نووسینى:تابلۆ حه‌سه‌ن: سه‌رسامی کۆڵان و کوچه‌که‌ی لای ماڵی خۆمان بووم، من و کۆڵانه‌که‌مان ببوينهچارهنووسي يه‌ك، من بۆ ئه‌و ئه‌دوام و ئه‌ويش يادهوهريهکانی پیشان ئه‌يام، ڕۆحی کۆڵانه‌که‌مان بێ ده‌نگ بوو، کاتێک که ئه‌هاتمه سه‌ر سوچي كۆڵانهکهی لای ماڵی خۆمان ئه‌که‌وتمه ناو خهياڵێكی ئه‌فسووناوی ڕهنگاوو ڕه‌نگی بۆن خۆش ڕوحمیان پڕئه‌کرد له بۆنی گوڵوو گوڵزاروو نهسرينو وه‌نه‌وشه‌و شه‌وبۆو په‌نجه‌خانم کۆڵانه‌که‌مان هه‌ميشه پڕ بوو له يادهوهريهکانم،
دره‌ختی ناو کۆڵانه‌که‌شمان هه موو کات بريق و باقيان بوو به تايبه‌تی که خۆر زه‌مینی وه‌ك دولبه‌رێك له باوه‌ش ئه‌گرت و بهرلقی دره‌خته‌کان ئه‌که‌وت، کهشهماڵێکیش به‌ر ڕۆحی چڵ و گه‌ڵاکان ئه‌که‌وت ئاوازێکی دڵفڕێن ئههاتهبهر گوێم، جار بهجارهش شه‌ماڵێک ئه‌هاتوو به دهستهنهرمهکانی ده‌ستی ئهخستهملم و ئه‌ی ئه‌ی خستمه ناويادهوهريهکانی مناڵی و هه‌ستوو سۆزه‌کانی ئهشقمهوه…
منیش هه‌ر وه‌ک فریشته‌یه‌کی به‌جێ ماوی ئاسمانی که باڵه‌کانی لێ سه‌نرابێته‌وه له‌ناوه‌ڕاستی کۆڵانه‌که‌ماندا چهقیبوم، خه‌مه‌کانم هینده گه‌وره بوون که هه‌ستم زامابوو چاوه‌کانم پڕ ببوون له ووشه هه‌ستم ئه‌کرد ده‌روونم به‌جێ هێشتووم
هه‌ستم داوای فرمێسکێکی مرواری لێ ئه‌کردم ، فرمێسکه‌کانم هه‌ر وه‌ک دره‌ختێکی ئیلاهی که هه‌زاره‌ها لق‌و پۆپی لێ ئه‌بوه‌وه به‌سه‌ر ڕوومه‌تی شووشهیمدا ئه‌که‌وتنه خواره‌وه‌و ئه‌بوونه چیرۆکیك، ژیانی خۆمم به نامۆی ئهبینیهوهو هه‌ستم ئه‌کرد که خواوه‌ندی ئهشقیشم لێ تووڕه‌یه، جار بهجارێکیش پرسیارم له خۆم ئه‌کرد..
بۆ هه‌ستم وا دڵ ته‌نگه‌و ئه‌گری !؟
چاوه‌ڕێ ی چی ئه‌که‌م؟
له وکاتانهی که هه‌زاره‌ها بۆشای هه‌ستمیان پڕ نهئهکردهوهوگوڵستانی هه‌ستم ببوه خه‌یاڵیکی مه‌ست وهه‌ر وه‌ك په‌پووله‌یه‌کی ماندوو که به‌سه‌ر لێوی گوڵه‌کاندا خه‌ویان لێ ئه‌که‌وێت و کاته‌کانیش که زۆر به‌خێرای ڕێیان ئه‌گرته به‌ر،.. له پڕ گوێم له ناوی خۆم بوو که دایکم به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه بانگی ئه‌کردم.. هه‌ر له‌و کاته‌شدا یاده‌وه‌ریه‌کانم له‌ناو هه‌ستمدا ته‌فروو توونا بوو…