راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ: دوای تەواوبوونی سەرجەم قۆناغەکانی ھەڵسەنگاندن و جیاکردنەوەی دەنگەکان، ئەنجامی کۆتایی یەکەم خولی پێشبڕکێی سیناریۆی کورتەفیلمی دەزگای کەڤاڵ رادەگەیەنرێ.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ ھاتووە”دوای گەیشتنی ٥٢ سیناریۆ و پێکھێنانی لیژنەی ھەڵسەنگاندن کە لە پێنج کەس پێکھاتبوو، لە ئێستادا سەرجەم قۆناغەکانی ھەڵسەنگاندنی خولی یەکەمی پێشبڕکێی سیناریۆی کورتەفیلمی دەزگای کەڤاڵ کۆتایی ھاتووەو سەرکەوتووان خەڵات دەکرێن”.
ھەر لەو راپۆرتەدا ھاتووە”ئەنجامەکانی ئەم پێشبڕکێیە سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ٧/١١/٢٠١٢ لە ھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن رادەگەیەنرێ و سەرکەوتووان خەڵات دەکرێن”.
لەبەشێکی تری ئەم راپۆرتەی دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری ھاتووە”سێ باشترین سیناریۆی سەرکەوتوو خەڵاتی تایبەتی دەزگای کەڤاڵیان پێ دەبەخشرێ و لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و ولاوان و بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێرەوە بەرھەم دەھێنرێن”.
لەکۆتابەشی ئەم راپۆرتەدا ھاتووە کە دەزگای کەڤاڵ ئەم پێشبڕکێیە دەکاتە ساڵانەو ھەوڵدەدا لە ساڵی داھاتوو پرۆژەکە فراوانتر بکات”.