لهگرمهو ناڵه‌ی ده‌نگی تۆ
درزێ بووه
قوبه‌ی شینی ئه‌م گه‌ردونه
لهقریشکه زامی پڕسوێت
درزێ بووه
بێده‌نگیه‌کانی ئه‌م بوونه
له‌گشت لاوه
به خوینی ئاڵی یاقوتیت
(ئاسۆ)ت ڕونکرد
بهلێکنانی چاوی گه‌شت
(گزنگ) ڕونتر ڕوناکی دا
به‌ده‌نگی تۆ
(شه‌فه‌ق) بانگی ئازادی دا
بههاوارت
(به‌یان) فه‌رموی هه‌ستن له‌خه‌و
چیتر مهنون
شوانه‌که‌یان شه‌هیدکردن !!
به‌ڕۆحی شوانکاره‌ی خۆشت
له‌ڕامانی ڕابووردوتوو
لهگفتار بێ پشوتوو
له‌کرداری پڕسهروهریت
فێرتکردین
بهرهوبهرزی.. به‌رز بفڕین
له(جه‌للادی) کورد ڕاپه‌ڕین
وه‌ک خۆت بمرین
سهردانهخهین بۆ (جه‌هاله‌ت)
بۆ په‌یامی خوێن و شمشێر
بۆ نانی چه‌ور.. بۆ سکی تێر
بۆ مێزه‌رو عه‌مامه‌ی ڕه‌ش
بۆ بڕوایه‌ک ڕه‌شتر له‌هه‌ش
پیستر له غه‌ش ..
له‌وکاته‌شدا ڕۆحت فڕی
به‌ره‌و لای خوا
خوێنی گه‌شی دڵه‌که‌ی تۆش
به‌ئاسمانی کورده‌واریدا
ئه‌چۆڕا
له چوارچرای (پێشه‌وا)دا
بوو به چرا
له کوردستانی گه‌وره‌تا
بوو بهڕوبار
بوو به‌ده‌ریا
له گوند‌و شار
به‌سه‌ر دار‌و
به‌سه‌ر دیواری ماڵانا
بوو بهرهنگهکانی ئاڵا
به‌سه‌ر شه‌قام و کۆڵانا
بوو به‌سروودی سه‌رکه‌وتن
بۆ یه‌کگرتن
بوو به‌خشت خڕکه به‌درو
بوو به تێڵا
بوو بهلهرزهو بومه‌له‌رزه
بوو بهگڕکان
به‌ڕۆحی ڕهشیانا چزا ..
ئه‌ی نه‌به‌رده نهبهردهکهی کوڕی چیا
ئه‌ی هه‌ڵۆکه‌ی لانه له‌شار
ئه‌ی ڕێبواری ڕێی ئازاد ی و
پیری خهمکێڵ
ئه‌ی شه‌هیدی جه‌نگی تازه‌و
شۆڕشی نوێ
ئێمه‌ش دوای تۆ هه‌موو شوانین
لهتۆڵهتا
یه‌کمان دوانین
بۆ ڕاپه‌ڕین بۆ سه‌رهه‌ڵدان
پشتیوانین
ئێمه گڕی ئاته‌شگه‌ده‌ی باپیرهتین
ئێمه ده‌ستی تۆی (حهزرهتین)
ئاسووده‌به
ڕێگه‌ت ڕوونه و پڕ چرایه
ڕێگه‌ت گه‌شه و پڕ هیوایه
تۆ چۆنت ویست.. ئه‌مڕۆ وایه
ئاسوودهبهو تێر تێر بنوو
سه‌دان هه‌زار شوانه‌ی وه‌ک خۆت
له‌سه‌ر ڕێتهو له‌ڕێدایه
له ڕویاندا
لهڕێیاندا
شورهیهکه وه‌ک پۆڵایه
(شه‌م)یان
سنگی قه‌ڵغانه بۆ گولله‌و
(مهم)یان
چه‌کی لهشانایه..
دهتێر بنوو
ئه‌و په‌یامه پیرۆزه‌ی تۆ
له خوێنایه
لهبیلبیلهو لهڕهشێنهی چاوماندایه
شیرینتره له ڕۆح و گیان
شیرینتره له خه‌می ژیان ..
دهتێر بنوو
ئاواته‌که‌ت هاتۆته دی
شوانه‌ی دوای تۆ ڕاپه‌ڕیوه
بهرهولوتکهی سه‌رفرازی به‌ڕێوه‌یه
ده‌نگتی پێیه
رهنگتی پێیه
ماندوو نه‌بووه‌و
ده‌وری ڕێگای تۆی ته‌نیوه
ئاسووده‌به
جبهڕهشی دوژمنانت
لێی تۆقیوه
لێی تۆقیوه..
خاڵه‌حه‌مه/دانمارک/11/8/2005