کە تۆ هاتی غوربەت لە لام مانای نەما
پایز ڕەنگی سەوزی پۆشی و چاوم فرمێسکی لێ بڕا
خۆزگە ئەو کاتەی کە عەشق لە ناو دڵما چرۆی دەکرد
دڵمت بۆ خۆت ببردایە و دەستەمۆی دەستی خۆتت دەکرد
درەنگ تۆ خۆت پی ناساندم بەڵام ئێستاش بۆ من زووە
چونکە من لە گێژاوێکدا بووم ئەم وت ژیان ئاوا بووە
سەرچاوەی مان و نەمانم بەندبوو بە چارەنووسی تۆوە
ئێستا کە تۆ لە ئامێزمای ژیان خەندەی لە سەر لێوە
ئەی جوانترین دیاری یەزدان وەرە با غەمەکان لە بیر کەین
گوڵێ لە یەخەی ئاسمان دەین لە ژێریا یەک گوڵاو باران کەین
من ئەزانم هەموو کەسێ مردن کراوە بە بەریا
بەڵام من ئیتر نامرم چوونکە وام لەگەڵ پەریا
تۆ هاتیت و وەکوو باران بە سەر عەشقی منا باری
کانیاوی عەشقت تەقاند و تێکەڵاو بوویت بە یەکجاری
نەم دەزانی گەر تۆم هەبێ ژیان بۆم پێدەکەنێ
ئێستا من باش دەزانم کە بی تۆیی غەم دەم کوژێ
ئەوەی کە وا لە ناخما بۆت باس بکەم ئاسمان و زەوی پێ دەلەرزێ
بڕوا ناکام تیگەیشتبی چی لە هزرما دەگوزەرێ
ئەوەی کە من لە بەر چاومە و کردوومەتە جێی هەموو کەس
فریشتەی خەیاڵی منە تەنها و تەنها تۆیت و هیچ کەس
سەری ساڵی 2011
ڕێبوار هەژار
لەندەن
پێشکەشە بە هاوژینەکەم
شووشە خان