نەم دەناسی بەڵام
کاتێک بیستم هاوپیشەم و گەنجە
ئاواتە خوازبوم
نەم بیستبا ئەو هەواڵە دڵ تەنگە
دواجار ئەو بەیانیەی کەچوومە ئاداب
ئەوێ دوونیا یەکی غەم گین و هێمن بوو
من لە خەیاڵێکی تر
نەم ئەزانی ئەو هەواڵە هۆکاربوو
چیرۆکێکی شەرەنگێزە
روحی مرۆڤێک بەبێ خەتا
لەناو مەرگێکی پر لە گوناه
بۆ هەناسەیەکی ئازاد
بەکپی نەما
سەیرە ئەبێ لەکام دایک بن
لەکام مەملەکەت و سەردەم بن
هی کام زانست و رەهەندبن
یان کاروانی کام رێبواربن
کەوا بە مەرگی خاوەنی قەڵەم
خاوەنی ووشەو ئازادی سەردەم
فیکری رۆشن و هاودەم
هاورێیەکی سروشتی پرخەم
ئەکەن ئەکەن ئەکەن بە قوربانی
ناشزانن بۆچی و لەپێناو چی
لەپیناو پۆشینی بیدەنگبوون
یان ژیان لە ناو دونیایی کەم بوون
ئاخر کاتێک تاکە هاورێیەک
رقی لێت نەبێ
کەسێک نەبێت
ئازارت دابێ
لادانێک نەبێـت
پیادەت کردبێ
بۆدەبێ وا بەئاسانی
دەستێکی رەش لە رەشیدا
وا بەسانایی بت مرێنێ
دەرفەتی دونیایەکی نوێت
لەشەمەندەفەری خەونەکان بوەستێنێ
ئەم جارە بە خەوێکی ئەبەدی
دات پۆشێ و
بۆئەبەد هەڵت نەستێنێ
شەرەنگێزە برادەر شەرەنگێزە
ئەم هەواڵەت دڵتەزێن و خەم ئامێزە
لەماڵی دووەمی ژیانت
لەکاتی خوێندن و مەعریفەی دوانت
ئەتبەن و کەسیش پێت نازانی
دوای رۆژێک لە بێدەنگی
بە جۆرێکی پر لە بێ ویژدانی
بویتەوە میوانمان
بەڵام میوانێکی کاتی
ئەمجارە هاتیت و زوو رۆشتی
هەرزوو وون بویت و خەوتی
بەجێت هێشت ئەو دڵانەی
بەیانی باشت لێ ئەکردن
کەخۆرنەما
دوعای رۆژێکی نوێت بۆ دەکردن
ئاواتمە بزانم و ببیستم
وڵامی ئەو پرسیارانەی
بەکوشتنت پرپرن لە هەستم
ئەپرسین کێ بەرپرسیارە
کێ لەم کارە گوناه بارە
کێ وەک ئەهریمەن تاوان بارە
کێ هۆکاری نەمانی بێ تاوانە
کێ ماڵە بۆ ئەم تاوەنە قێزەونانە
کێ کێ کێ کێ کێ کێ کێ ێ ێ ێ
تا کۆتای تا ئەو پەر تا سەرەتا
تا نەمان تا تاتاپربوون خەتا دەکا
کەچی هەر ئەو کەس نادیارەو
هەرجارەی بۆ نەمانی جوانێک
رۆژی رووناک دەکات بە شەوگارێک
دڵی هەموومان ئاشنا دەکات بە ئاهێک
ئاهی خۆزگە خواستن بە مردووەکان
کە بێ ئاگان لە دونیایەکی پر لەتاوان
پر لە ناپاکی و رق سەرهەڵدان
خوات لەگەڵ و جێگەت بەهەشتی خودابێت
لەم دونیایە کەم ژیایات
لەو دونیا تەمەنت درێژبێت
هەر خودای خاوەنی بەهەشتیش
بریاردەر و دادوەری سزای تاوان باربێت….
Zryan xatab
zryanmedia@yahoo.com