لەدوای کارکردنی زیاتر لە (١٠) ساڵ لەبواری ڕۆژنامەنووسی ھونەریدا نووسەرو ڕۆژنامەنووس (بەختیار سەعید) لەدوای بڵاوکردنەوەی سێ بەشی کتێبی (دنیابینییەکانی ھونەری شێوەکاری کوردی) کە لەساڵانی ٢٠٠٤-٢٠٠٥-٢٠١٠ بڵاوکرانەوە، کاری بۆ درووستکردنی کوراسەی تایبەت بە شێوەکارانی کورد کردووە کە خۆی لە کوراسەی تایبەت بۆ شێوەکاران (بەدیع باباجان-٢٠١٠، ئازاد شەوقی ٢٠١١- غازی محەمەد ٢٠١١- ژنانی شێوەکار لەباشوری کوردستان ٢٠١١) ئێستا سەرقاڵی کارکردنە لەسەر درووستکردنی سایتێکی تایبەت بە شێوەکارانی کورد بەناوی (/www.shewakaranikurd.com) و بڕیارە ئەم سایتە لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا ببینرێت.
(بەختیار سەعید) ئامادەکارو سەرپەرشتیاری ئەم سایتە وتی (لەدوای ماندووبوونێکی زۆر بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شێوەکارانی کورد، ئەو حەزەم لەلا گەڵاڵە بوو بۆ سایتێکی فراوانی شێوەکاری کوردیمان نەبێت، ھەربۆیە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١١ بڕیاری درووستکردنی سایتەکەمدا)، بەختیار لەدرێژەی قسەکانیدا وتی (سایتی شێوەکارانی کورد دەبێتە یەکەمین سایتی فراوانی شێوەکاری کە زۆرێک لە زانیاری و بیبلۆگۆافیای شێوەکارانی لەخۆگرتووە).
درووستکردنی سایتێکی لەمجۆرە یەکێکە لەو ھۆکارە گرنگانەی کە بتوانین ھونەری کوردی بەدەرەوە بناسێنین بەتایبەت سایتەکە بەھەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزییە.