لێم گەڕێن با تێر بە دڵی خۆم بۆ خۆم بگریم
لە چاوی پڕ لە ئەفسانەم دەریایەک ئەسرینی لێ بسڕم
با ئەم شەویش وەکو شەوان بە هێمنی پێلوی چاوم بپروێنم
تا چاوم تاریک دادێ بە چرپە چرپ غەمەکانی خۆم بدوێنم
هەر عاشقێ بە هەستەوە لە ڕووخساری من بڕوانێ
ئەزانێ بۆ بێ خەندەم چونکە ژیان منی ناوێێێێێێ
لێم گەڕێن با تەنیا بم، دەرگای ژیان بکەمەوە بچمە دەرێ
گریان تینی بۆ هێناوم لە جێی فرمێسک چاوم خوێنی لێ ئەچۆڕێ
تازە چۆن لەگەڵ گریانا لە یەکتری جیا بینەوە
کە چاوم خووی گرتبێ و قەت لە بیری نەچێتەوە
چ ئاسمانێ وەکوو چاوم ئاوا بە پاکی گریاوە !!!!
رووح و جەستەی پڕ میهری خۆی وەکو مەسیح لە خاچ داوە
ڕوومەتی کێ وەکوو هی من هاوڕێی فرمێسکی شەوانە
با خۆیم پێ بناسێنی بزانێ دڵیشی وەکوو ئەوەی من پڕ ژانە !!
ڕێبوار هەژار
مانگی 5.2009 لەندەن