تۆ چی ئه نوسی ؟
که خۆت هۆنراوه‌ی
تۆ که خۆت ووشه و
نه غمه ی گۆرانیت
ئه ته وێت چی بکه یت ؟
له ناو ووشه مدا
که تۆ جوانترین
ووشه ی هۆنراوه‌ی
من خۆم تێناگه‌م
چۆن بتهۆنمه وه
له کام ئاوازدا
جێت بۆ بکه مه وه
له خوێن و دڵ و له ناو جه‌سته مدا
چۆن هه ڵتبگرم
له‌کتێبخانه‌ی ئه‌م ئه‌وینه‌دا
کام ووشه‌ی نه‌رم بکه‌مه جۆلانه‌و
چه‌تری باڵات و
جێژوانی گه رم…!
تۆ ئاشنات کردم
به ئه شق و ووشه
یه که‌م دیدارت
له ناو دڵمدا بوویت
به هۆنراوه
ئیتر چۆن ئه کرێت
من نهتنووسمه وه
گه‌ر چه‌ند کیشوه‌ریش
دوور بکه‌ومه‌وه
هێشتا ئه و دڵه‌م
فرمێسک ئه‌ڕێژێ
بۆ ئه‌و شیعرانه ی
تۆی تیا نابینرێ
دوا جار پێم بڵێ
تۆ چی ئه نوسی ؟
که خۆت هۆنراوه‌ی
تۆ که خۆت ووشه‌ی
نه غمهی گۆرانی و
دیوانی منی …. !
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)



































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






