كه‌وتنی كۆشێك مناڵ به‌سه‌رمدا وه‌ك برایه‌كی گه‌وره له دوای مردنی باوكم ناچار بووم هه‌ر ئیشێك هه‌بێت بیكه‌م ..تا كرێ ی خانوو و مه‌صره‌فی خواردن و به‌ڕێوه بردنی ژیانیان بۆ مسۆگه‌ر بكه‌م.ئه‌مه‌ش ژیانی من وه‌ك مناڵێك ..؟ یه‌كه‌م قۆناغم به ئیش فرۆشتنی پاكه‌ت بوو له‌گه‌ڵ عه‌لاگه.كه شه‌قی دنیا نه‌ما نه‌یخۆم كه له‌م و له‌و ئهپاڕاماوه تا عهلاگهیهكم لێ بكڕن ..دوای فرۆشتنی عه‌لاگه‌و پاكه‌ت ده‌ری نه ئه‌هێنا بۆیه وازم له‌م ئیشه هێنا ..نۆكاو فرۆشتنم پێ باش بوو ..بۆیه دایكم به‌یانیان زوو مه‌نجه‌ڵێك نۆكاوی بۆ دروست ئه‌كردم به ئێسقان و دوگهوه ،منیش بۆی ئه‌چوه به‌رده‌م مه‌كته‌به‌كان به‌تایبه‌تی ناوه‌ندی گۆیژه‌ی كوڕان چونكه باش بوو موشته‌ریم زۆر بوو..ئه‌مه‌شم تا ماوه‌یه‌ك بوو بۆیه ڕێ گیرا كه شتی سه‌ر عه‌ره‌بانه نه‌كڕن ..بۆیه ئیتر ئسفاده‌ی نه‌ما ..هه‌ستام بووم به نانه‌وا له كه‌باب خانه‌ی وه‌ستا قادر ئیشی من شهلاعی بوو هه‌مووشه‌وێك له سه‌عات ٣ وه من هه‌ڵئه‌سام بۆ هه‌ویر شێلان .تا ٤ عه‌سر ئیشم ئه‌كرد كه ئه‌هاتمه‌وه شان و ملم به‌ته‌واوی ڕه‌ق ئه‌بوون به‌س دڵیشم پێی خۆش بوو چونكه له ئیشه‌كانی پێشوو ترم تۆزێك به شه‌خسیه‌ت تر بوو..زۆر به گه‌رم و گوڕی ئیشم ئه‌كرد له‌م دوكانه وه ئه‌وانیش زۆریان لێم رازی بوون.
به‌لام ئه‌مه‌ش مه‌عیشه‌تی ماڵه‌وه‌مانی به‌ته‌واوی بۆ ڕا نهئهپهڕاندم چونكه كرێ ی خانووه‌كه‌مان ئه‌و كاته ٦٠٠ دینار بوو..تا وام لێ هات كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌م خاریجه كه‌وته مێشكم ..؟ دایكم زۆری لێ ئه‌كردم كه ئه‌م ژیانه هه‌ڵنه‌بژێرم ..خوشكه‌كانم گه‌وره‌ن .باوكیان نیه..من ته‌نها برایانم كه پشتیان بم ..به‌جێیان نه‌هێڵم..؟به‌ڵام ئه‌مانه لای من نه‌ی ئه‌خوارد..هه‌ر كه ئه‌یان ووت كوڕی فڵان گه‌یشته خاریج ئیتر من زیاتر گه‌رم و گوڕتر ئه‌بووم له‌سه‌ر هاتنم.
كرمه‌كه‌ی مێشكی خۆمم كوشت هه‌ستام قاچاخچیه‌كی باشم دۆزیه‌وه .بردمی تا توركیا..پاش ٣ مانگ مانه‌وه‌م له توركیا ئشكردن به بڕه پاره‌یه‌كی ڕسوا..هاتمه یۆنان (ئه‌سینا)ئینجا بۆخۆم مورتاح بخه‌وه له‌سه‌ر جاده و له‌كه‌لاوه به سكی برسی قه‌ناعه‌ت بكه‌م تا بڕه پاره‌یه‌كم ده‌ست بكه‌وێت و بگه‌مه ئتاڵیا و فه‌ره‌نسا..ده‌ی ئیشێكم دۆزیه‌وه ئیشێكی رسوا وه‌ك عه‌لاگه فرۆشتنه‌كه‌ی كوردستان.به‌م ئیشهمهوه ساڵێك و ٣ مانگ خه‌ریك بووم .پاره‌م پێكه‌وه ئه‌ناو مانگانه‌ش ئه‌بوایه شتێكم بناردایه‌ته‌وه بۆ سلێمانی چونكه ژیانیان له‌سه‌ر من بوو..
زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌م ئه‌دا كه ته‌له‌فۆنی خزم و كه‌سه نزیكه‌كانم وه‌ربگرم تا یارمه‌تیه‌كم بده‌ن كهبگهمه ئه‌مبه‌ر من به‌زیاده‌وه یارمه‌تیه‌كه‌یان بده‌مه‌وه كه له ئه‌سینا بووم به‌ڵام یان دایان ئه‌خسته‌وه به‌سه‌رم دا یان هه‌ڵیان نه ئه‌گرت..مه‌سه‌له كوردیه‌كه(تێر ئاگای له برسی نیه)..؟
ده‌ی به‌یارمه‌تی خوا و به هێزی خۆم هاتمه ئه‌م وڵاته‌ی كه ئێستا تیایدا ئه‌ژیم .بڵین كام ووڵات..؟!!ئه‌ویش به‌ریتانیا..؟ ئه‌وانه‌ی كه له‌م وڵاته‌دان و بێ جوابن به‌س با ئه‌وان وه‌ڵامم بده‌نه‌وه ..؟ كوڕێكم ناسی كوڕێكی خوا پیاو پانتۆڵ ئتو كراوێكی سه‌رو قژ جێڵاوی باخه‌ڵ پڕ له پاره كه ئه‌ویش وه‌ك من هه‌مان رۆژی مهحكهمهمان بوو به‌س ئه‌و به‌ته‌یاره قاچاخهكه هاتبووه ئه‌م به‌ر..پاش یه‌كتر ناسین و هه‌ندێك قسه لێمی پرسی ..؟كێشه‌ی تۆ چی یه؟ منیش هه‌ر به‌ڕاست و دوور له درۆ ووتم لایه‌نی من ئینسانیه.. منیش وتم ئه‌ی تۆ..؟ده‌ستی كرد به درۆ كردن بۆم وای ئه‌زانی من حاكمهكهم ؟
به‌قوربانی خوا بم ئه‌م جۆره كه‌سانه جواب وه‌ر ئه‌گرن ..چونكه له‌م وڵاتانه ئه‌گه‌ر راست بیت و ڕاست بڵێیت یه‌كسه‌ر به بێ یه‌ك و دوو وه‌ڵامه‌كه‌ی ڕه‌فزه.به‌ڵام ئه‌گه‌ر درۆیه‌كی چاو زه‌قیان بۆ بكه‌یت وه‌ك درۆی قۆنه‌ره بێ تۆزاویهكه كه ده‌بابه دوایی كه‌وتووه له كوردستان ئه‌وا سیاسیه‌كی جوانی به‌ناو چهوانهوهیه ئینجا جنسیه حه‌یاته‌كه..؟
ئێ هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنم بۆ ئێره ..خێرا له كوردستان خه‌ڵكی دایكم و خوشكه‌كانیان گرتووم ..كوڕه‌كه‌تان گه‌یشته خاریج پێی بڵێن با خانوتان بۆ بكرێت..؟؟ئاخر هێشتا بیسم لا ..(٢ ) مانگه گه‌یشتوومه‌ته ئه‌م وڵاته خێر تیا نه‌بوه بۆ من.خانوی چی؟ به‌ده‌می ئه‌وانه‌ی كوردستان زۆر خۆشه !!! ئیتر حیسابی ئه‌وه ناكه‌ن كه چۆن گه‌یشتیت ..حیسابی ئه‌و هه‌موو ڕێگه سه‌خت و دژوار و ناهه‌مواره ناكه‌ن ..حسابی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی وده‌رده سه‌رو چه‌رمه سه‌رییه‌ی كه به‌سه‌ر چه‌ندان كه‌سدا هات به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌م به‌ر ژیانی خۆیان ئه‌خه‌نه به‌ر مه‌رگ..؟ئه‌ی حسابی ئه‌م هه‌موو مناڵ و گه‌نج و ژن و پیرانه ناكه‌ن كه له‌م شاخ به‌ر ده‌بونه‌وه‌و ئه‌كه‌وتنه ناو ئه‌م هه‌ره‌سه به‌فرانه‌وه .چه‌ندین كه‌سی تر كه قاچه‌كانیان به‌سه‌رما ئه‌ڕۆیشت و چاره‌نوسیان بڕینه‌وه بوو ..یان ئه‌وانه‌ی كه ئهخنكانو ئه‌بونه خۆراكی ئه‌م قرش و گیاندارانه‌ی ده‌ریا و بێ سه‌ر و شوێن بوون..ئیتر باس له‌وانه ناكه‌م كه‌به چه‌ندین جار لێدان و سه‌رف كردنی بڕێك پاره‌ی زۆر تا گه‌یشتن ..؟
چونكه ئه‌مانه نابینن باس ناكرێن ..به‌س زمانیان هه‌ر ئه‌مه ئه‌زانێت گه‌یشت..گه‌یشته ئه‌وروپا..خانوو بكڕێت..دۆلار بنێرێت..؟ ئه‌وه من بۆ ٨ ساڵه لێره‌م تا ئێستا هیچ جوابێكم نیه ؟وتیان ژنێكی ئینگلیز بهێنه باشه بۆ جواب ..ئه‌وه‌م كرد‌و له‌لای مه‌لاش ماره‌م كرد..وه هاوڕێكانیشم وه‌ك من ئه‌مه‌یان كرد به‌ڵام بۆ ئه‌وان هاته‌وه من خۆشعاڵم پێیان..به‌س له‌مه‌شیان من بێ به‌ش بووم؟ بۆیه وازم لێی هێنا.
ئاخ بۆ خۆم بۆ ڕۆشتنی ته‌مه‌نی لاویم .كه به‌داخه‌وه ژیانی مناڵیم هه‌ر ئیش و تێهه‌لدان بوو ..ئه‌مه‌ش ژیانی ئێستام كه بووم بهسوتو له‌ژێر ئیش دا.ترس و له‌رزین و دڵه راوكێس با بوه‌ستێت كه بمنێرنه‌وه ؟خۆ وه‌ڵا سوێندێكهو خواردومه بمنێرنه‌وه بۆ ئه‌و كوردستانه به‌زۆر پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان من بخه‌نه ناو ئه‌و ته‌یاره‌یه‌ی كه خه‌وی پێوه ئه‌بینم به پاسپۆرتێكی شه‌خسی سه‌فه‌ری پێ بكه‌م و قاچ بخه‌مه ناوی .به‌و ده‌ستانه‌ی خۆم خۆم له‌ناو ئه‌به‌م.پێم ناڵێن كام كوردستان؟من چ خۆشی هه‌بێت نه‌مبینی له كوردستان؟ چونكه سه‌ره‌تای دروست بوونی ناهه‌مواری من له كوردستانه‌وه ده‌ستی پێ كرد ..ئه‌گه‌ر من وه‌زعم باش بوایه .ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌تیوێك ده‌ستیك به‌سه‌ر سه‌رما بهێنرایه ..ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له كه‌سانی هه‌ژاری وه‌ك ئێمه بدرایه‌ته‌وه.ئه‌گه‌ر كرێچی ماڵان نه‌بوینایه .ئه‌گه‌ر باری ئه‌منیه‌تی ئه‌م كوردستانه باش بوایه؟؟؟..ئه‌وكات من ئه‌وروپام بۆ چی هه‌ڵئه‌بژارد..چۆن دڵم ئه‌هات ٥ خوشك و دایكێكی زه‌عیفه به‌جێ بهێڵم… ئه‌مه ژیانی من بوو له كوردستان ..؟ وه ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌مان ژیان لێره؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
تێبینی…. زۆر زۆر سوپاسی ئه‌م چرایه ئه‌كه‌م كه‌تاكه ماڵپه‌ره گۆێ بۆ ئازاره‌كانمان بگرێت.بۆ كه‌مێكیش بێت نهێنی دڵه‌كانمانی بۆ ده‌ر بخه‌ین و خۆمانی پێ مورتاح بكه‌ین.هیهوادارم چرا هه‌میشه داگیرساو بێت تا ئه‌م دڵه تاریكه‌ی من و سه‌دانی وه‌ك من روناك بكاته‌وه.
سوپاس بۆ ئێوه‌ی خۆێنه‌ریش.