حەسەن نەجمەدین/ھەولێر: شاندی n.f.board نوێنەری ھەرێمەکان ئەمرۆ رێکەوتی ٢٢-٩-٢٠١١ کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ سەردانی بازاری شاری ھەولێریان کرد, لەپاشان کاتژمێر ٣:٣٠ی ئێوارە ئامادەی یاریەکی خولی کوردستان بون کە لەنێوان یانەی (ئارارات×بروسک) بوون,وە کاتژمێر ٦:٣٠ی ئێوارە لەیاریگای شەھید فەرەنسۆ ھەریری ئامادەی مەشقەکانی یانەی ھەولێر بوون, وە کاتژمێر ٧ی ئێوارە کۆبونەوەیەکیان ئەنجامدا لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان,
سەرەتا دیاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەلایەن سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتیەکە دیاری درێسی ھەڵبژاردەی کوردستانی پێشکەش بەسەرۆکی شاندەکە کرد, لەدواییدا کۆبونەوە دەستی پێکردو سەرەتا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دووبارە بەخێرھاتنی شاندەکەی کردوو ھیوای خواست ئەم سەردانە بوبێتە مایەی بەرەوپێشبردنی رەوتی وەرزش, وەداوای لێبوردنی لەشاندەکە کرد لەھەرکەم و کوریەک کەھەیانبوبێت بەرامبەر بەمیوانداریەکە ھەیاتنبوبێت, وە ھیوای خواست لەکاتی ئەنجامدانی پاڵەوانیەتی vivaخزمەتێکی گەورەی ئەم پاڵەوانیەتیە بکەن و مێژویەکی تازە بۆ ئەم پاڵەوانیەتیە تۆماربکەن کە بەسەرکەوتوترین شێوە ئەم پاڵەوانیەتیە بەرێوەبچێت,ھیوای خواست نوێنەری ھەرێمەکان چۆن کوردستان دیوە ئەوھا بیگێرنەوە, ئینجا بەرێز (کریستیان میشیل) سەرۆکی n.f.board سوپای ئەوپێشوازیە گەرمەی کرد کە لەکوردستان لێیانکراوە دڵنیام پاڵەوانیەتی vivaی پێنجەم سەرکەوتودەبێت,دوای ئەمە سەرجەم نوێنەرانی ھەرێمەکان گفتوگۆیان کرد سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ کوردستان و بە ئیجابی لەقەڵەمەیاندا, ئینجا جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەکورتی باسی لەمەینەتیەکانی کورد کرد کەلەماوەی رابردوو بەسەرمان داھاتوە, وە ھیوای خواست ھەرێمەکان بەژداری کاریگەربکەن لەم پاڵەوانیەتەیە. ئیجا کۆتایی بەکۆبونەوە ھات, شایەنی باسە (د.سەرھەنگ عبدالخالق) بەرپرسی پەیوەندیەکانی لیژنەی ئۆڵمپی ھەرێمی کوردستان رۆڵێکی کاریگەری ھەبوو لەم سەردانەی ئەم شاندە, لەدواییدا کۆبونەوەی تایبەت لەنێوان یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی مۆناکۆ ئەنجامدرا, لەم کۆبونەوەیەدا بێشنیارکرا یاریەکی دۆستانە لەھەرێمی کوردستان لەجەژنەکانی ئازار و نەورۆز ئەنجامبدرێت, شایەنی باسە شاندی ھەرێمەکان بەیانی کۆتایی بەگەشتەکەیان دەھێنن و لەرێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵتەی دەگەرێنەوە ھەرێمەکانی خۆیان.