نووسینی / بەڵێن کوردی: ھیچ پێویست بەوە ناکات باس لە ھونەرمەند (زەکەریا) بکەم چونکە ئەوەی یەک تۆز شارەزای ھونەر و ھەستی نەتەوەیی ھەبێت ئەوا باش دەزانێت خەبات و رۆڵی
زەکەریا ھیچی کەمتر نەبووە و نابێ لە خەباتی سەرکردە سیاسیەکانی کورد چونکە لەسەردەمی چەقبەستنی ھونەری کوردی ھاتوو بووە فریادرەسی ھونەر و کەلتووری کوردی ، زەمەن وا گۆڕاوە بە پارەی ئەم و ئەو (دەشنێ) ی ئەستێرەی پۆپی کوردی (بە قسەی ریکلامی خۆی) دێت و لە رێگای ریکلامێکی ٢٤ سەعاتی لە تۆری فەیسبووک بە کۆمەڵێک دۆلارەوە دەیەوێت ژمارەی ھەوادارە بێ ریکلامەکانی زەکەریای ئیمپراتۆر تێپەرێنێت ..
بەڕاستی سەیرە گوڵم دونیایەکی وا دەگوزەرێت دەشنێ خۆی بێنێتە ئاستی گەورە ھونەرمەندی کورد (زەکەریا) من بەم چەند خاڵە جیاوازی دەکەم لە نێوان زەکەریا و دەشنێ ھەرچەندە گوناھێکی گەورەشە بەڵام بۆ ئەوانە نازانن با لێرەوە لە رێگای منەوە کاتێک خەڵک بە تاسەوە داوای ئەلبوم و بەرھەمی نوێ لە زەکەریا دەکەن کەچی چەندین ئەلبومی دەشنێ تۆزی لەسەر نیشتووە لە تۆمارگا و سەنتەرەکان ، کاتێ ئەلبوومی زەکەریا دەردەچێ ئەوا ھەرچی میدیای کوردیە باسی سەرکەوتنی بێ وێنەی دەکات کەچی دەشنێ لە رۆتاناش کلیپ دەکات کەچی کەس باسی ناکات چونکە مێژوو بە پارە ناکڕدرێ … زەکەریا ھەڵقوڵاوی ناخی گەنجانی کوردە بەڵام دەشنێ ھەڵگری کلتووری دوور لە دابونەریتی کوردیە و دەیەوێت بە سەماکاری خۆی بناسێنێ …. ھیچ خەفەت ناخۆم چونکە زەکەریا بۆتە ھێما و رەمزی ھونەری گەلێکی زوڵم لێکراو و بۆتە دەنگی ئازادی وڵات بەڵام دەشنێ لە رێگای ئوستازەکەی (ھەڵکەوت زاھیر) خیانەت لە ھونەری ئەو گەلە دەکەن، زەکەریا دەیان ساڵی تر دەنگی نەبێ ئێوە پێی ناگەن بە تێکستە قەشمەر ئاساکانی وەکو (ئاخ ، وەی وەی ، ھاتە ھات ، سینەت بێنە ، کورە لێوت بێنە شێت بووم ، ئۆف و ئاخ و داخ) … گەنجی کورد گۆرانی وەک (رۆژگار ، دایە ، قەدەر ، گەنجی پیر) ی دەوێت ….