ژنە ئەكتەری ئەمریكی (كریستین ستیوارت) گوزارشتی لە مەترسیەكانی ئەگەری كوشتنی لە رۆژێك لە رۆژاندا بەهۆی ناوبانگیەوە كرد.
لەو بارەوە وەك رۆژنامەی (الوگن)ی كوەیتی بڵاویكردۆتەوە، ژنە ئەكتەری ئەمریكی (كریستین ستیوارت) مەترسی ئەوەی دەربڕیوە، كە لە رێگەی پێگە كۆمەڵایەتیەكانی فەیسبووك و توێتەرەوە، زانیاری لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی پەیدا بكرێت، كە دواتر ببێتە ئامرازێك بۆ گەیشتن پێی و كوشتنی.
پێشتریش ئەو ژنە ئەكتەرە لە دیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی (سیان ئێدواردز) رایگەیاند بوو، كە لە حاڵی حازردا، بە نهێنی مانەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی قورس بووە، چونكە هەمووان لە رێگەی پێگە كۆمەڵایەتیەكانی فەیسبووك و توێتەرەوە بە یەك دەگەین، بۆیە دەزانن تۆ لە هەر ساتێكدا لە كوێیت.
ئەگەرچی ئەو هونەرمەندە مەترسی خۆی لە كوشتنی بەهۆی گەیشتن پە شوێنی نیشتەجێبوونی لە رێگەی پێگە كۆمەڵایەتیەكانی ئەنتەرێتەوە ئاشكراكرد، بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە، كە پێگە كۆمەڵایەتیەكان رۆڵێگی گرنگ لە پەیوەندی بە كۆمەڵ دەبینن.
f.reber omar