هونەرمەندی تەشکیلی عێراقی خاتوو ڕەملە الجاسم ئەمڕۆ ٨ دیسەمبەری ٢٠١١ لە هۆڵی زانکۆی لاهای پێشانگای تایبەتی لە ژێر ناونیشانی ( هاوڕێیانم، ڕەنگ وە قەسیدە ) بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران پێشانگای پێنجەمی تایبەتی خۆی کردەوە.
لەم پێشانگایە خاتوو ڕەملە بە ٣٠ تابلۆ بەشدار بوو کە گوزارشت لە ژیان و کێشە مرۆییەکان دەکات بە شێوەیەکی مۆدێرن.
ئەوەی شایانی باسە خاتوو ڕەملە پێشتر لە کۆمەڵێک پیشانگای جیاجیا لە هۆڵەندا و دەرەوەی هۆڵەنداش لە هەریەک لە ئیمارات و بەغداد، فەرەنسا بەشداری کردووە.
ماڵپەڕی تایبەتی رملة الجاسم
فەیسبووک