شوان عه‌زیز: ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان له‌كوردستان جێی خۆشحالی هه‌واداری وه‌رزشی یه له‌كوردستان به‌لام ئه‌بێت ئه‌م ده‌زگا وه‌رزشیانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانیانه‌وه كه به‌رێوه‌ی ئه‌به‌ن ئه‌بێت ئه‌مانیش بێ كه‌م وكوری بن وه‌یان ئه‌م ده‌زگا وه‌رزشیانه ئه‌وه‌نده كارا و
به‌هێز و بێ كه‌م وكورین بۆیه راگه‌یاند كاری وا له‌ئێستادا ئه‌بینرێن له‌تی ڤی و مالپهر ورادیۆ و رۆژنامه‌كان به‌شێكیان له‌گه‌ل رێزم بۆ به‌شه‌كه‌ی تر له پیاهه‌ڵدانن بۆ به‌رپرسانی وه‌رزشی ئه‌ممه له‌پێنا و چی ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ …ئه‌مه‌وێت بێمه سه‌ر باسه‌كه‌م له‌گه‌ل رێزم بۆ به‌شێكی راگه‌یاندكاری وه‌رزشی كه خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی شه‌خسی به‌توانان و راگه‌یاندكاری به‌تواناو خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌هێزن به‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌رگای به‌رپرسانیان نه‌داوه بۆ كاری ماددی وه‌یان لهپێناوسهفهرێك نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م به‌رێزانه بدوێم چونكه ئه‌ممان له‌م پێگه‌یه‌دا خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی به‌تواناو خۆشه‌ویستن و پێویست به‌ناو هێنانیش ناكات ئه‌ممان له‌نێو كۆمه‌لگای وه‌رزشی كوردیدا جێگای رێزن …..
ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێت باسی بكه‌م به‌كورتی به‌شێكی تر هه‌یه لهراگهیاندكارانی كوردی وه‌رزشی له‌به‌رده‌می ده‌رگای به‌رپرسانی وه‌رزشی ئه‌بینرێن له‌پێناو ئه‌وه‌ی پێی بوترێت كورێكی چالاكه و له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی له‌بواری ماددی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌رزشیه‌وه له‌هه‌مان كاتدا له‌رێی كاره تایبه‌تیه‌كانی جه‌نابی راگه‌یاندكار ئه‌یه‌وێت ماوه ماوه گه‌شته سه‌فه‌ریش بكات ……..
راگه‌یاندكار ئه‌بێت له‌لایه‌ن هه‌واداری وه‌رزشیه‌وه جێی رێز بێت جێی ده‌ست خۆشی بێت راگه‌یاندكار ئه‌بێت له‌لایه‌ن هه‌واداری وه‌رزشیه‌وه به‌پێشه‌نگ كار دابنرێت ..راگه‌یاندكاری وه‌رزشی له‌به‌رده‌می ده‌رگای به‌رپرسانی وه‌رزشی به‌كاری تایبه‌ت بۆیان به‌ده‌رخستنیان له‌رێی راپۆرت و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی بۆیان لهتیڤیهكان روویه‌كی ناشیرن ئه‌ده‌ن به‌خۆیان له‌و كار‌و كرداره تایبه‌تیانه‌ی كه جه‌نابی راگه‌یاندكار دوور له ئه‌ته‌كێتی كاری رۆژنامه‌وانی له‌خزمه‌تی جه‌نابی به رپرسی وه‌رزشی ئه‌بێت له‌بری ره‌خنه بۆ به‌ره‌و پێش بردن ستایش و پیاهه‌لدان سه‌ردێری كاره تایبه‌تیه‌كانی جه‌نابی راگه‌یاندكاری وه‌رزشیه بۆ جه‌نابی به‌رپرس له‌پێناو ………..؟؟؟؟؟
لهكۆتادا پێویسته راگه‌یاندكاری وه‌رزشی به‌پیشه‌ی خۆیه‌وه كاری راگه‌یاندن ئه‌نجام بدات و كاری تایبه‌تی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ماددی له‌په‌نای كاری رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام نه‌دات . پێویسته راگه‌یاندكاری وه‌رزشی كوردی له‌كاتی خۆی له‌كاتی كه‌م وكورتیه‌كانی به‌رپرسانی وه‌رزشی له‌كار و چالاكیهكان ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی به‌رپرسانی وه‌رزشی بكه‌ن به‌ئامانجی به‌ره‌و پێش بردنی وه‌رزشی كوردستان و كاراكردنی زیاتری ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان. له‌كاری باشیش با ئاماژه‌ی پێ بكرێت به‌لام له‌پێناو مادده و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی روویه‌كی ناشیرن ئه‌دات به‌خۆیی بۆیه له‌ده‌رگای به‌رپرسانی وه‌رزشی وه‌رنه ده‌ر و كاری پیرۆزی خۆتان وه‌ك خۆیی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن .. كه‌م و كورتی زۆره له‌ده‌زگا وه‌رزشیه‌كانی كوردستان بابه‌تی ره‌خنه و ووتار و راپۆرتی تایبه‌ت بكه‌ن له‌سه‌ر ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان له پێناو به‌ره‌و پێش بردن و نه‌مانی كه‌م وكورتیه‌كان و چاكسازی كردن . با پێداهه‌ڵدان به‌س بێت كاری خۆتان وه‌ك خۆیی ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی روویه‌كی ناشیرن وه‌رنه‌گرن …
لهكۆتادا وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ووتم به‌شێكی راگه‌یاندكاری باشمان هه‌یه هه‌میشه به‌ره‌خنه جوانه‌كانیان و بابه‌ته بنیاننهرهكانیان كاری باشیان كردووه و توانیویانه پێگه‌یه‌كی باش له‌نێو دلی هه‌واداری وه‌رزشی دروست بكه‌ن جێی ده‌ست خۆشی و سوپاسه .. به‌لام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه راگه‌یاندكاری ترمان هه‌یه له‌بری ره‌خنه‌ی بونیاتنه‌ر له‌پێناو به‌ره‌و پێش بردن ی زیاتر و چاكسازی كردن له‌ده‌زگا وه‌رزشیه‌كانی كوردستان هه‌میشه به‌دوای ئه‌وه‌ی له‌راپۆرت و به‌رنامه تایبه‌ت و ووتاره‌كانی ناوی به‌رپرسانی وه‌رزشی بهێنێت و به‌سه‌ر شان و بالیاندا هه‌لبدات به‌ووته‌ی جه‌نابی راگه‌یاندكار بێت هیچ كه‌م كورتیه‌ك له‌نێو ئه‌و ده‌زگایانه بوونی نیه به‌داخه‌وه ……………………..
كاری باشیش به‌ئه‌نجام گه‌یاندراوه له‌لایه‌ن ده‌زگا وه‌رزشیه‌كانی كوردستانه‌وه جێی سوپاس و ده‌ست خۆشیه و ماندوو بونیان لێ بكرێت پێویسته به‌لام له‌هه‌مان كاتدا كه‌م و كورتیشی لێیان به‌دی ئه‌كرێت به‌هیوای كاری باشتر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی وه‌رزشی له‌پێناو به‌ره‌و پێشچوونی وه‌رزش له‌كوردستان ……………….
شوان عه‌زیز