له دارستانه چڕه‌کان
زۆر ده‌ترسم
له که‌لێنی دارێک و
له په‌نای په‌لکه دره‌خت خۆم لێ وون بێ
هیچ ڕێگایه‌ک نادۆزمه‌وه
بۆ گه‌یشتن به سێبه‌ره‌کانی
مانگ و
هیچ ئاوریشمێك نامباته سه‌ر
شوێن پێ ی تیشکی خۆری زێڕین
وه‌ک گوڵه سهوسهنێکم
سینگم ته‌ڕ ته‌ڕ بووه
له ژێر شه‌پۆڵی شه‌ونمدا
وه‌کو شه‌وێکی مل باریک
که ده‌ستێکی درێژ ده‌کا
دوا دڵۆپی باران بارین
ده‌خاته
ناو بارگه‌ی ئاواته‌کانی منه‌وه
ده‌سته‌که‌ی دی
بۆ ناو قژی لوولم دێنێ و
په‌نجه‌کانی له‌ناو قژمدا وون ده‌بێ
هه‌ر ده‌گه‌ڕێت و ناتوانێ
بیدۆزێته‌وه
نه‌که‌ی بێیت بۆنی پرچم بکه‌ی به ئاو
باڵه‌کانی په‌پووله‌یه‌کی ئاشقی
پێ ته‌ڕ بکه‌ی
پهپووڵهکان وه‌ک شهوگهردن
چرا چرا دێن وده‌چن
چۆن بتوانم
تۆ ببێنم
ئه‌ی ته‌نهاترین هۆنراوه
چیت لێ بکه‌م
که‌تۆ وه‌کو بهژنو باڵای
دره‌ختێکی لێوار ده‌ریای
نه‌هامه‌تی
تۆ هه‌ر وه‌کو شنه‌بایه‌کی ئێواران
چاوه‌ڕێ بووم هه‌ر نه‌هاتی
ئه‌وکاتانه‌ی گه‌ردوون پڕه له بێ ده‌نگی
وام لێ ده‌که‌ی
له‌گه‌ل خۆشما بریندار بم
له شهوهزهنگت به‌ملاوه
هیچی ترت ده‌ستم به سه‌ردا ناهێنێ
له هه‌موو لێک دابڕانێکا
وه‌ک چۆڵه‌که‌م به‌ره‌و ماڵی خۆم کۆچ ده‌که‌م
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش
ئه‌تۆ هیچ نی له‌وه‌ی زیاتر
ته‌نها ده‌مامکێکی بزر
ئه‌ستێره‌ی سه‌ر لێوه‌کانم
تاریک تاریک دێنه پێش چاو
تۆش وه‌کو ئه‌سپ سوارێکی
پڕ ئه‌ندێشه‌ی
گه‌ر نه‌زانی
له‌کوێ ده‌ستت پێ کردووه و
مردووی ده‌ستی
کامه بێشه‌ی