێت.