خه‌ڵکی لۆمه‌م ده‌که‌ن گه‌ر خۆشم بوێت
وه‌ک ئه‌وه‌ی من خۆشه‌ویستیم داهێنابێت
یان من له سه‌ر لێوی گوڵم نه‌خشاندبێت
یان من ،،
له چه‌قی ئاسمان وه‌ک باڵنده فێره فرینم کردبێت
یان له کێڵگه‌ی گه‌نمدا تۆوم کردبێت و
له ئاوی ده‌ریام تواندبێت
وه‌ک ئه‌وه‌ی من
وه‌ک مانگی تابان
له که‌شی ئاسمانم هه‌ڵواسیبێت
لۆمه‌م ده‌که‌ن ئه‌م خه‌ڵکه گه‌ر ،
ناوی ده‌نکه‌که‌م بێنم ، بیری بکه‌م..
وه‌ک ئه‌وه‌ی من،
خۆشه‌ویستی بم و
دایک و خوشکی خۆشه‌ویستیش هه‌ر من بم
ئه‌م عیشقه‌ی له ژووانی چاوه‌روانیدا هات،
له هه‌مو شته‌کان جیاوازتره،
جیاوازتره له سه‌رتاپای ئه‌و دیرۆکانهی خوێندوومه،
له هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی که بیستوومه
جا گه‌ر من بمزانابا ئه‌مه‌یان جۆرێکه له ئیدمان
وا له گه‌ڵیا ڕا نه‌ده‌بووم،
من بمزانابا ئه‌مه‌یان،
ده‌رگایه‌که روو له ڕه‌شه‌با ، نهمدهکردهوه
یان چوکڵهشخارتهیهکه،، دامنهدهگیرسان
نا ئه‌مه‌یان توڕه‌ترین عیشقه تێیدا ژیام
خۆزیا کاتێک ئامێزی بۆ گرتم، ترۆم کردبا
خۆزیا پێش کوشتنم من ئه‌وم ده‌مکوشت
به‌ڵێ ، ئه‌م عیشقه‌ی شه‌وانه ،
له سه‌ر په‌رده‌کانم ده‌یبینم،
له سه‌ر جلوبه‌رگه‌کانم..
له ناو شووشه‌ی بۆن و له سه‌ر بازنگهکانم،
ئه‌وه‌ی له سه‌ر پێستی ده‌ست و ،
له سه‌ر ههستو نه‌ستم نه‌خشاوه .
گه‌ر بمزانایه
بهچهیهکی چه‌قاوه‌سووه ئه‌م ئیشقه و
شووشه‌ی دڵ ده‌شکێنێ، ڕامدهگرت
ئاخ گه‌ر ده‌مزانی
له چه‌ند ساتێکدا ،
ئاگر ده‌کاته‌وه ،
شته‌کان تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ ده‌کات و
دیواره‌کان به زه‌ردو سوور ره‌نگ ده‌کات
یه‌کسه‌ر قاوم ده‌دات..
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی،
گه‌ر خۆشم بوێت ، ره‌زامه‌ندی خودام پێده‌به‌خشرێت
ئه‌م عیشقه جوانترین عیشقی منه
خۆزگه ئه‌و ده‌مه‌ی هات،
به گوڵ پێشوازیم ده‌کرد
خۆزگه ئه‌و ده‌مه‌ی هات
ده‌رگام لێ ده‌کرده‌وه‌و
تێر تێرماچم ده‌کرد.