من لە ڕەشەبا توڕە نیم
پەڕەی گوڵ خۆی ناسکە
،،،،،
مردن زۆر لەسەر خۆیە
مرۆڤ پەلەپەلی لێ ئەکا
،،،،،
هەرگیز زەمی دڕک ناکەم
پەنجەی یار ناسک و نەرمە
،،،،،
پایز کوا دڵی ڕەقە
گەڵا مەیلی سەفەر ئەکا
،،،،،
ڕقم لە جێگا پێیەکان نییە
بەفر خۆی جەستەی نەرمە
،،،،،
قەت لۆمەی غەریبی ناکەم
من خۆمم بەرۆکی بەرنادەم
،،،،،
کوا ژیان مەرگ ئەنێرێ
پەپولە خۆی تەمەن کورتە
،،،،،
زۆر شێتانە یارم خۆشویست
تا وای لێهات بەجێی هێشتم
،،،،،
سورئەزانم ڕۆژێک دەمرم
کەچی ژیانم خۆش ئەوێ
،،،،،
تۆ جێت هێشتم من گریام بۆت
ئای چەند مەخلوقێکی گەمژەم
،،،،،
من ئاوێنەم زۆر خۆش دەوێ
چونکە لەخۆم ڕاستگۆ ترە
،،،،،
کەسم لەدایکم خۆشتر ناوێ
هەی بێ دین بۆ بەجێت هێشت !!!
،،،،،
ڕێباز عوسمان عزیز
ستۆکهۆڵم
٢٠١٢
diwaninali@hotmail.com