ئێستا دڵم گوێت لێناگرێ نە چاویشم تۆ ئەبینێ
ئەگەر دونیاش باسم بکا بڕیارێکە وقەد ناگۆڕێ
زۆرم پێت ووت عەشقی تۆیە کە ژیانی من خۆشدەکا
بەڵام ئێستا خۆشەویستیت سنور کراوە لەناو دڵما
بڕیارم دا وورد نەبمەوە لە ڕابردووم چیی ڕوویداوە
من ئەزانم ڕووحێکی شێت دڵی منی وا کێڵاوە
ئیتر نابمە پەنجەی دەستت چاوەکانتی پێکل بکەی
خۆ عەشقی من ئەزەلییە بەڵام دڵم فریو ئەدەی
گەر ڕەنگی دونیا بگۆڕیی من وەک پایز تۆ ئەبینم
بەسەر خاکیشما بێتە خوار فرمێسکت بۆ ناوەرێنم
زۆر جار وێنەی خۆم ئەکێشم لەناو دڵێکی شکاوە
بڕوا ناکەم ئەوا من بم کە بڕیاریی مەرگەم داوە
Hama_khalid@hotmail.com 3 september 2011