ڕۆژێ دادێ
باڵدەگریت وبەجێم دێڵی
چاوی عەشقت هێندەکوێرە
وابەزوویی دڵ دەگۆڕی
تۆڕۆیشتی گڕی عەشقت
لەناودڵم خامۆش نابێ
وەك مۆتەکە هێمای خەمت
لێرەولەوێ بەجێ دێڵێ
چاوچنۆکی
دڵێکی ترعاشق دەکەی
دەترازێنی دوگمەی بەرۆك
بۆزریانی حەزەکانت
من هەڵەبووم لێوی عەشقم
لەلێوت دا
نابەلەدبووم بەدۆزەخی
ئەم عیشقەی تۆئاواسووتام
مووستەحەقی دەردووخەمم
دەبا بیخۆم
کەنەم مژی بەناپاکی
گۆی مەمکی تۆ
دەباهەڵدەم پێکی تاڵی
خەمەکانت
بوەرێنم گوڵی سۆری
ئەڤینداریت
لەسەرلێوم
لێوبەباربم تاعەیامێك
بەبێ دولبەر
تاتێی بگەم مێردەزمە
تژی گڕە عیشقی درۆ
مردنێکی سەبرەسەبرەی
دڵ فریشتەی پاکی منە….