چه‌ندین ساڵه من ڕائه‌که‌م لێره‌و له‌وێ
هه‌تا ئێستاش ماڵێکی بچوکم نی یه
بۆ خۆشه‌ویستی خۆم و ووشه‌کانم
ئه‌دی چۆن بتوانم ماڵێک بۆ تۆ دیاری بکه‌م
له ناو دڵما ئه‌ی فریشته …؟
چه‌ندین ساڵه من له کات و هه‌م له مێژوو ڕائه‌که‌م …
هه‌تا ئێستاش لێم نابنه‌وه‌و به دوامه‌وه‌ن
خۆشم نازانم چۆن وکه‌ی له ڕۆح و هه‌ستم ئه‌بنه‌وه …؟
ئێدی من چ کات و مێژوویه‌ک دیاری بکه‌م
تاچاوهکانت له سه‌ر سیسه‌می دڵم پشوویه‌ک بدات …!؟
چه‌ندین ساڵه لێم ده‌پرسن ته‌مه‌نت چه‌نده‌و
چه‌ندت پڕکردۆته‌وه له ئازاره‌کانی ژیان …؟
هه‌تا ئێستاش وه‌ڵامێکم پێ نه‌بوو بۆ ساڕێژبونی ئازاره‌کانم ..
ئه‌وه‌نده ده‌زانم چه‌ندین ساڵه ئازاره‌کانم عه‌شقه و
ئه‌ملاو لایان پێده‌که‌م .، بۆ یه‌ک چرکه‌ش
نه جێم هێشتون .، نه جێم دێڵن
ئێدی چۆن بتوانم ئه‌م ئازاره گه‌وره‌یه‌ی تۆش…
بگرمه کۆڵ ….
که نازانم ئازاری تۆش باڵاده‌کات له نێو ڕۆحما ..!
یان تۆ ئه‌بیت به فریشته‌یه‌ک
ماڵێک بۆ خۆشه‌ویستی له ناو دڵتا ده‌که‌یته وه
ئازاری ئه‌م چه‌ندین ساڵه له‌م ماڵه‌دا …!
له کۆڵ منیش ده‌که یته وه
ئه‌ی فریشته …؟
شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د بچکۆل