دیدار نانەکەلی :ئەحلام مەنسوور لە یەکێک لە نوسینەکانیدا کە ماوەیەک بەر لە ئیستا لە ھەفتەنامەی ھاوڵاتی دا بڵاوکرابۆوە، باس لە سیاسەتێکی درێژخایەن دەکات بۆ بەرێوەبردنی وەرزش.کە زۆر زەحمەتە تا ئەمڕۆ تەنانەت شارەزایانی بواری وەرزشی لە کوردستان بیریان لێکردبێتەوە.
ئەو سیاسەتەی بەرژەوەندی و دەسکەوت و ئەنجامەکان بۆخۆی دەقۆزێتەوە.
لەبەر ئەوەی سیاسەت پێکھاتووە لە قازانجی بیرکردنەوە و لابردنی کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم سودمەندبوون و سەرکەوتن.بە ھۆی بەکارھێنانی تەواوی رێگاکانی گەیشتن بە ئامانج کە سەرەکیتیرینیان لە سیاسەت نادروستی و لادانە لە راستیەوە.
مەنسوور لە نوسینەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات کە لە بواری وەرزشدا سیاسەتێکی زۆر بەھێز ھەستی پێدەکرێت.
لەھەر پڕۆژەیەک قازانج خرایە پێش کارەکان، ئەوا سیاسەتێکی حەکیمانە لەکاردا دەبێت.کە دواتر ناوبانگ و نازناو دروست دەکات.
ئەگینا دەبێ بپرسین ئەگەر سیاسەتێکی دارێژراو لە ئارادانەبێت ، ھۆکار چیە کە ھەر ووڵاتێک میوانداری چاڵاکی و پاڵەوانیەتیەکی وەرزشی دەکات پشکی شێری دەسکەوت و نازناوەکانی بەردەکەوێت.؟تەنانەت دەبێتە پاڵەوانی چاڵاکیەکە؟
ئەوەتا فەڕەنسا، ئینگلتەڕا ، بەڕازیل، ئەڵمانیا توتانیویانە دەرفەتی ئەوە بقۆزنەوە کە مۆندیال لەنێو خاکی خۆیان بەڕٍێوەدەچێت و توانیوویانە بە بەگەرخستنی سیاسەتێکی ژیرانە زۆرترین دەسکەوت و ئەنجام بۆخۆیان راپێچ بکەن.
بەھەمان شێوە بۆ جامی ھەر ٥ کیشوەرە سەرەکیەکە کە ٨٠%ی دەسکەوتە ھەر مەزنەکان بۆ ووڵاتی رێکخەرە.وەکو ئاگاداریشین کە زۆرترین میدالیای زێر دەکەوێتە رکابەری ووڵاتی میواندار.ھاوشێوەی ئۆڵۆمپیادی چین کە توانیان زیاتر لە ٥٠ میدالیای زێر بەدەست بھێنن کە ژمارەیەکی پێوانیی بوو لە مێژوودا.
لە لایەکی دیکەدا، ھۆکارەکەی ھەر سیاسەتی وەرزشە کە ھەڵبژاردەیەکی زلھێزی وەکو بەڕازیل چۆک دادەنێت بەرامبەر ھەڵبژاردەیەکی وەکو فەڕەنسا.کە ئەم جۆرە رکابەریە لە جیاوازی ئاست و دووری پێشبینیەکان لەنێوان چەندین یانە و ھەڵبژاردەی جیھان ھەیە و کەچی سیناریۆیەکان بۆ چەندین جار دووبارەدەبنەوە.
بەگەرخستنی بیری سیاسەتە کە ووڵاتێکی وەکو قەتەڕ زۆرترین پارەی خەرج کردووە بۆ بەدەستھێنانی رەزامەندی (فیفا)بۆ بەدەستھێنانی شەرەفی میوانداریکردنی مۆندیال و خۆخزاندنە نێو جومگە سەرەکیەکانی بڕیاردانی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی بۆ چەندین مەبەست.
بۆیە زۆر جێگای بایەخە کە لێرە لە کوردستانیش دەسەڵاتی وەرزشی کاربکات بۆ سەرکەوتنی ھەموو ئەو پڕۆژە سیاسیەی کە پێویستەی بەرنامەڕێژی بۆبکرێت تا ئەو زەمەنەی ئەمڕۆی پێ بکرێتە سەردەمی زێڕینی دەسکەوتە وەرزشیەکانی کوردستان لەسەر ئاستی عیراق و ئاسیا و تەنانەت جیھانیش.
چونکە لەتواناماندایە کە زۆرترین دەرفەت بقۆزینەوە.رەنگە ئەو ئامانجانەی کە نەمانتوانیبێت لەبواری سیاسەتدا بەدەستی بێنین، لە وەرزشدا جێگەی بۆ بکرێتەوە و دەرگای وەرزش بە سومبولی برایەتی و تەبایی و رێزگرتن کراوەتر لە ھەموو ھەولێک خەونەکان بھێنێتە دی.
زەمەنیش دەبێتە شایەتی سەلماندنی ھەموو ئەو راستیانە.