کۆڕەوە مازنەکەی بەھاری ٩١ تراژیدیایەکە بیرچونەوەی زۆر ئەستەمە ئەو کات کوردلە باشوری کوردستان ھەموو بە جارێک ڕویان لە وڵاتی ئێران و تورکیا کرد بۆ بە دەستھێنانی شوێنی ئارام بۆ ئەوەی نەبنە خۆراکی بەعس و ئەنفال بکرێن ئامادەی ئەوا بوون کە
ھەرچی ماڵ و موڵکیان ھەیە بەجێبێڵن.لەترسی ئەو دڕندەیەتییەی ڕژێمی بەعس کە بەرامبەر کوردی باشور کردبووی ئەو کات ھەمووان لە سنورەکان و ئەو دیوی سنورەکان بە لەتێک نان ڕۆژمان ئەکردەوە ئەوەی جێی دڵ خۆشیی ئومێد بوو ئەوەبوو کە کوردانی ڕۆژھەڵات واتا کوردستانی ئێران بەبێ ئەوەی حوکمەتی ئێران فرمانێکی دارکردبێت بێ جیاوازی بە ھانای ھەمووانەوە ھاتن بگرە زۆربەشیان ھەر ماڵەو خێزانێکی لەگەڵ خۆی ئەبردەوە بۆ ماڵی خۆیان…
ئەوەی من لێرە مەبەستمە بیخەمە ڕوو ئەوایە زیاتر لە ساڵێک ئەبیت بارودۆخی سوریا ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر ئەبێت بەمەش ژیانی کوردانی ڕۆژئاوا خراپ تر بووە زۆربەی زۆریان ڕویان لە کوردستانی باشور کردووە وەک شوێنێکی ئارام و ھێمن ھەرچەندە حوکمەتی ھەرێمی کوردستان تە ئەندازەیەکی باش ھاوکاری خێزانەکانی کردووە … بەڵام ئەوەی جێی داخە ئەوایە ئێمەی تاک بە تاکی باشوری کوردستان لە ئازارو مەینەتیەکانی ئەوان بێ ئاگایین نەزانین لە چ ژیانێکدا ئەژین بەم گەرمایی ھاوینە کە ڕۆژی وا ھەیە پلەی گەرما ٥٠ پلەی سەدییە ھەموویان ئێستا لە خێمەیەکی نایلۆن یا قوماشدا ژیانیان ئەگوزارێنن بەبێ ئەوەی من تۆی ھاو زمان ھاو نیشتیمان ھاو ئاین…ئەھێکمان بۆیان خواردبێت چی ئەبوو ڕێکخراواکانی مافی مرۆڤ بۆ ئەم ھاوکارییە نیشتیمانیە کەمپینێکیان ڕابگەیاندایە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و ھاوکاری بۆ کوردانی ڕۆژئاوا ئاوارەکانی ھاو نیشتیمانمان… لەسەروی ھەموویانەوە ئەبوایە مامۆستایانی ئاینی بەڕێز وەک ھەر ئەرکێکی ئەخلاقی و ئاینی و مرۆیی ئەوان ھەر ھیچ نەبوایە مینبەری مزگەوتەکانیان لە وتارێکی ھەینیدا تەرخان بکردایە بۆ ئەوەی ھەمووان بە یەکەوە ئەو ئەرکەمان بە خۆمان رە ببینیایە جێ بەجێمان بکردایە ھەرکەس لە ئاست توانایی خۆیەوە ھاوکارییەکی کوردانی ڕۆژئاوایان بکردایە من لێرە پێم خۆشە نمونەیەکی ژنێکی بە ساڵەچوی یابانی بھێنماوە لە کاتی ڕودانی کارەساتی توسونامیەکەی یابان بە تایبەت شاری ….. توشی جۆرێک لە کێشەی ناوخۆی بوو وەک بڕانی کارەبا کەم بونەوەی ئاوی خواردن نەبونی شوێنێکی ئارام و کەم بونەوەی خواردن ئەم بەساڵەچووە خانویەکی گەورەی ھەبوو لە شوێنێکی ئارامدا لەسەر دیواری دەرەوەی خانووەکەی نوسی بوی ئەم خانووە ئێستا موڵکی ھەموو ھاونیشتیمانانی وڵاتەکەمە ئێستا وەک ئوتێلێک بەبێ بەرامبەر دەرگای لەسەر پشتە بۆ ھەموو ھاوڵاتیەکی نیشتیمانەکەم….ئەوەی من مەبەستمە ئێستا ئێمە لە باشوری کوردستان لە زۆر ڕوواوە لەوان باشترین باری ئابوریشمان خراپ نییە چی دەبوو ئێستا ھەر ماڵەو خێزانێکی ھاوزمانی خۆی لە کوردانی باشور لەگەڵ خۆیدا لە نێو خانووەکەی خۆیدا بۆ ئەم ڕامەزان و جەژنە بەیەکە بژیانەیە بۆ ئەوەی بۆ ئەوانیش ببوایە بە جەژن ھەستان بە غەریبی نەکردایە
لەکۆتایدا ئێستاش کات زۆر ماوە تکام وایە تا درەنگ نەبووە بە بەم ئەرکە نیشتیمانییە ھەڵسین خۆمان لەبەردەم مێژوودا تاوان بەر نەکەین ھەر ھیچ نەبێت ئەوان مرۆڤن ئێستا ئەوان پێویستیان بە ھاوکاری ئێمەیە .
کاروان عوسمان ئەحمەد