ھەموو ساڵیک لە مانگی دوو
خەفەت یەخەی دەڵم دەگرێ
ھەتا من لێی دوور کەومەوە
ئەو زیاتر ڕیگام پی دەگرێ
خەفەت یەخەی دەڵم دەگرێ
ھەتا من لێی دوور کەومەوە
ئەو زیاتر ڕیگام پی دەگرێ
ئێستاش کە دڵ پڕ لە ژانم
لێم تۆراوە بزەو خەندەی لێوەکانم
جارێکی تر نایاتەوە ئەو ڕۆژانەی
کە بارانیک بۆم ببارێ و
دایمرکینی گڕی گیانم
لێم تۆراوە بزەو خەندەی لێوەکانم
جارێکی تر نایاتەوە ئەو ڕۆژانەی
کە بارانیک بۆم ببارێ و
دایمرکینی گڕی گیانم
لەم غەریبی و غوربەتەدا
چی لە عەشقی سەرەڕۆکەم
کە نەتوانی بۆم بسوتێ
یان وەک مۆمی بتوێتەوە و
تەواوی کەم هۆنراوەكەم
برۆ ئیتر وشەی ناسک
لە دەمی من ھەڵناوەرێ
وەکو گوڵیک بێ ڕەنگ ماوم
ریگام بەرەو کۆتاییە و
تەمەن خەریکە ھەڵوەرێ
ڕێبوار ھەژار
لەندەن
شوباتی ٢٠١٢